COMPANION《12》

910 149 103
                                    

>تۆ دەبینم لە چارەنوسمدا<《ڤــــۆت بــــکەن

Oops! Bu görüntü içerik kurallarımıza uymuyor. Yayımlamaya devam etmek için görüntüyü kaldırmayı ya da başka bir görüntü yüklemeyi deneyin.


>تۆ دەبینم لە چارەنوسمدا<
《ڤــــۆت بــــکەن...وە کۆمــێنتے خۆتــــان لہ دێڕەکــــــان بەجــــێ بهـــــــێڵـــن》

Pov caily"
ئیمڕۆ بەشێوەیەکی ئاسای ڕۆیشت میوانەکان گەڕانەوە بۆ شانشینەکەی خۆیان وە ئیمڕۆ بەشێک لە خزمەتکارەکان دەتوانن بڕۆنە دەرەوە  بۆ نێو خێزانەکانیان

"سڵاو"
بە سەوتێک کز گوتم بەڵام بەس بوو بۆئەوەی خاوەنشکۆ گوێی لێبێت کە لە هۆڵی کۆشکەکەدا دانیشتووە

"سڵاو لە تۆیش"
بەلاچاوێک سەیری کردم

"دەمەوێت بڕۆمە دەرەوەی کۆشک"
هەر لە شوێنی خۆمدا وەستابووم

"نەخێر ناتوانیت"
خاوەنشکۆ گوتی

" بەڵام بۆچی زۆربەی خزمەتکارەکان لەمڕۆدا دەڕۆنە دەرەوە من بۆچی ناتوانم بڕۆم"
گوتم و لەبەردەمیدا وەستام

"چونکە تۆ خزمەتکارێک نیت کە کاتت بۆ دابنێن تۆ تەنها بە فرمانی من دەتوانیت بڕۆیتە دەرەوە"
گوتی و هەستایەوە

"من نازانم چی مەبەستێکت هەیە بەڵام دەمەوێت بڕۆمە دەرەوە و هاوڕێکەم ببینم"

"تۆ دۆستی منیت ئەم هەواڵە بڵاو بووەتەوە بە پایتەختدا و ئیمڕۆیش کاتت نییە بۆ بینینی هاوڕێکەت من تۆ دەبەم بۆ شوێنێک"
جۆنگکووک هەستایەوە و بەهەمان شێوەی من وەستا وە لە دوای قسە کردنەکەی شوێنەکەی بەجێ هێشت

هێندە سەیرە کە مێشکم بەرگەی ناگرێت

من بۆچی بووم بەدۆستی؟دەیەوێت لەچی بمپارێزێت؟تەنانەت نازانم من چی سودێکم بۆی هەیە ئاهــــــــ چەند کەسێکی بێ هەستە

کچێک هاتە هۆڵەکەوە و گوتی
"خاتوونەکەم فەرموو ڕێبەریت دەکەم بۆ ژورەکەت"
"خۆم دەتوانم بڕۆم"
گوتم و ویستم بڕۆمە سەرەوە

"باشە ئێستا جلەکانت بۆ ئامادە دەکەم تکایە لە ژورەکەت چاوەڕێ بکە"
کچەکە گوتی و ڕۆیشت وادیارە بۆ شوێنێکی ئاسایش دەبێت جلێکی نوێ و دیاری کراو لەبەر بکەیت

JUST BETWEEN US..KURDISH.(J.JK).Hikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin