CHAPTER-3

141 27 22
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.











نەفەس: سڵاو.. ببورە گەر زۆر چاوەڕێت کردبێ

هۆسۆک: سڵاو نا نەخێر زۆر چاوەڕێم نەکرد

نەفەس: دڵخۆشم.... ئێ بۆچی ویستت من ببینی؟

هۆسۆک: ئێ ئەوە ئەمەوێ کەمێک ناو شار ببینم بەڵام من شارەزانیم وە هیچ کەسێکم نییە تا لەگەڵی بگەڕێم و بۆیە بیرم لە تۆ کردەوە و پێوەندیم پێوەکردی

نەفەس: ئەی باوکت؟

هۆسۆک: باوکم سەرقاڵە و توانای ئەوەی نییە بۆیە،بەڵام گەر ئاسوودەنی لەگەڵ مندا ئەوە ئاسایە دەتوانی بڕۆی

نەفەس: نەخێر.... تەنیا بەلامەوە سەیربوو کەوا پەیوەندیت بەمنەوە کرد.... ئاساییە من لەگەڵت دێم(قسەی کۆتای بە زەردەخەنەوە گووت)

هۆسۆک: سوپاس
من خۆم هەموو شوێنێک شارەزام تەنیا بۆ ئەوەی ئەو ببینم وام گووت...، چووین بۆ کەنار دەریاو وتی کەوا زۆر حەزی بە ئێرەیە

هۆسۆک: بۆچی ئەو ڕۆژە لەلای باوکم وا خۆت نیشاندا کەوا من ناناسی؟

نەفەس: من ترسام ئەوە بڵێی کەوامن لە قاوەخانەکە کارم دەکرد لەلای باوکت بۆیە وام نیشاندا کە ناتناسم

هۆسۆک:هم باشە باوکت دەوڵەمەندە بۆچی لەوێ کارت دەکرد.. وەبۆچی ناتەوێ کەس بەمەبزانێ؟

نەفەس: من زۆر حەزم بەکارکردنە بە ماندووبوونی خۆم پارە بەدەست بهێنم بەڵام لەبەر ئەوەی باوکم دەوڵەمەندە حەز ناکات من کار بکەم من بەبێ ئاگاداری ئەو کارم دەکرد گەر ئەوە بزانێ زۆر تووڕە دەبێ لێم چونکە چەندین جار ئاگاداری کردوتمەوە......وە ببوورە کەوام دەرخست ناتناسم داوای لێبوردن دەکەم

هۆسۆک: نا پێویست بە داوای لێبوردن ناکات( زەردەخەنەیەکم بۆی کرد)

پاشان لە کەنار دەریا ڕۆشتین چووین بۆ چەند شوێنی دیکە، دواتر چووین نانی ئێوارەمان خوارد

هۆسۆک: زۆر سوپاس بۆ ئەمڕۆ کاتێکی زۆر خۆشم بەسەر برد سووپاس وە ببوورە کە ماندووم کردی

نەفەس:ئاساییە وە پێویستە من سوپاست بکەم ماوەیەکی زۆر بوو نەچووبوم بۆ ئەو شوێنانە سوپاس

خۆزگە دەمتوانی کات بوەستێنم هەمیشە لەگەڵ ئەوبم... ڕۆژەکەم لەگەڵ ئەو تەواو بوو

لەدوای چەندین ڕۆژ دیسان پەیوەندیم پێوەکرد و وتم کەوا دەمەوێ بیبینم ڕازی بوو
دەمەوێ هەموو شتێکی پێبڵێم دەزانم ئەوە گەمژانەیە تەنیا لە سێیەم دیدار هەستەکانی خۆتی پێبڵێی بەڵام نامەوێ دڕۆی لەگەڵ بکەم
کات و ناونیشانەکەمان دیاری کرد

من زووتر ڕۆشتم چووم بۆلای دایکم هەموو شتێکم پێ وت وە دواتر ڕۆشتم بۆ شوێنەکە بەرزایەک بوو کە لەوێوە سەیر کردنی شار زۆر جوانتربوو
زۆر شڵەژاوم...... ئەو هات من زیاتر شڵەژام........ نەفرەت هەستی بە شڵەژانەکەم کرد

نەفەس: تۆ باشی؟ لەباش ناچی شتێک رووی داوە؟

هۆسۆک: نا هیچ ڕووی نەداوە من باشم

نەفەس: ئێ باشە..... بەڵام دەتوانم پرسیارێ بکەم گەر ئاسای بێ؟

هۆسۆک: بێگومان فەرموو

نەفەس: ماوەی چەند لێرە نەبووی؟

هۆسۆک: 5 ساڵ

نەفەس: باشە گەر 5 ساڵبێ چۆن شارەکەی خۆت شارەزانی؟؟( بەرخسارێکی پرسیارەوە وە هێمن)
کاتێک وای وت نەم توانی وەڵامی بدەمەوە تەنانەت نەم دەتوانی سەیری ڕوخساریشی بکەم

نەفەس: ئێ باشە کەواتە ئەمڕۆ بۆچی منت بانگ کردووە؟( بەزەردەخەنەوە)

هۆسۆک: تەنیا ویستم شتێکت پێ بڵێم

نەفەس: ئەو شتە چییە؟
زۆر قورس بوو وتنی ئەوەبۆم بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەر وتم

هۆسۆک: من تۆم بەدڵە وە بۆیە دڕۆم کرد چونکە دەم ویست بتبینم وە بۆ ئەوە گەڕامەوە ئێرە واتە بۆ تۆ گەڕامەوە وە ئەمڕۆش بۆیە پێوەندیم پێوە کردی تا پێت بڵێم کە تۆم بەدڵە وە خۆشمدەوێی.
ئەو هیچ قسەیەکی نەکرد ماوەیەک تەنیا سەیری ڕوخساری یەکترمان دەکرد

هۆسۆک: ببوورە بەو شێوازە وتم بەڵام تەنیا ویستم پێت بڵێم، من نامەوێ ئێستا وەڵام بدەیەوە چاوەرێ دەکەم تا تۆش دەڵێی منیش تۆم خۆشدەوێ هەر چەندێک بێ چاوەڕێ دەکەم( زەردەخەنەیەکی نەرمی و جوانی بۆ کرد)








0613 ♡






دووبارە تەنیا مامەوە\ "JHS"Where stories live. Discover now