• the dead don't die •

23 5 2
                                    

..
..
..
..
..
..
..
..
The dead don't die
..
..
..
..
..
..
.........................................
.........................................

بەبێ دەنگی بە نێو شەقامە چۆڵەکەدا هات و چۆی ئەکرد
دەستی لە گیرفانی پانتۆڵەکەی نابوو تا کەمێک گەرمیان بۆ بێت بە تەواوی بە ڕەش داپۆشرا بوو جگە لە بریسکەی چاوەکانی هیچ شتێکت نەدەبنی لێی

دەستی کرد بە گۆرانی وتن بە دەنگە قۆڵەکەی

"Oh the dead don't die"

"Any more then you ori"

"They're just ghosts inside a dream "

"Of a life that we don't own"

"They walk around us all the time "

بەرە بەرە جوڵەی سەیرتر دەبوو لەهەر جوڵەیەک گوێت بە شکانی ئێسکەکانی دەبوو بەڵام ئەو هەر بەردەوام بوو لەسەر ڕۆشتن و گۆرانی وتن

کوڕێک کە تەمەنی لە نێوان بیستەکان دەبوو بە خێرای بەلایدا تێپەڕی بەڵام خێرایەکەی هیواش کردەوە کە تێبینی جوڵە و رەفتارە سەیدەکانی ئەو کەسەی کرد جگە لەوە چاوە بریسکاوەکانی زۆر سەرنجی ئەو کوڕەیان بۆ خۆیان  ڕاکێشا

بەرە بەرە کوڕەکە لێی نزیک دەبوویەوە

"بە یارمەتیت"
کورەکە وتی

لە شوێنی خۆی وەستا بەڵام هێشتا بەردەوام بوو لە تەواو کردنی گۆرانیەکەی

بە دەستەکانی ئاماژەی بە کوڕەکە کرد بێتە بەرامەبری

کوڕەکەش بە ترسەوە لێی نزیک بوویەوە بەڵام زۆر بە مەڕاق بوو دەربارەی ئەوەی ئەو کەسە ئەو ڕەفتارە سەیرانەی لە چییە

لە بەرامبەری وەستا ئەویش وەستا بە گۆرانی وتن

دەستەکانی بەرز کردەوە تا ملپێچەکەی بێنێتە خوارەوە

کوڕەکە تێبینی دەستەکانی کرد ئەوە هەرگیز دەستی مرۆڤی ئاسایی نەبوو

کوڕەکە لە ترسا خوێنی وشک بوو کە ڕوخساری ئەو کەسەی بینی

ڕوخسارێک کە بە مووی رەش دەورە دراوە و چاوێکی برسکەدار بەهۆی ڕوناکی مانگەوە ددانی تیژ و ترسێنەری هەبوو

بە یەک زلە وای لەو کوڕە کرد خەڵتانی خوێن بێت لەسەر زەویەکە بەهۆی ئەوەی نینۆکەکانی زۆر درێژ و تیژ بوون

"The dead don't die"
ئەوەی وت بەر لەوەی دەست بکا بە خواردنی کوڕەکە

پێش هەموو شتێک دەستەکانی زۆر بە خێرای لە سنگی کوڕە چەقاند و دڵی دەرهێنا و خواردی بەرە بەرە ئاوا ئەندامەکانی لەشی ئەو کوڕەی دەردێنا و دەیخوارد هەتا ئێسکەکانیشی جگە لە خوێن و پارچەی جلەکانی هیچ شتێکی تر لەسەر زەویەکە  نەمایەوە  بە ئەوەندەش دڵی ئاسوودە نەبوو دەستی کرد بە لێسانەوەی خوێنەکەی سەر زەویەکە

ئینجا لە شوێنی خۆی هەڵسایەوە و دەستی کردەوە بە گۆرانی وتن لە سەرەتاوە و ڕۆشت

"Oh the dead don't die"

"Any more then you ori"

"They're just ghosts inside a dream "

"Of a life that we don't own"

"They walk around us all the time "

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
خۆش بوو ؟
بیرۆکەی خۆمە

Dark 🌑Where stories live. Discover now