CHAPTER-1

554 47 24
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.












ژیان کورتە بەڵام خۆشەویستی دڕێژە... من بڕوام بە خۆشەویستی هەبوو بەڵام خۆشەویستی شێتانە نا. وا بیرم نەدەکردەوە خۆشەویستیەک بێ لە دوایدا تەنیا یادگاریەکانم بۆ جێبهێڵێ... نەخێر هەرگیز لەو بڕوایەدا نەبووم. چیرۆکی من بە ئازارە، وابزانم خودای گەورە منی تاقیکردەوە... چونکە پێم وت لەدوای تۆ ناتوانم بژیم پێم وایە نەدەبوو وابڵێم.

من ناوم "هۆسۆکە" خەڵکی کۆریام بۆ خوێندن لە دەرەوەی وڵات بووم بۆ ماوەی 5 ساڵ

کە 10 ساڵ بووم دایکم مرد بەهۆی شێرپەنجەی گەدە، باوکم هەگیز لەخۆی خۆشنابوو ئەو خۆی تاوان باردەکرد بەوەی بەهۆی ئەوە وە دایکم مردووە.
کاتێک 18 ساڵ بووم باوکم بە زۆر ناردمی بۆ دەرەوەی وڵات....... ڕۆشتم

هەر چەندە کە زۆر بیری باوکیشم دەکرد ئەوا هەرگیز نەم دەویست بگەڕێمەوە،کاتێک باوکم بەم شێوەیە دەبینم ئازار دەچێژم ، من ئاوا بڕیارم دابوو کە هەرگیز نەگەرێمەوە بەڵام کەسێک هاتە ناو ژیانم کەوا پێویست بوو بگەڕێمەوە، کەسێک کە هەرگیز ڕوخساری لە بیرناکەم،قژی شێوەی شەپۆلی بوو وە درێژ و رەش بوون چاوەکانی ئەو دەریایەکی رەش بوون کەتیایدا نوقم دەبووی

هەموو ڕۆژێک دەم بینی ئەو کاری دەکرد لە قاوەخانەیەک ئەو شوێنەی کەمن هەمیشە بۆی دەچووم بۆی بۆماوەی سالێک یەکترمان دەبینی بەڵام لەماوەی ئەم ساڵە یەک شتی پێدەدام ئەویش(قاوە)بوو ئەو زۆر ڕوو خۆشبوو
ڕۆژێک کاتێک ئەیویست قاوەکم بۆ دانێ کەسێک خۆی پیادا کێشاو قاوەکە بەسەر دەستمدا ڕژا دەستم ئازاری پێ گەیشت
ئەو پەرداخە ئاوەی لەسەر مێزەکەی تەنیشتی بوو هێنایوو کردی بەسەر دەستم کەمێک لە ئازارەکەم بۆوە
ترس و شڵەژان و خەم خۆریم لە ڕوخساری بەدی دەکرد
؛ بەڕێزم تۆ باشی ئازارت زۆرە؟
هۆسۆک: من باشم ئازاری کەمە.
؛ داوای لێبوردن دەکەم من من نازانم چۆن ئەمە ڕوویدا
هۆسۆک: پێویست بە داوای لێبوردن ناکات خۆ وتم من باشم، وە باش دەزانم بەئەنقەست وات نەکردووە تکایە ئارام بەوە.
؛ زۆر سوپاس بۆ تێگەیشتنت لە من، تکایە یەک خولەک چاوەرێم بکە ئێستا دەگەڕێمەوە.
~~~
؛ ئێ ببورە دەتوانی دەستد بدەی بەمن گەر ئاسای بێ..... ئەمە وا دەکات هیچی دیکە ئازاری نەبێ.
هۆسۆک: سوپاس بۆ خەم خۆریت بۆ من
؛ نا نەخێر پێویست ناکات بەڵکو من دەبێ داوای لێبوردن بکەم کە ئاوام لە دەستدکرد
هۆسۆک: خۆ وتم کێشە نییە
؛ دڵخۆشم کەوا بەوشێوەیە...... ئێ من دەبێ بڕۆم خوات لەگەڵ بەهیوای زوو چاک بوونەوە
هۆسۆک: خوات لەگەڵ

هەر وشەیەک کەدەی وت بۆمن بەنرخ بوو ئەم ویست هیچ کات لە قسەکردن نەوەستێ تا ئەوکاتەی ئەمرم قسەم بۆ بکات بینینی ئەو هەموو ڕۆژێک هەر وەک خوویەکی لێ هاتبوو دەبوو هەموو ڕۆژ بیبینم گەر نا دەبوو خودا حافیز لە خەوەکەم بکەم
لە بەختی من ڕۆژێک نەم توانی بڕۆم بۆ قاوەخانەکە هەر بیرم لەلای ئەو بوو تەواوی شەوەکە هەر لەبیرم بوو بەیانی زوو ڕۆشتم بۆ قاوەخانەکە بەڵام ئەوم نەبینی.......

یەک هەفتە تێپەڕی من هەموو ڕۆژێک ئەڕۆشتم بەهیوای ئەوەی ئەو ببینم بەڵام نەبوو
نەمتوانی لەوە زیاتر بەرگە بگرم پرسیارم لەوانەی قاوەخانەکە کرد

گوتیان کەوا گەڕاوەتەوە کۆریا
نەم دەزانی کەوا دەبێ چی بکەم زۆرم بیردەکرد بەڵام نەم دەویست نەم دەویست بڕۆم بۆ ئەو شوێنە
دەبوو کەوا بڕیارێک بدەم
لەبیری بکەم کەدەزانم هەرگیز ناتوانم
یان
بگەڕێمەوە .......................











0613 ♡

دووبارە تەنیا مامەوە\ "JHS"Where stories live. Discover now