"ڕۆڵە شیرینەکەم"

203 22 114
                                    

خوێنەری بەرێز:ئەم چیرۆکەی بۆتان ئەگێڕمەوە ڕاستەقینەیە و زۆر کاریگەرە (راشید)خۆی بۆمان دەگێڕێتەوە و دەڵێت :تەمەنم لە (20)ساڵی تێنەپڕیبوو کە یەکەم کۆرپەمان بوو بەردەوام ئەو شەوەم لەیادە
لە دەرەوە لەگەڵ کۆمەڵە برادەرێک دانیشتبووین کۆری ئەو شەوەمان پر بوو لە قسەی بێ سوود و غەیبەت و گاڵتە کردن بە یەکتری زۆر جار من جڵەوی کۆڕەکەم دەگرتە دەست کە ئەوانم بە پێکەنین دەهێنا ئەوانیش پێدەکەنین بە قسەکانم
لەیادمە ئەو شەوە زۆریانم بە پێکەنین هێنا چونکە من زۆر بە جوانی دەمتوانی لاسای خەڵک بکەمەوە بە جۆرێک کە دەنکی خۆم دەگۆڕی وەک دەنگی ئەو کابرایەم لێدەکرد کە گاڵتەم پێ دەکرد.
بەڵێ .. بەو شێوەیە گاڵتەم بەو دەکرد بەو دەکرد کەس لە برادەرەکانم ڕزگاریان نەدەبوو .. لە بیرمە کە ئەو شەوە گاڵتەم بە کابرایەکی کوێر کرد ، کوێرەکە لە بازار دەرۆشت منیش پێم خستە سەر پێی ئەویش ساتمەی کرد و بەدەما کەوت منیش لە قاقای پێکەنینمدا بەجۆرێک کە خەڵک هەموی سەیریان دەکردم .

کەچی کوێرە داماوەکە ئاهێکی قوڵی هەڵکێشا و سەری داخست و هەندێ چرپە چرپی کرد بەڵام من نەمزانی چی وت ...پاشان هەروەک جاران بە کاتێکی درەنگ چومەوە ماڵ بینیم وا خێزانەکەم چاوەروانم دەکات دیاربوو حاڵی زۆر شپرزە بوو بە پەرۆشەوە پێی وتم :لەکوێ بویت؟
منیش بە گاڵتە پێم وت :لەسەر مەریخ بووم خۆ دیارە لەلای برادەرەکانم بووم ،
بەڵام دیار بوو زۆر شەکەت بوو بۆیە پێی وتم:ڕاشید من زۆر شپرزەم کاتی منداڵ بوونم نزیک بوەتەوە ، بینیم فرمێسک لە چاوەکانی دێتە خوار.
هەستم کرد خێزانەکەم فەرامۆش کردوە لە مەودوا دەبێ زوو بێمەوە ، و ئاگام لێی بێت بەتایبەتی کە ئێستا زگی لە مانگی نۆیەمی دایە .

کە زانیم زۆر شپرزەیە بەپەلە بردم بۆ نەخۆشخانە ، بردمە ژووری لەدایک بوون و دەستم کرد بە چاوەڕوانی ، بەڵام دیار بوو منداڵ بوونەکە تاخیر دەبوو ، منیش ئارامیەکی وام نەبوو چاوەروان بم ، بۆیە ژمارەی تەلعفۆنەکەم جێهێشت بۆ ئەوەی ئەگەر شتێک بوو مژدەم پێبدەن .
بەڵێ .. کاتێ چوومەوە ماڵەوە پشوێکمدا دوای کێتژمێرێک لە نەخۆشخانەوە تەلەفۆنیان بۆ کردم و وتیان :خێزانەکەت کورێکی بووە. منیش بەپەلە ڕۆشتم بۆ بینینی ئەو کوڕەی کە بریارمدابوو کە ئەگەر ببێت ناوی لێبنێم (جاسم ).

بەراستی بەپەلە گەشتمە نەخۆشخانە سەیارەکەم بەپەلە ڕاگرت و بەرەو پرسگە ڕۆشتم و وتم :خێزانەکەم لەکام ژوورە؟
بەڵام ئەوان وتیان:برۆ بۆ لای ئەو پزیشکە ئافرەتەی کە سەرپەرشتی خێزانەکەت دەکات، هاوارم کرد:کام پزیشک؟ من دەمەوێ جاسم ببینم
وتیان:سەرەتا برۆ بۆلای پزیشکی سەرپەرشتیار
منیش چوومە لای پزیشکەکە ، پزیشکەکەش بەخێرهاتنێکی گەرمی لێکردم و پێی وتم: دانیشە
منیش دانیشتم ، باسی تاقیکردنەوەی خودا و موسیبەتی بۆ دەکردم ، کە مرۆڤ شتێکی بەسەر هات دەبێ بە قەدەری خوا ڕازی بێت نابێت ناشوکر بێت . پاشان پێی وتم:ئەو کورەی کە خێزانەکەت بویەتی نەخۆشی لە چاوەکانی داهەیە لەوانەیە چاوی لەدەست بدات.
بەڵێ هەواڵێکی زۆر ناخۆش بوو.. بۆیە بە داماوی دەستم لە ژێر سەرم دانا خەیاڵ بردمیەوە لەناکاو ئەو پیاوە کوێرەم بیرکەوتەوە کە بەر پێنەم دایەو بە بۆوە و دوعای لێکردم ، مرۆڤ چ بچینیت ئەوە دەدورێتەوە
بەم شێوەیە بە داماوی مامەوە نەمزانی چی بڵێم ، هەر چۆنێبێ سوپاسی پزیشکەکەم کرد و رۆشتم بۆ بینینی خێزانەکەم ، بینیم خێزانەکەم سوپاسی خودای دەکرد چونکە خێزانەکەم باوەڕی پتەو بوو بە قەدەری خوا.
خێزانەکەم بەردەوام ئامۆژگاری دەکردم کە واز بێنم لە گاڵتە کردن بە خەڵکی و دەیوت:کوڕە بەسە ئەوەندە سەرزەنشت و گاڵتە لەخەڵکی مەکە
بەهەرحاڵ لە نەخۆشخانە دەرچوون و (جاسم)یشمان لەگەڵ بوو چووینەوە بۆ ماڵ ،بەڕاستی من زۆر بایەخم بەو کوڕە نەدەدا بە جۆرێک کە وام دادەنا هەر لە ماڵیش نییە ،
هەرکات بگریابا ئەوێم بەجێ دەهێشت دەچوومە هۆڵەکە دەخەوتم ، بەڵام خێزانەکەم زۆر بایەخی پێ دەدا ، و زۆریش خۆشی دەویست ، من ڕقم لێی نەدەبۆوە بەڵام خۆشیشم نەدەویست .
(جاسم) کە نزیکی ساڵێک بوو زۆر بە سەیری کاگۆڵەی دەکرد ، پاشان کە دەیویست بەسەر پێ بڕوا بۆمان دەرکەوت کە گۆجیشە ، بۆیە زیاتر لەسەر دڵم گران بوو .
وێرای (جاسم )خێزانەکەم دوو کوری تریشی هەبوو (عمر) و (خلد) ڕۆژ هات و ڕۆژ ڕۆیشت (جاسم) و براکانی گەورە بوون من هەرگیز حەزم نەدەکرد لەماڵ دانیشم ، بەردەوام لەگەڵ هاورێکانم لەدەرەوە بووم ، لەراستیدا من وەک تۆپێک وابووم ، کە هاوڕێکانم یاریان پێ دەکردم بەڵام خێزانەکەم هەرگیز بێ ئومێد نەدەبوو لە ئامۆژگاری کردنم کە بەردەوام داوای هیدایەتی بۆ لە خودا دەکردم ، هەرگیز لە کارە قێزەونەکانم توڕە نەدەبوو بەڵام زۆر دڵتەنگ دەبوو کە دەیبینی (جاسم)م وەلاوە ناوە و بایەخ بە براکانی دەدەم .

Dark 🌑Where stories live. Discover now