CHAPTER-2

185 28 22
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.



















هۆسۆک: دایکە گەڕامەوە لە دوای 5 ساڵ دایکە بیرت دەکەم نازانی کەوا چەند پێویستم بەتۆیە دایکە، دایکە هەم من هەم باوکم پێویستمان بە تۆ هەیە.. دایکە کوڕە بچووکەکەت کەسێکی خۆشدەوێ بەڵام نازانێ کە چۆن پێی بڵێ.... بیرت دەکەم دایکە زۆرت بیردەکەم

من هەفتەیەکە لێرەم نەڕۆشتم بۆلای باوکم ئەو ئازایەتیەم نەبوو کە بڕۆم و ڕووبەڕووی ببمەوە
لەم هەفتەیەدا دووجار پەیوەندیم بە نەفەس کرد ژمارەکەیم لەشوێنی کارەکەی وەڕگرت بەڵام وەڵام ناداتەوە پێم وابێ هەڵەیە.

لەدوای هەفتەیەک بڕیارم دا بڕۆم بۆلای باوکم و نانی بەیانی لەگەڵ بخۆم چوومە ژوورەوە باوکم نانی بەیانی دەخوارد.... باوکم زۆر گۆراوە تەنیا بە یەک جار سەیرکردنی ماندووی و بێ هێزی و خەمەکانی دەبینی....
کاتێک منی بینی زەردەخەنەیەکی بۆ کردم

باوکم: لە کۆتایدا هاتی لە دوای هەفتەیەک توانیت بێی... زۆر دڵخۆشم بە بینینت کوڕەکەم

کاتێک ئەو قسانەی دەکرد حەزم دەکرد کەوا باوەشی پێدا بکەم و پێی بڵێم زۆر زۆرم بیردەکردی باوکە من لەوێ زۆر تەنیا بووم بەبێ تۆ باوکە......... بەڵام بەداخەوە ئەو ئازایەتیەم نەبوو بەداخەوەم

هۆسۆک: چۆن دەزانی کەوا من لێرەبووم؟
باوکم: من هەموو شتێک دەزانم کوڕەکەم، وەرە بابەیەکەوە نانی بەیانی بخۆین

بەڵێ ئیتر یەکەم ڕۆژم لەگەڵ باوکم بەو شێوەیە بوو
بەڵام دوای ئەوە ئەوشتانەی ڕوویاندا هەرگیز بەخەیاڵیشمدا نەهاتبوو وەک ئەوەی هەموو شتێک ئامادەکرابێ بۆمان
گەر لە شوێنێکی دیکە ئەوم بینیبایە لەوانەیە بەقەد ئێستا شۆک نەبووما بەڵام ئەو لێرە ئەو لێرە چی دەکات، هەردووکمان شۆک بووین بە بینینی یەکتر
هەم شۆک بووم هەم دڵخۆشبوو بۆ یەک چرکەش چاوم لەسەری هەڵنەگرت دڵم دەی گووت نەکەی چاوی لەسەر هەڵگری ئەگەر نا دووبارە لەبەر چاوت ون دەبێ نەکەی ئەو کارە بکەی
هۆسۆک: لێرە چی دەکەی؟
نەفەس: هەندێک پەڕاوە بۆ بەڕێز Jungم هێناوە کە واژوی بکات ... بەڵام تۆ بۆچی لێرەی کارت چییە لێرە؟
هۆسۆک: ئەو پیاوەی کەوا تۆ ئەمانەت بۆ هێناوە کە واژوی بکات باوکی من
نەفەس: بەڕاست.. دڵخۆشبووم کەوا دووبارە تۆم بینی...... بەڕاست هاوڕێکەم پێمی وت کەوا پرسیاری منت کردووە

نەم توانی هیچ شتێک بڵێم تەنیا سەیرم دەکرد لە دڵەوە دەم ویست بڵێم بەڵێ چونکە زۆر نیگەرانت بووم ..... نەم دەزانی کەدەبوو چی بڵێم هەر سەیری ئەوم دەکرد.. تا باوکم هات

باوکم: کوڕم تۆ بینیت... هۆسۆک ئەمە کچی شەریکە کەمە ناوی نەفەسە
ویستم بڵێم بەڵێ باوکە ئەیناسم
نەفەس: زۆر خۆشحاڵ بووم بەناسینت من نەفەسم
زۆرم پێ پێ سەیر بوو کە وای گوت پێم وابێ لەبەر باوکم وای وت
هۆسۆک: خۆشحاڵبووم نەفەس من هۆسۆکم.

••••••••••••

هۆسۆک: نەفەس.... ئێ دەتوانی ژمارە تەلەفۆنی خۆتم پێ بدەی؟
ئێ ئەوا چونکە دەمەوێ جارێکی دیکە بتبینمەوە گەر ئاسای بێ
نەفەس: بێگومان... فەرموو ئەوە ژمارەکەمە.
هۆسۆک: سوپاس
نەفەس: نایەوێ

••••••••
لەدوای دوو ڕۆژی دڵەڕاوکێی پێوەندیم پێوە کرد وتم کەوا دەمەوێ بیبینم ئەویش ڕازی بوو بەڵام لەدەنگی ئەودا دیاربوو کەبۆچی دەمەوێ بیبینم سەیربوو بەلایەوە
کات و شوێنمان دیاری کرد
من زووتر ڕۆشتم لەکاتی خۆی....لە دوای چاوەڕوانی هات،وەک هەمیشە وەک فریشتەیە جوانیەکەی وا دەکات جلەکەی بەری دووهەندەی تر جوانبێ







0613 ♡

دووبارە تەنیا مامەوە\ "JHS"Where stories live. Discover now