CHAPTER-15

86 19 22
                                    


Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.














هۆسۆک: من و نەفەس یەکترمان خۆشدەوێی
" دەستی نەفەسم تووندتر گرت..هەستم بە ئارەق کردنی دەستی کرد بەهۆی ترس و شڵەژان"

بەڕێز کیم: لەکەیەوە لە پێوەندیدان؟
" سەرەتا تەنیا سەیریان دەکردین بێ ئەوەی قسە بکەن"

هۆسۆک: دوو مانگ زیاترە

باوکم: ئێوە دڵنیان کە هەردووکتان یەکترتان خۆشدەوێی
" دووبارە پاش ماوەیەک لە بێ دەنگی قسەیان کرد"

نەفەس، هۆسۆک:بەڵێ
" هەردووکمان پێکەوە وتمان بەزەردەخەنەوە سەیری یەکمان دەکرد، هەردووکمان بە وەڵامی یەکتر زۆر دڵخۆشبووین..سەیری چاویم دەکرد کەچۆن گەشاوە بە وەڵامی من"

بەڕێز کیم: دڵنیانن

نەفەس، هۆسۆک: بەڵێ
" دووبارە بەیەکەوە قسەمان کرد "

بەڕێز کیم: من ئێستا تووڕەم بەو کارە
" خاتوون کیم قۆڵی بەڕێز کیمی گرت بۆ ئارام کردنەوەی وەسەر کەوتووش بوو"

خاتوون کیم: منداڵینە ئێوە دڵنیانن؟

هۆسۆک: ئێمە چەندین جار ئەوەمان گووت کە دڵنیان
" من بێزاربووم بۆچی ناتوانن باوەڕ بکەن"

باوکم: هۆسۆک ئەوان تەنیا دڵنیا دەبنەوە..وابزانم ئەوە مافی خۆیانە لەبەر کچەکەیان

هۆسۆک: دەزانم باوکە بەڵام من نەفەسم لەخۆم خۆشتر دەوێ.. بەڕێز کیم بەڵێنت پێدەدەم وەک چاوەکانی خۆم دەی پاڕێزم و دڵخۆشی دەکەم ڕێگە نادەم هەرگیز خەم بخوات

" زۆر بە هەستەوە قسەکانم دەکرد و سەیری بەڕێز کیم دەکرد کاتێک لە قسەکرد لەگەڵ باوکم تەواو بووم..دەستی نەفەس لەناو دەستمەو زۆر بەتووندی دەستی یەکترمان گرتووە وەک ئارام بوونەوەیەک بۆ هەر یەکمان"

بەڕێز کیم: چی گەر من بڵێم نا و ڕازی نەبم
" چاوەکانم لە شۆکدا بوونەوەی ئەوە چی دەڵێ..سەرم بە نەخێر جوڵاند"

هۆسۆک: نەخێر هەرگیز تکایە ئەوەم لەگەڵ مەکە بەڕێزم من بەبێ ئەو ناتوانم..چ شتێک هەیەکە وادەکا ڕازی نەبی...هەر شتێک بڵێی بۆت دەکەم بەڵام ئەمەنا تکایە بەبێ نەفەسم مەکە
" هەستم بەوە فرمێسکانە دەکرد کەلە چاوم قەتیز بوونە ڕێگریم دەکرد لە هاتنەخوارەوەی ئەوە دەڵێ چی من دەمرم بۆ ئەوەی لە ڕۆژێکدا یەک خولەک زیاتر بیبینم..نەفەس بە هەردوو دەستی دەستی منی گرت وەک هێورکردنەوەیەک بەڵام ئێستا تەنیا باوەشی ئەو بۆنی ئەو توانای هێورکردنەوەی منیان هەیە"

نەفەس: هۆسۆک ئارام بەوە
" سەیری نەفەسم کردکە ئەویش چاوەکانی فرمێسکی تێدایە و ڕێگە نادات بێنە خوارەوە"

بەڕێز کیم: هەردووکتان دەستان بهێنە سەر مێزەکە

"نەفەس ویستی دەستی لە دەستم جیابکاتەوە ڕێگەم نەدا دەستم بردە سەر مێزەکە ڕێگەم نەدەدا دەستی لە هی من جیابکاتەوە چەندین جار هەوڵی دا وەستا کە زانی سوودی نییە و کۆڵیدا"

بەڕێز کیم: واز لەدەستی کچەکەم بهێنە.. من چۆن بزانم ئازاری کچەکەم نادەی ئەوەندە نابێ کە تۆم ناسیوە.. سەیرکە من هیچ شتێک ناکەم لەبەر باوکتە بەڵام کاتێک بابەتەکە کچەکەم بێ ئەوا هەموو شتێک وێران دەکەم تێگەیشتی

هۆسۆک: هەرگیز هەرگیز من ئازاری نادەم من ئەوم خۆشدەوێی نا بەڵکو ئاشقی نەفەسم..من پێویستە چی بکەم تاکو بیسەلمێنم کە من بەڕاستی نەفەسم خۆشدەوێی

" بەڕێز کیم هەڵساوە لەسەر کورسیەکەی هەموو چاوەکان لەسەر ئەوبوو"

بەڕێز کیم: دەی بابڕۆین...سووپاس بۆ ئێوارە خوانەکە بەڕێز جۆنگ خوات لەگەڵ

هۆسۆک: تکایە
" دەستی نەفەس لەناو دەستم بوو نەم دەویست واز لەدەستی بهێنم و ڕێگە بدەم بڕوات"

بەڕێز کیم: نەفەس دەی وەرە بۆ لای من





•••••••••••••••







0613♡

VOTE☆

دووبارە تەنیا مامەوە\ "JHS"Where stories live. Discover now