CHAPTER-18

80 18 22
                                    


Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.



















" بەیانی لەخەو هەڵسام بیرم لەوە دەکردەوە کە چۆن گەیشتمە ئێرە دواجار ئەوەی بیرم بێ لە باوەشی هۆسۆک بووم بەڵام دواتر چی روویدا سەیری پەنچەرەکەم کرد تەنیا داخراوە قوفل نەکراوە دەبێ کەی ڕۆشتبێ ناتوانم پێوەندیشی پێوەبکەم....
جلەکانم گۆڕی و ڕۆشتمە خوارەوە

نەفەس: بەیانی باش

دایکم: بەیانی تۆش باش کچم

باوکم: بەیانی باش...... سووپاس خۆشەویستم بۆ خواردنەکە من دەڕۆم

دایکم: هم نۆشی گیانت بێ گیانەکەم.. ئاگاداری خۆت بە

" باوکم هەڵسا و ماچی دایکمی کرد پاشان من ئینجا ڕۆشت "

نەفەس: دایکە منیش دەڕۆم

دایکم: بۆستە کچم باوکت گوتی لە ماڵ نەچێتە دەرەوە

نەفەس: ههههه دایکە تکایە بۆستە لە گاڵتە کردن

دایکم: نەفەس

نەفەس: تکایە دایکە بەورادەیەش نا باوکم بۆچی ئاوادەکا
" بەهێمنی قسەم دەکرد بەڵام لە ناخەوە لە توورەیان دەمردم"

دایکم: کچم باوکت دەیەوێ تۆ بپارێزێت گیانەکەم

نەفەس: پاراستن.. دایکە هۆسۆک بەم شێوەیە نییە تکایە

دایکم: ببوورە گیانەکەم

نەفەس: باشە مۆبایلەکەم پێدەوە

دایکم: باوکت بردی

" هیچ شتێکی ترم نەگوت بەمشێوەیە مامەوە هەر خۆی هیچ نییە تاکوو من بیڵێم"

••••••••••••••
Pov: Hoseok

هۆسۆک: سڵاو
" ڕۆشتمە لای باوکم  بەڕێز کیمیش لەوێ بوو قسەیان دەکرد منیش ڕۆشتم و دانیشتم"

بەڕێز کیم: جۆنگ من قسەی خۆم کرد

باوکم: دەزانم بۆ تۆ کچەکەت گرینگە بەڵام هەلێکبدە بەمان

هۆسۆک: من پێویستە چی بکەم تا باوەڕ بکەی بەڕاستی نەفەسم خۆشدەوێی

بەڕێز کیم: تەنیا دوور بەڵێی

هۆسۆک: کەواتە بۆچی لە ئێوارە خوانەکە ڕێگەت دا پێکەوە کار بکەین ئەوکات بۆچی متمانەت پێ کردم بەڵام ئێستا نا بۆچی

بەڕێز کیم: کار جیاوازە

هۆسۆک: نەخێر تۆ ئەو کاتەش نەفەست بە تەنها لەلای من دادەنا من هیچ جیاوازییەک نابینم بەڕێزم

بەڕێز کیم: تەنیا دووربە لە کچەکەم
" هەڵسا و ڕۆشتە دەرەوە"

باوکم: ئارامبە کوڕم

هۆسۆک: ئارام باوکە من ئارامم بەڵام تێناگەم ئەو چی دەوێ بۆچی وادەکات من بەو شێوەیە ئارامیم لە دەست دەدەم

باوکم: تۆ ئەو کارەناکەی تۆ ئاوا بە ئاسانی نەفەست بەدەست نەهێناوە تا ئاوا بە ئاسانی لەدەستی بدەی وایە کوڕم

هۆسۆک: باوکە تۆ

باوکم: خۆ وتم من هەموو شتێک دەزانم کوڕم

هۆسۆک: واتا تۆ....

باوکم: دڵخۆشم کە هۆکارێکی لەم شێوەیە بۆوە هۆی گەڕانەوەت دڵخۆشم کە تەنیانی

هۆسۆک: یانی هەر لەسەرەتاوە بە هەموو شتێک دەزانی

باوکم: هم

هۆسۆک: باوکە تۆ چاودێریم دەکەی

باوکم: پێشتر ئێستا نا
" هەڵسا لەسەر قەنەفەکە و ڕۆشت بۆ کورسی لای مێزەکەی"

هۆسۆک: بۆچی وات کرد

باوکم: من نەمتوانی خۆشەویستید پێبدەم بەڵام توانیم بتپارێزم بە چاودێریکردنت بەڵام ئەو کاتەی زانیم خۆشەویستی دەکەی وەستام لە چاودێری کردنت چونکە گەر تۆ خۆشەویستی ڕاستەقینە بکەی ئەوە دەتوانی خۆت بپارێزی لە پێناو خۆشەویستەکەت.. منیش هەستم بەو خۆشەویستیەی تۆ دەکەم وە دەزانم خۆشەویستیەکەت ڕاستەقینەیە

هۆسۆک: باوکە بەڵام تەنیا تۆ متمانەت بەمن هەیە دەزانی خۆشەویستیەکەم ڕاستەقینەیە کەسی تر نا

باوکم: نەخێر وانییە ئەی نەفەس چی ئەو لەهەموو کەسێک زیاتر متمانەی بەتۆ هەیە ئەی ئەوە بەس نییە

هۆسۆک: ئەوە ڕاستە بەڵام.. بەڕێز کیم چی ئەو..... باوکە دەترسم نەفەسم لێ دوور بخاتەوە ئەوکاتە چی بکەم من بەبێ ئەو ناتوانم باوکە ڕاستە ماوەیەکی زۆر نییە کە پێکەوەین بەڵام ئەوم لەخۆم خۆشتر دەوێ من بەبێ ئەو ناتوانم

باوکم: ئەو بۆ هیچ شوێنێک ناڕوات هەر لەلای تۆ دەبێ..وە بۆ بیۆکیش تەنیا پێویستی بەکاتە و تەواو

هۆسۆک: هیوادارم وابێ







°°°°°°°°°°°°°°°°°°




0613♡

VOTE☆

دووبارە تەنیا مامەوە\ "JHS"Where stories live. Discover now