گوێیەکانم چیتر بەجوانی نابیستن
ماندوو بوون لە گوێ گرتن لە شتی بێ مانا ئێستا توانای ئەوەیان نییە بە جوانی پەیامە جوانەکان بۆ مێشکم بگوازنەوە.
.......چیتر گوێت لە دەنگم نابێت
چونکە ئەو وشانەی گوێت لێی دەبێت پێچەوانەی ئەو وشانەن کە لە مێشکم هەیە.........
تەنها بۆم بنووسە
چاوەکانم بەباشی دەبینن ئەوان سەلامەتن چاوەکانم دەتوانن وشە جوانەکانت ببینن دەتوانم هەستیان پێ بکەم .........
تەنها بۆت دەنوسم
دەستەکانم دەتوانن ئەوە بکەن کە مێشکم دەیەوێت بە جوانی وشەکان دەنوسێت و بە خۆشەویستی و میهرەبانیەوە هەر وشەیەک دەنوسێت .ببینە چەندە جوانە بێ ئەوەی گوێمان لە دەنگی یەکتر بێت
بێ ئەوەی قسە بۆ یەکتر بکەین دەتوانین ئەوەی لە مێشکمانە گفتوگۆی لەسەر بکەین و چێژ لەو گفتوگۆیە ببینین ._Zoe_
![](https://img.wattpad.com/cover/318224242-288-k124918.jpg)
YOU ARE READING
Dark 🌑
Short Story"لێرە ئەو کورتە چیرۆک و هەندێ ئامۆژگاری دەنوسم کە لە کتێبەکاندا دەیخوێنمەوە یان ئەو کورتە چیرۆکانەی خۆم دەینووسم وئارەزوم لێیان هەیە" هیوادارم چێژیان لێ ببینن و لێی تێبگەن :)