DANCE《11》

872 147 61
                                    

>چۆن دەتوانم کەسێکی دیکەم خۆشبوێت

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.

>چۆن دەتوانم کەسێکی دیکەم خۆشبوێت..؟
لەکاتێکدا هەمیشە خەون بەتۆوە دەبینم<
ڤــــۆت بــــکەن...وە کۆمــێنتے خۆتــــان لہ دێڕەکــــــان بەجــــێ بهـــــــێڵـــن

Pov caily"

بە ناچاری لە سوێچێکی جێگەکەدا پاڵکەوتم وە بەتانیەکەم دا بە جەستەمدا چونکە زۆر کراوە بوو

پشتم لە جۆنگکوک بوو نەدەجوڵامەوە بۆ ئەوەی بێزاری نەکەم و هەوڵی خەوتنم دەدا

"هیوادارم شەوت شادبێت کایڵی"
وەک هەمووشەوێک بەسوکی گوتم و خەوتم

Next day"

بەیانی زووە و دەنگی چەند کچێک دێت کە بە سوکی قسە دەکەن وابزانم ئەو کچانەن کە پێش ئەوەی کەس هەڵبستێت ژورەکان پاک دەکەنەوە هەموو ڕۆژ

هەر دەمویست بخەومەوە بەڵام دەنگیان دەهات ویستم هەڵبستم بەڵام کەمەرم لەلایەن جۆنگکوکەوە گیرابوو وە سەری لەسەر پشتم دانابوو

دوو کچ کارەکانیان دەکرد و سێریان دەکردم و پاشان ڕۆیشتنە دەرەوە ئاهــــ دڵنیام بۆ هەمووانی باس دەکەن

"هەستەوە ئابڕووم چوو"
دەمکێشا بە دەستیدا بە بێزاری چەند جارێک بەڵام هەر دەجوڵایەوە

هەڵنەستا تاوەک و لەناکاو کەمەرمی بەردا و وایلێکردم ڕووی تێ بکەم وە دوبارە کەمەرمی گرتەوە بە تەواوی بێ قسە و بێ هەناسەی کردووم سەیری ڕوخساریم دەکرد بەڵام چاوی کردەوە هاوارێکی کەم لە دەمم دەرچوو

"دەمەوێت هەڵ بستمەوە"
نەمویست بە بێڕێزی قسە بکەم وە سوپاس بۆ خوا لاچوو لەسەرم بەخێرای هەستامەوە و ڕۆیشتم بۆ دەست شۆرەکە و خۆمم شۆرد وە جلێکی ئاسایم کردە بەرمەوە و ڕۆیشتمە دەرەوە

وادیارە جۆنگکووک ڕۆیشتووەتە دەرەوە

لە دەرگاکە دراو کچێک هاتە ژورەوە و گوتی
"خاتوون جلەکانمان بۆ هێناویت"

JUST BETWEEN US..KURDISH.(J.JK).Donde viven las historias. Descúbrelo ahora