she's mine /4/ end

38 5 9
                                    

.

.

.

.

ئاشوورا بە بێزاریەوە چاوی لێی سووراند

"سەیرکە لونا وتم ئەو دەرگایە بکەوە نان بخۆ "
ئاشوورا وتی

"تکایە تۆ بۆچی وا دەکەی بەراستی هیچ شتێکم ناوێت هیچ شتێک تەنها رێگە بدە برۆم تکایە "
بە گریانەوە وتی

ئاشوورا دڵی خورپەی کرد

نایەوێت لونا ببینێت کە دەکریێ

"مەگری،،،پێم وتی مەگری لونا دەگری چونکە رێگە نادەم ئەو خوێریە دەستی پێت بگات هاا؟"
ئاشوورا بە تورەیەوە هاواری کرد

لونا دەرگاکەی کردەوە بەڵام نیگایەکی ساردی پێشکەشی ئاشوورا کرد وەک ئەوە نەبوو بڵێی ئەوە تازە گریاوە

پاڵی بە ئاشوورا نا و رۆشتە خوارەوە بە تورەیەوە خێرا لەسەر پلیکانەکان دەرۆشت

"لونا بوەستە لونا"
ئاشوورا بە تورەیەوە ناوی دەهێنا و دوای کەوتبوو تا بیگرێت

لونا رۆشتە دەرەوە بە خێرای رایکرد دەیزانی کە ئاشوورا دەیەوێت بیپارێزێت بەڵام ئەوەشی دەزانی کە جاسپەر وا ناوەستێ لاری نییە تەواوی خێزانەکەیان بن بڕ بکات

بە خێرای بە جلی قوتابخانەوە بەو کەشە ساردە بەنێو شەقامەکاندا رایدەکرد تا ئاشوورا ونی کرد

لونا لە کۆڵانێکی بچوک و چۆڵ وەستا بوو بە هەناسە برکێوە

سەیری هەموو لایەکی دەکرد دڵخۆش بوو کە کەسی نەدەبینی بیری دەکردەوە بۆ کوێ بچێت بەو شەوە تاریکە زۆر ساردیش بوو

نەفرەتی کرد و دەستی کرد بە رۆشتن بۆ ماڵی لیلی دەیزانی لیلی کچێکی باشە و هەرگیز هیچ شتێک بە کەس ناڵێت

بەرێ کەوت بۆ ئەوێ.

هەوڵی دەدا بە دەستەکانی قۆڵەکانی گەرم بکاتەوە

بە چاوی پڕ فرمێسکەوە دەرۆشت بەرەو ماڵی لیلی

.

.

.

.

ئاشوورا هەموو شوێنێک بەدوای لونادا دەگەرا خەریک بوو شێت دەبوو سەیری مۆبایلەکەی کرد کە هانا پەیوندی کرد

"بەڵێ هانا "
ئاشوورا وتی

"کاکە بگەرێوە ماڵەوە تکایە دایکم دڵی لاتە بەو شەوە چی دەکەی لەدەرەوە؟"
هانا وتی

Dark 🌑Where stories live. Discover now