>هەمووان هەمیشە لە خەوندان<
《ڤــــۆت بــــکەن...وە کۆمــێنتے خۆتــــان لہ دێڕەکــــــان بەجــــێ بهـــــــێڵـــن》Pov caily"
لە دوای ئەوەی کە یلان لە ژورەکەم ڕۆیشتە دەرەوە لەسەر بێدەکەم دانیشتم
هەست بە سەر گێژ خواردن و سڕ بونی پێیەکانم دەکەم بەڵام هیچ ویستێکم بۆ خەوتن نییە و دەبێت خۆم بخافڵێنم بە شتێکەوە
بۆیە دەستم کرد بە پاک کردنەوەی ژورەکەم قژم کۆ کردەوە و هەموو سوچێکی ژورەکەم پاک کردەوە و ئاوازێکی هێواشم دەچڕاند لە لێوەکانمەوە
پاش کەمێک"
تەواو بووم لە پاک کردنەوەی ژورەکەم بۆیە
جلەکانم ڕێک کرد لە نێو کانتۆرەکەو درێسێکی نوێی بەهارەم کردە بەرمەوە
زۆرم بە دڵەوە پاشان قژم کەمێک شانە کرد و بەسەر شانەکانمدا پەخشانم کرد
قژم ڕەش و پڕ و درێژە کە هەندێک لە سەرشانەکانم و ملم دادەپۆشێت خۆ ئامادە کردنەکەم تەنها بۆ بەسەر بردنی کات بوو دەمەوێت کات بڕوات
ئێستا کاتژمێر نۆ و بیست خولەکی شەوە
خوانی ئێوارەم نەخوارد ئەو کات گەدەم پڕبوو بەڵام ئێستا هەست بە برسێتی دەکەم کەواتە هەستت بە برسێتی کرد دەبێت چی بکەیت
بێگومان جگە لە خواردن هیچی دیکە نییە بۆیە لە ژورەکەم ڕۆیشتمە دەرەوە
هیچ دەنگێک نییە کەواتە خەوتوون کەمێک سێری ڕاڕەو و ژورەکانم کرد هێندە گەورەیە کە سەرم لێ تێک دەچێت لەکاتی دۆزینەوەی ژورەکاندا بە تایبەتی کاتێک ئێستا شەوە
بە هەر شێوەیەک بێت چێشتخانەکەم دۆزیەوە کە چەند خزمەتکارێکی کەمی لێبوو
خزمەتکارێکیان هات بەرەو ڕووم و گوتی
"کارێکت هەیە خاتوون""کەمێک برسیمە دەتوانم لە کوێ خواردن بخۆم"
VOCÊ ESTÁ LENDO
JUST BETWEEN US..KURDISH.(J.JK).
Fanficڕایـــــــــکـرد،ڕایــــــــکـرد،ڕایــــــــکـرد ڕاکـــــــردنـــێــــک لـــــەدەســـــت کـــەسـہ زۆردارەکــــــــانے ژیـــــــــان و ئـــــــازادکــــــــردنــے ڕۆحــــــــے کچــــــێــکـے فریشــــــــــتـہ ئـاســــــــا ئــــــــەو ڕاکــــردنـەی ن...