MASK《6》

956 147 10
                                    

Oops! Bu görüntü içerik kurallarımıza uymuyor. Yayımlamaya devam etmek için görüntüyü kaldırmayı ya da başka bir görüntü yüklemeyi deneyin.


>ژیان تەنها یارییەکە کەواتە بە باشی یاری پێ
بکە<
ڤــــۆت بــــکەن...وە کۆمــێنتے خۆتــــان لہ دێڕەکــــــان بەجــــێ بهـــــــێڵـــن


ڕۆژێکی نوێ و ئاسمانێکی ڕۆشن لەسەرەوەی کچێکی شیرینەوەیە کە سەبەتەیەکی پڕ لەگوڵی پێیە و دەڕوانێتە دارەکان کە دەلەرنەوە بەهۆی شنەبا بەهارییەکانەوە و لەدوای پیاوێکە کە خاوەنشکۆ ناردویەتی بۆ یارمەتیدانی و بردنی گوڵەکان

Pov caily"

پاسەوانەکە کایڵی ڕێبەری کرد بۆ نێو کۆشک و بە نەرمی گوتی

"خاتون لێرەوە دەست پێ بکە هەتاوەک و کۆتا نهۆم وە کاتێکی خۆش"

دوای قسەکەی کەمێک سەرم دانەواند و گوتم
"سوپاس کاتێکی خۆشیش بۆتۆ"

پاسەوانەکە ڕۆیشت و ڕوانیمە کۆشکە ڕازێندراوەکە کە بە خشڵی گران بەها و کلاسیکی کۆشکەکە ڕازێندرابوویەوە چەندین پەنجەرەی گەورە لە کۆشکەکەدا بوو

"ئاهـ من بۆ سێرکردن نەهاتووم پێویستە کار بکەم"
گوتم یەکێک لەسەبەتەکانم هەڵگرت و دەستم کرد بە کارەکەم سەرەتا ڕاڕەوەکان وە دواتر ژورەکان لە ڕاستیدا وامدەزانی کە خاوەنشکۆ تەنها خوشکی هەیە

بەڵام چەندین خاڵۆزا و ئامۆزای هەیە و هەمووان شیرین و چاکن

هەرچەندە هەندێکیان ترسناکبوون بەڵام بێڕێزیان پێ نەدەکردم جگە لەو کەسەی ئێستا لە ژورەکەیدام

"هەی خزمەتکاری هیچ چۆن دەتوانیت گۆزە گرانبەهاکەم بشکێنیت ئێستا تۆ بفرۆشم لەوە هەرزانتریت نازانم چۆن پادشا تۆی خستووەتە سەر ئیش ڕیسواییە"
کچەکە هاواری دەکرد بەسەرما و سوکایەتی پێدەکردم دەستم توند کرد و نەمویست فرمێسکەکانم قوفڵەکەیان بشکێنن

JUST BETWEEN US..KURDISH.(J.JK).Hikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin