•ئەیمی•

31 5 147
                                    

.
.

.
.

.
.

ماری خەریکی نان خواردن بوو لەگەڵ خێزانەکەی بە بێدەنگی نانەکەی دەخوارد لە کاتێکا ئەوانی تر خەریکی دەمە قاڵێ بوون ماری ئیتفۆنەکانی خستە گوێی تا بە ئاسوودەیی نانەکەی بخوات

"چەند جار بڵێم رێگە مەدە جگە لە قوتابخانە زیاتر بچێتە هیچ شوێنێکی تر پێش ئەوەی من بگەرێمەوە دەبێ ئەو لە ماڵەوە بێت "
باوکی ماری هاواری کرد

باشتر بڵێم زر باوکی

"ماری درۆ ناکات خۆت گوێت لێبوو وتی کە پایەکەی لەدەست داوە چونکە دەبا ئەو ئەمرۆ پۆلەکەی پاک کردبایەوە "
دایکی ماری وتی

"سەیرکەن لە کاتێکا ئێوە شەر دەکەن لەسەر ئەو ئەو گوێ لە گۆرانی ئەگرێت و نانەکەی بە ئاسوودەی دەخوات "
هانی خوشکی ماری وتی

"هانی پێم وتی خۆت مەخە نێو بابەتەکە کاتێک باسەکە لەسەر ماریە باشترە دەمت داخەیت"
دایکی ماری وتی

"بەڵێ هەر چۆنێبێ ئەو کچی ئەو خێزانە نییە "
هانی وتی و خەندەیکی بە فیزی کرد

"بۆچی ناچارم منداڵی پیاوێکی تر پەروەردە بکەم "
زر باوکی ماری بە تورەیەوە وتی

ماری سەیری زر باوکی کرد و خەندەیکی گاڵتەجارنەی تێ گرت
دواتر لە شوێنی خۆی هەڵسایەوە و بەرەو ژوورەکەی رۆشت

"تکاتان لێ دەکەم بەو شێوەیە مامەڵەی گەڵ مەکەن ئەو هیچ تاوانێکی نییە "
دایکی ماری بە دڵی پرەوە وتی

"من پێم وتی کە باشترە پێش ئەوەی هاوسەرگیریم لەگەڵ بکەیت ئەو کچە رادەستی باوکی بکەیتەوە "
زر باوکی ماری وتی
"هەر نەبا رێگەت نەدابا منداڵت لێی هەبا"

"هەر چۆنێک بێت ماری هیچ تاوانێکی نییە من خیانەتم کردوە بۆیە هەرگیز ئەو لەو بابەتە تێوەمەگلێنە و مەچەوسێنەوە "
دایکی ماری وتی


.

.

ماری خەریک بوو لە پەنجەرەکانەوە سەیری ئەستێرەکانی دەکرد

"هێی،، گوێتان لێ بوو چیان وت؟"
ماری بە خەندەوە وتی
"نیگەران مەبن ماری زۆر باشە سەیرکەن کەمێکی تر دەست دەکەم بە سەعی دواتر دەخەوم بەڵام دەبێ بەیانی هەوڵی زۆر بدەم پێش ئەو ورگ زلە بگەرێمەوە ماڵەوە ئەگینا دووبارە دەست بە قسەی هیچ دەکاتەوە نەفرەت رقم لێیەتی "

.
.
.
.
.
.
.
.
.
ماری خەریکی نووسینی تێبینیەکان بوو بەڵام یەکێک لە کچە لوت بەرزەکانی پۆلەکەی بە خراپی شەقێکی لە سەری دا

Dark 🌑Where stories live. Discover now