STAY《7》

849 142 6
                                    

>بێدەنگی بەتاڵ نییە پڕە لە وەڵام<《ڤــــۆت بــــکەن

Ups! Gambar ini tidak mengikuti Pedoman Konten kami. Untuk melanjutkan publikasi, hapuslah gambar ini atau unggah gambar lain.

>بێدەنگی بەتاڵ نییە پڕە لە وەڵام<
ڤــــۆت بــــکەن...وە کۆمــێنتے خۆتــــان لہ دێڕەکــــــان بەجــــێ بهـــــــێڵـــن

Pov caily"

دوێنێ شەو گەڕامەوەی بۆلای یومی لە ئاهەنگەکە و بەیەکەوە گەڕاینەوە بۆ ماڵەوە هیچ شتێکم بۆ باس نەکرد نامەوێت مێشکی هەراسان بکەم

ئاهـ شتێکی ناخۆشە چونکە ئیمڕۆ لە کۆشک کارم هەیە بۆیە زوو هەستاوم پارچەیەک لە کێک بە شلیکەکەم خوارد کە دەستاوی یومی بوو

پاسەوانەکە وەک یەکەم ڕۆژ ئەرکی خۆی بەجێهێنا بە گەیاندنی من بە کۆشک وا هەست دەکەم هەموو ڕۆژێک ژورەکانی کۆشک دەگۆڕێن چونکە بەجۆرێک ژوری لێیە سەرت لێ دەشێوێت

هەنگاوەکانم بەرە و چێشتخانەکەنا کە چەندین خانمی تێدایە کە کارەکانیان بەبێ کەم و کورتی دەکەن وە خەریکی خزمەتن بە خاوەنشکۆ و خێزانەکەی

منیش دەستم کرد بە کارەکەی خۆم گۆزەکانم پاک کردەوە و گوڵی نوێم لە نێویاندا دانا ڕۆیشتم بۆ نێو ڕاڕەوەکان و پاشان چەند ژورێک وە ژوری کچە خۆ بەزل زانەکەیش بەڵام لە ژورەکەیدا نەبوو سوپاس بۆ خودا

ئاواتە خوازبووم کە ژوری خاوەنشکۆ لەسەرەتاوە بایە بەڵام لەکۆتاییە و هەموو خۆشیەکانی ڕۆژەکەم سفر دەبێتەوە بەهەرحاڵ

چەند جارێک لە دەرگایەکەم دا و کچێک گوتی وەرە ژورەوە

وە منیش دەرگایەکەم کردەوە و دوو کچ بوون چەریکی پاک کردنەوەی ژورەکە بوون

"سڵاو"
کەمێک سەرم بۆ دانەواندن

"سڵاو لەتۆیش"
ئەوانیش هەمانکاریان کرد

"لێرە کاردەکەن"
گوتم و خەریکی گۆڕینی گوڵەکان بووم

"بەڵێ وەک دەبینیت واهەست دەکەیت بۆ دزی هاتبین؟"
کچێکیان گوتی و بە لاچاوێک سێری کردم
ئاهـ خوایە گیان بۆچی هەمیشە توشی خەڵکی بەو شێوەیە دەبم

JUST BETWEEN US..KURDISH.(J.JK).Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang