: سڵاو
هۆسۆک: نەفەس لێرە چی دەکەی.. چۆن هاتی؟؟
نەفەس: بۆچی حەزناکەی لێرەم..... باشە کەواتە دەڕۆم. ( هەنگاوێک دوور کەوتەوە بە مەبەستی ڕۆشتن بەڵام دەستیم گرت)
هۆسۆک: ئەوە تۆ دەتەوێ من شێت بکەی خاتوون کیم نەفەس؟
نەفەس: ههههه... بەڵام تۆی کەوا دەکەی، من وام زانی دڵخۆشدەبی بەبینینم بەڵام تۆ دەڵێی لێرە چی دەکەی
" کەمەریم گرتوو لەخۆم نزیکم کردەوە "
هۆسۆک: بێگومان دڵخۆشم بەڵام من هەگیز چاوەڕێم نەدەکرد تۆ لە ژوورەکەی خۆم ببینمنەفەس: ئێ ئەوە ئێمە هاتین بۆلای تۆ بەڵام تۆ لەخوارەوە نەبووی بۆیە باوکت گوتی بێم و پێت بڵێم کە بێیتە خوارەوە
" کاتێک ئەو قسەی دەکرد سەرنجی تەواوی ڕوخساریم دا... وەستا لە قسەکردن منیش ڕوخسارم لە ناو ملی نقوم کردوو بۆنم دەکرد و ماچم لە ملی دەکردنەفەس: هۆسۆک چی دەکەی د..دوواکەوە ئێستا... ئێستا کەسێک دێت و دەمان بینێ تکایە دووربکەوە
" لەگەڵ هەر وشەیەک هەوڵی دەدا من لەخۆی دووربخاتەوە....... کەمێک دوورکەوتمەوە تەنیا ڕوخسارم دوورخستەوە زەردەخەنەیەکی نەرمم بۆی کرد زۆر شڵەژاو دیاربوو ویستم قسەبکەم بەڵام ڕێگەی نەدام خۆی لەناو دەستەکانم ڕزگار کرد و ڕۆشت زۆر جوانبوو ،منیش لەدوای ئەو چوومە خوارەوە
بەڕێز کیم و خاتوون کیم لەوێ بوون لەگەڵ باوکم قسەیان دەکرد سڵاوم لەوان کردو دانیشتم، بەرامبەر نەفەس بووم"
بەڕێز کیم: هۆسۆک کوڕم ئێستا چۆنی؟
هۆسۆک: باشم زۆر سوپاس بەڕێزم
خاتوون کیم: سوپاس بۆ خوا کەباشی گیانەکەم
هۆسۆک: زۆر سوپاس
"سەیری نەفەسم کرد بەڵام ئە تەنانەت سەریشی بەرزنەکردەوە یاری بە پەنجەکانی دەکرد، شەرم دەکا لەوەی سەیرم بکات•••••••••••••
3 هەفتە تێپەڕیوە ئێستا باشتربووم لەو ماوەیەدا تەنیا 2 جار نەفەسم بینیوە بەڵام نەمتوانیوە بەدڵی خۆم سەیری بەکەم و قسەی لەگەڵ بکەم، دەمەوێ بەیانی بڕۆینە دەرەوە
••••••••
'لەچاتدا'
هۆسۆک: سڵاو شازادەکەم
9:00pm
نەفەس: سڵاو هۆسۆک
ببورە درەنگ وەڵامم دا لەلای باوکم بووم9:10pm
هۆسۆک: کێشە نییە شازادەکەم
دەمەوێ بەیانی بتبینم9:10pm
نەفەس: باشە بەڵام لە کوێ؟
هۆسۆک: کاتژمێر 9 ئامادەبە خۆم دێم بەشوێنتدا
نەفەس: نا نەخێر تەنیا پێم بڵێ خۆم دێم تۆ ئەزیەت مەکێشە
هۆسۆک: نەفەس کاتژمێر 9 لەلای تۆم
نەفەس: بەڵام هۆسۆک
هۆسۆک: نانی بەیانی لەدەرەوە دەخۆین باشە گیانەکەم
نەفەس: باشە
••••••
"بەیانی"
چاوەکانم کردەوە خۆم لار کردەوە بۆ ئەوەی مۆبەکەم بهێنم سەیری کاتژمێر کرد 8:23 بوو لە ناو جێگاکەم هەڵسام و خۆم ئامادەکردوو ڕۆشتم.............
لەبەر دەرگای ماڵی نەفەس بووم پەیوەندیم بۆ نەفەس کرد
'لەپەیوەندی'
هۆسۆک: خۆشەویستم لەبەر دەرگام
نەفەس: ئێستا دێم
هۆسۆک: باشە
نەفەس: سڵاو
" من هێشتان سەیری ئەو دەکەم تێرنابم لەسەیر کردنی"نەفەس: هۆسۆک..... باشی
" نزیک بوومەوە ویستم ماچی بکەم بەڵام هەردوو دەستی لە پێشم ڕاگرت "نەفەس: هۆسۆک با لێرە بڕۆین تکایە نامەوێ کەس بمانبینێ بە هەڵە تێبگەن تکایە
هۆسۆک: بەڕای من هیچی هەڵە نییە تابە هەڵە تێبگەن گیانەکەم
نەفەس: تکایە هۆسۆک جارێ نا کەمێکی دیکە کاتم پێبدە
" هیچم نەگوت دەستی ئەوم گرت و ماچم کرد دواتر ئۆتۆمبێلەکەم خستەکار و ڕۆشتین........ گەشتینە رێستورانتەکەو دابەزین دەستی ئەوم گرتوو ڕۆشتینە ژوورەوە... گەشتینە مێزێک دەرەوەت ئەبینی بەهۆی شوشە گەورەکەوە ، کورسیەکەم بۆ ئەو هێنا گەڕاندەوە ئەو دانیشت منیش کورسیەکەی خۆمم گەڕاندەوە دانیشتم
گارسۆنەکە هاتوو سەر مێزەکەی ڕازاندنەوە بە نانی بەیانیهۆسۆک: پاش نانخواردن حەز دەکەی بڕۆین بۆ کوێ؟
نەفەس: نازانم....... کەنار دەریا.... یان...... شوێنێکی دوور لە خەڵکی....... ئام... بەڕاستی نازانم
" پێکەنیم بەهۆی شێوە کویتەکەی وەستا لەخواردن و بیری دەکردەوە زۆر بە جوانی"
هۆسۆک: هههههه... ڕات چییە لە شوێنێکی دوور لە خەڵکی؟
نەفەس: زۆر باش دەبێ ئەوە
( زەردەخەنەیەکی نەرمی)°°°°°°°°°°°°°°
0613♡
YOU ARE READING
دووبارە تەنیا مامەوە\ "JHS"
Romanceدەمەوێ پڕ بەدڵی خۆم بگریم و هاوار بکەم، نامەوێ هیچ کەس لەباوەشم بکا نامەوێ هیچ کەس پێم بلێ مەگری یان فرمێسکەکانم بسڕێتەوە دەمەوێ تا فرمێسک لەچاومدا نامێنێ بگریم تا ئەوکاتەی ئازار بە گەرووم دەگات هاوار بکم بۆچی من نووسەر: گلەشێخانی. JHS Hobi♡...