CHAPTER-8

93 26 22
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.






:خۆشەویستم خۆمن وتم بەبێ تۆ ناتوانم سەیرم بکە هەر ڕۆژێک بەبێ تۆ ئازارێکە ببورە....... من ببورە درۆم لەگەڵ کردی کە باش دەبم بەڵام نەبوو باش نیم بەبێ تۆ چایۆنگ ممن ببورە کە بەڵێنەکەم نەبردە سەر چایۆنگ نەمتوانی ئاگاداری کوڕەکەم بم لە نزیکەوە
ممن ئەوم لەخۆم دورخستەوە نەم ویست باوکی بەم شێوەیە ببینێ بمبورە....... من هەرگیز لە خۆم خۆشنابم........ زۆرم خۆشدەوێی چچایۆنگ
" بە گریانەوە قسەی دەکرد "

" نەمتوانی لەوە زیاتر گوێ بگرم ڕۆشتم لەوێ..... پشتم بە دەرگای ژوورەکەم دادا لەوەندە زیاتر نەمتوانی فرمێسکەکانم بگرم ..... بۆچی دەبێ لەو شتانەی کە دەترسین بەسەر ماندابێ......... ئەو شەو هەر بە گریانەوە بەرێ کرد






هۆسۆک: بەیانی باش باوکە ( کاتێک دانیشتم)

باوکم: بەیانی تۆش باش( نانی دەخوارد)

باوکی: کوڕم لەم ڕۆوە تۆش دەی بۆ کۆمپانیا لەوێ کار دەکەی

هۆسۆک: باشە باوکە گیان خەمت نەبی( زەردەخەنەیەکی نەرمم کرد)
" باوکیشم تەنیا زەردەخەنەی کرد"

باوکم: چاوەکانت بۆچی ئاوان ؟

هۆسۆک: ئێ ئەوە لەوانەیە هی کەم خەوی بێ






" لە کۆمپانیا لە ژوورەکەم"

هۆسۆک: وەرە ژوورەوە
( چاوم هەر لەسەر فایلەکانی سەر مێزەکەم بوو.... کەسەکە هاتە ژوورەوە بەڵام قسەی نەکرد هاتە نزیک مێزەکەم پێش ئەوەی سەیری کەسەکە بکەم

هۆسۆک: فەرموو چیت دەوێ( سەرم بەرز کردەوە)
نەفەس تۆ لێرە چی دەکەی؟

نەفەس: هاتم بەخێرها .........( قسەکەی تەواو نەکرد چاوەکانی لە شۆکدا کراوە هاتە نزیکم)
چاوت بۆ وای لێ هاتووە تۆ گریاوی( بەخەمەوە قسەی دەکرد)

هۆسۆک: نەخێر هی کەم خەوییە( چاوەکانم لەسەر ئەو لابرد)

نەفەس: هۆسۆک هەردووکمان باش دەزانین وا نییە چی رووی داوە خۆشەویستم( دەستی لەسەر کوڵمم دانا) دەزانم گریاوی هۆسۆک

هۆسۆک: تەنیا زۆر بیری دایکم دەکەم وە کاتێک باوکم بەو شێوەیە دەبینم ناتوانم نەفەس ناتوانم
" سەیری چاوی یەکترمان دەکرد تا من ئەوم لەسەر قاچم دانا ئەو کەمێک شەرمی کرد، دەستی چەپی لەسەر شانم بوو دەستی ڕاستی لەسەر کوڵمم بوو"

نەفەس: دەزانم ئەوە بەئازارە بەڵام بەگریان و خەم خواردن هیچ شتێک ناگۆرێ، ناڵێم هیچ بیری مەکەو هیچ خەم مەخۆ مافی خۆتە بیری بکەی و خەم بخۆی، هەم تۆ دایکت ڕۆشت بەڵام باوکت ماوە پێویستە گرینگی بەو بدەی باوکت پێویستی بە تۆیە ئازیزم باوکت تەنیا تۆی هەیە وا بکە باوکت دڵخۆشبێ گەر بۆ کە مێکیش بێ

هۆسۆک: زۆر سوپاس شازادەکەم، سوپاس کەهەی
زۆرم خۆشدەوێی

نەفەس: منیش خۆشمدەوێی ئازیزم

" سەیری ئەو دەریا رەشانەم دەکرد چۆن منی ئاشقی خۆی کردوە.... ڕوخسارم لە ملی نزیک کردەوە... لوتم سەمای دەکرد لەنێو ملی هەرگیز لە بۆنی ئەو تێر نابم"

نەفەس: ههۆسۆک چی گەر ئێستا کەسێک بێ

" زیاتر خۆم نوقمی ملی کرد ئەویش دەستی لەسەر شانم دانا بۆماوەی 5 خولەک وا ماینەوە ئەمەوێ ئێستا ئەو کوڵمە سوورانەی ببینم"

هۆسۆک: خاتوونە شەرمنەکەم خۆشمدەوێی

نەفەس: ممن دەرۆم قاوە دەهێنم تۆ دەتەوێ
( لەناو باوەشم ڕۆشت)

هۆسۆک: نا سوپاس( بە زەردەخەنەوە)




••••••••••••

هۆسۆک: وەرە ژوورەوە

؛ بەڕێز جۆنگ داوای ئێوە دەکات بەڕێزم

هۆسۆک: باشە سوپاس
" هەستام لەوێ ڕۆشتم بۆ لای باوکم......
لە دەرگام دا کاتێک گوێم لە دەنگی باوکم بوو چوومە ژوورەوە"

باوکم: کوڕم وەرە ژوورەوە.. دانیشە

" ڕۆشتمە ژوورەوە نەفەسیش لەوێ بوو.. ڕۆشتم لە تەنیشت نەفەس دانیشتم"

هۆسۆک: چ کارت بە من هەبوو باوکە؟








°°°°°°°°°°°°°°°°°






0613♡
MORE♥︎

دووبارە تەنیا مامەوە\ "JHS"Where stories live. Discover now