she's mine /2/

24 3 43
                                    

.

.

.

.

"دورکەوە سام دورکەوە "

هاواری کرد و دەیویست خۆی لەژێر دەستیان دەربێنێ

سام قژی گرت و روخساری لەوەی خۆی نزیک کردەوە

"بۆچی لە بری ئەوە جوڵە جوڵە دەمت داناخەی ؟"
سام وتی و دەستی زیاتر توند کرد

لونا کەلەیەکی لە روخساری دا سام تورە بوو و زلەیەکی لێدا

"بۆ خۆمی جێ بێڵن "
وتی و کورەکانی تر چونە دەرەوە

قژی لونای گرت و سەری کێشا بە تاقە کۆنەکە

لونا هەوڵی دەدا لەژێر دەستی رزگاری بێت کە لێوەکانی تەقی بوو خوێنی لێ دەهات

سام ویستی دەستی لێبدات بەڵام دەرگاکە زۆر بە خراپی کرایەوە ئاشوورا هاتە ژوورەوە سامی لە لونا دوورخستەوە و مشتێکی لێدا

"نەم وت لە سنور ببەزێنە نەفرەتی "
بە تورەیەوە وتی و سەیری لونای کرد

لونا قەمیسەکەی بەری درابوو لە ژێرەوە تیشێرتێکی لەبەر بوو خۆشبەختانە بە ساردیەوە سەیری ئاشوورای کرد کە خوێن بە لێویدا دەهاتە خوارەوە

لونا رۆشتە دەرەوە ئاشوورا دوای کەوت

"هێی وەڵامم بدەوە کچێ "
ئاشوورا وتی کە دوای لونا کەوتبوو

لونا وەڵامی نەدایەوە بەو حاڵەوە رۆشتە پۆلەکەی خێرا کەلوپەلەکانی کۆکردەوە و ویستی برواتە دەرەوە لە پۆل ئاشوورا پێشی گرت

"دوورکەوە "
بە ساردیەوە وتی

"با قسە بکەین،،،،،تۆ باشی ؟"
ئاشوورا وتی

"نامەوێت،،،،وتم دوورکەوە "
لونا بە توندیەوە وتی

"من ئەوەم دەوێ—"
ئاشوورا قسەکەی تەواو نەکرد لونا وەک شێت هاواری کرد

"نەفرەت لە تۆ،،،،،،، نەفرەت لە تۆ چیت دەوێت لەوە زیاتر ؟ یەک رۆژ یەک رۆژ زیانک بۆت نەبوو ئەو هەموو شتەی کردت بۆ چی لەپای چی ؟"
هاواری کرد و فرمێسکەکانی نەدەوەستان لە کەوتن
"سێ هەفتەیە خەریکی ئازارم دەدەی لەوە زیاتر چی ؟ کە قسەم نەکرد واتای ئەوەیە دەتوانی دەستم بۆ ببەی ؟هاا؟"

"من ئەوەم نەکرد "
ئاشوورا بە تورەیەوە وتی

"بەڵام دەتکرد گەر سام دەست پێشخەری نەکردبا "
لونا هاواری کرد

Dark 🌑Where stories live. Discover now