CHAPTER-4

114 27 22
                                    


Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.














پاشان کەمێکی تر سەیری کردم و ڕۆشت بەبێ ئەوەی یەک وشە بڵێ.... زۆر ئەترسم لەوەی بڵێ کەسێکی ترم خۆشدەوێ تۆم خۆشناوێ

لەدوای 4 ڕۆژی پڕ لەبیرکردنەوە پێوەندیکرد ئەو کاتەی تەلەفۆنی کرد لەناو ئۆتۆمبێل بووم لەگەڵ باوکم نەمتوانی وەڵام بدەمەوە، ئەڕۆشتین بۆ ماڵی بەڕێز کیم بەڵام من نەم دەزانی تا ئەکاتەی بەڕێز کیمم بینی
بەڵام ئەو لەماڵەوە نەبوو ئەم ویست بپرسم لە کوێیە بەڵام نەمتوانی.......... دواتر بەهۆی ئەو بەرنامەی "GPS"ەی کە هەمە لە ناو مۆبەکەم ئەو خۆی بۆی دانام ئەو ڕۆژەی پێکەوە ڕۆشتینە دەرەوە
سەیرم کرد

لەهەمان شوێنە کە هەستی خۆم پێ وت

بۆیە منیش مۆلەتم لە باوکم و بەڕێز کیم وەرگرت و ڕۆشتم.......

لەبەر بیرکردنەوەی ئاخۆ دەبێ وەڵامی ئەو چیبێ ئاگاداری ڕێگاکەم نەبووم تا

•••••••••••••



چاوەکانم کردەوە باوکم لەلام بوو دووبارە ڕوخسارە پڕ لە ئازارەکەی

هۆسۆک: باووکە

باوکم: کوڕم هۆسۆک تۆ باشی، هیچ شوێنێکت ئازاری هەیە؟ بانگی دکتۆر بکەم؟؟

هۆسۆک: نا باوکە باشم تەنیا هەست دەکەم گەرووم زۆر وشکە کەمێکم ئاوم پێبدە
باوکم یارمەتی دام هەڵسمەوە کەمێک ئاوی پێمدا....پاشان دکتۆر هاتە ژوورەوە

دکتۆر: زۆر باشە کەوا نەخۆشەکامان بەهۆش هاتۆتەوە

باوکم: دکتۆر کوڕەکەم چۆنە؟

دکتۆر: ئەو زۆر باشە تەنیا سەری و دەستی کەمێک ئازاریان پێ گەیشتووە وە ئەویش گەر خواردنی باش و پشویەکی باش بدات ئەوە بەزووترین کات چاک دەبێتەوە بەڕێزم

باوکم: زۆر سوپاس دکتۆر

هۆسۆک: کەی دەتوانم بڕۆمە ماڵەوە؟

دکتۆر: هەرکە ئەم دەرمانە بە تەواوی چووە ناو لەشت دەتوانی کانوونەکە لێ بکەیتەوە و بڕۆیتە ماڵەوە

هۆسۆک: چەندی تر دەخایەنێت؟

دکتۆر: "پێکەنی" وادیارە نەخۆشەکەمان پەلەیەتی خەم مەخۆ تەنیا یەک کاتژمێری ماوە تەواو دەبێ

باوکم: زۆر سوپاس دکتۆر ماندوومان کردی ببوورە

دکتۆر: نا نەخێر ئەرکی خۆمە بەهیوای سەلامەتی و زوو چاک بوونەوە " پێکەنینێکی نەرمی کرد"

دوای یەک کاتژمێر دەرمانەکە تەواو بوو وە گەڕاینەوە ماڵەوە سەرم ئازاری هەبوو پاش نانخواردن لەبەر زۆری ئازار خەوتم بەهیوای ئەوەی کەمێک باشبم



بەیانی لەخەو هەڵسام سەیری کاتژمێرم کرد 9:30 بوو ئاوێکم بە ڕووخسارم داکردوو ڕۆشتمە خوارەوە بۆلای باوکم
بەڵام ئەوەی من بینیم چیبوو لە دڵی خۆم دەم گووت خوایەگیان ئەگەر ئەمە خەوە بابە ئاگانەیەمەوە خەیاڵم ڕۆشت بەدیار ئەو فریشتەی لە ماڵەکەم دابوو تا بەدەنگی باوکم لە خەیاڵەکانم هاتمە دەرەوە

باوکم: هۆسۆک کوڕم بۆچی نایەی خوارەوە نەفەس بۆ لای تۆ هاتووە
من هێشتان لەسەر پەیژەکان بووم
"بۆلای من خوایە ئەمە چییە " لە دڵی خۆی قسەی دەکرد
هاتمەوە سەرخۆم چوومە خوارەوە لە پەیژەکان

هۆسۆک: بەخێربێی نەفەس زۆر خۆشحاڵبووم بە هاتنت
نەفەس بەبینی من شڵەژا و شەرمی دەکرد بەڵام هەوڵی ئەوەی دادە خۆی ئاسای دەربخات
نەفەس: ئێ زۆر سوپاس هۆسۆک وە سەلامەتی بیستم کە تووشی رووداو بووی زۆرم پێ ناخۆشبوو
هۆسۆک: سوپاس بۆ خەم خۆریت ئێستا باشم سوپاس بۆ هاتنت نەفەس

لەناو هێنانی بێزارنە دەبووم ناو هێنانیشی دڵخۆشم دەکا،ئەو قسەی لەگەڵ باوکم دەکرد منیش هەر سەیری ئەوم دەکرد هەستم کرد بەسەیر کردنەکانم نائاسودەیە وەستام لە سەیری کردنی

نەفەس: بەهیوای زوو چاکبوونەوە هۆسۆک وە باوکم زۆر حەزی دەکرد کەبێ بەڵام بەهۆی کار نەیتوانی بێ گوتی کەوا سڵاوی ئەوتان پێ راگەیەنم

هۆسۆک: زۆر سوپاس بۆ هاتنت نەفەس بێگومان هیچ کێشەیەک نییە سڵاوی منی پێ راگەیەنەوە

نەفەس: بێگومان خوات لەگەڵ مامە، خوات لەگەڵ هۆسۆک

باوکم: خوات لەگەڵ کچم ئاگاداری خۆت بە، سڵاوم بە باوکت بگەیێنە

هۆسۆک: خوات لەگەڵ نەفەس

نەفەس: بێگومان خەم منت نەبێ مامە

رۆشت



ئێستا کاتژمێر 4:38 ی ئێوارەیە من بیرم لە نەفەس دەکردەوە، نازانم بۆ لەپڕ دڵم ویستی بزانێ کە لەکوێیە
مۆبەکەم هێناو سەیری ئەپەکەم کرد

لە کەنار دەریابوو منیش بەبێ هیچ بیرکردنەوەیەک لەئازارەکانم هەستام جلم گۆڕی و سویچی ئۆتۆمبێلەکەم بردوو ویستم بڕۆم بەڵام

باوکم: بۆکوێ هۆسۆک؟

هۆسۆک: ئێ ئەوە باوکە کارێکم هەیە پێویستە بڕۆم خەم مەخۆ زوو دەگەڕێمەوە وە باوکە
" دووبارە ویستم بڕۆم بەڵام "

باوکم: کێ وتی من ڕێگە دەدەم بڕۆی تا زوو بگەڕێیتەوە

هۆسۆک: باوکە بەڕاستی پێویستە بڕۆم

باوکم: کوڕم لە ئاوێنە سەیری خۆت بکە هێشتان نەبۆتە 24 کاتژمێر لەنەخۆشخانە هاتیتەوە بۆ کوێ دەڕۆی

هۆسۆک: دەزانم باوکە بەڵام من ئێستا باشم من..........

باوکم: ئەو کارە چییە کە ئەوەندە پێداگری کە بڕۆی؟ باشە بڕۆ بەڵام ئاگاداری خۆتبە

هۆسۆک: باشە باوکە خەم مەخۆ

باوکم نایەوێ زۆرم لێ بکات بۆ کردنی شتەکان چونکە خۆشی رقی لەوەیە کە کەسێک زۆری لێ بکات لە شتێک کە نایەوێ



°°°°°°°°°°°°°

0613♡

دووبارە تەنیا مامەوە\ "JHS"Where stories live. Discover now