تۆڵەی خۆتیان لێ بکەوە (end)

35 9 136
                                    

.
.
.


خۆشبەختانە ئەوو دوو کوڕە لە چێشتخانەیەک کاری گەیاندن ئەکەن ئەوە کارەکەی زۆر به ئاسان کردنەوە من ئەوان ناهێنم بۆ ئێرە بەڵکو بە قاچی خۆیان دێن

هەندێ شتم داوا کرد وە داوام کرد بە تایبەت ئەو دوو کوڕە بیهێنمە بەیەکەوە چونکە هەندێ دیاریم بۆ چێشتخانەکە ئامادە کردوە ناونیشانی پردەکەم پێدان

ئێستا بەرامبەر بەرزایەکە دانیشتووم بەو درەنگانەی شەو لەسەر کورسەکەم و خەریکی خواردنەوەی قاوەم  و قسە لەگەڵ ئارۆرا ئەکەم

"خەمت نەبێ بەم زوانە ڕخت ئاسوودە ئەکەم و دێم بۆ لات"
دیڤا وتی و قومێکی ترم لە قاوەکەی دەستم دا
"زۆر لەوە خراپتریان بەسەر دێنم خوشکە زۆر لەوە خراپتریان بەسەر دێنم کە بەسەریان هێنای "

.
.
.
.
.
.
.

گوێم لە وەستانی مانتۆڕ بوو لە دوامەوە

"کێ بەم درەنگانە داوای خواردن دەکات بۆ ئەو شوێنە تاریکە ؟"
یەکێک لە کوڕەکان وتی

"هێی کوڕە ئەو شوێنەت بیرە ؟"
کوڕەکەی تر وتی

"چۆن دەتوانم لەبیری بکەم ئەو شوێنەیە کە نەمانتوانی کاری خۆمانی لێ تەواو بکەین "
کوڕەکەی تر وەڵامی دایەوە

"بیرم مەهێنەوە شەوێکی زۆر شووم بوو نەفرەت "
کوڕەکەی تر وتی
"سەیرکە ئەوەتا ئەو پیاوە لەوانەیە ئەو پیاوە بێت داوای شتەکانی کردبێت "

"بەخێر بێن "
دیڤا بە دڵخۆشیەوە وتی و لە شوێنی خۆم هەڵسامەوە

"ئەوەتا خواردنەکانت چیت بۆ ئێمە داناوە داناوە پێمانی بدە ئێمە کارمان هەیە "
ئەو کوڕە وتی کە ئارۆرای بە خۆشەویستی من ناو برد

"پەلەتان چیە برا؟"
دیڤا وتی
"وەرن دەی با بەیەکەوە قاوە بخۆینەوە"

"تۆ کێی ؟"
یەکێک لە کوڕەکان بە ترسەوە وتی و هەنگاوێک گەڕایەوە دواوە

چەکەکەم دەرهێنا بۆ هەر یەکێکیان فیشەکم لە قاچیان دا بە خێرای تا نەتوانن ڕابکەن

هەردووکیان لەسەر زەویەکە کەوتبوون و دەستیان بە قاچیانەوە بوو

فیشەکم بە هەردوو قۆڵیان و قاوەکەی تریان تەقاند

"ئەو شەوە بۆ ئێوە شووم بوو کە بوونە هۆکاری مردنی خوشکەکەم وە ئەوشەوش دەبێتە شووم بۆتان کە دانە بە دانەی جەستەتانی لێ لەدەست دەدەن وە لە کۆتایدا ڕوحتان بەڵام سەرەتا پێویستە ئازاری لە دەست دانی دانە بە دانەی ئەندامەکانی جەستەتانی ببینن"
دیڤا وتی  و تەورەکەم بە دەستەوە گرتبوو 

Dark 🌑Where stories live. Discover now