she's mine /1/

38 6 54
                                    

.

.

.

.

نوێنەری پۆل خەریکی قسە کردن بوو بۆ قوتابیەکان کە کوڏڕێک خۆی کرد بە پۆلەکەدا هەمووان سەیریان کرد

کوڕەکە دانەیەکی باڵا بەرز بوو نزیکەی 189cm دەبوو قژێکی درێژی هەبوو تا سەر شانەکانی بەشێکی لە دواوە بەستبوو قۆپچەی قەمیسەکەی کردبوویەوە کە لە ژێرەوە فانیلەی بێ قۆڵی رەشی لەبەر بوو جەنتاکەی بە دەستێک گرتبوو لەسەر شانەکانی

(T.B/ئەو کەسایەتیە باڵای خۆی 191 بەس لێرە گۆریومە )

"بێ زەحمەت رێگاکەت هەڵە کردوە ئێرە باڕ یان شوێنی کۆبونەوەی مافیاکەت نییە "
نوێنەری پۆل بە ساردیەوە وتی

کە کچێکی سارد بوو یەکەمی پۆلەکە بوو باڵای زۆر لەوەی ئەو کورە کورتر بوو قژێکی کورتی وەک ئەو کوڕە قژی لەسەر شانی بوو جلوبەرگی قوتابخانەی بە رێکی لەبەر کردبوو تەنها بۆینباغەکەی کردبوو یەوە

کوڕە پشتی سەری خۆی خوراند و بە خەندەیەکی شێتانەوە لە نوێنەر نزیک بوویەوە خۆی تا ئاستی نزم کردەوە

"وە ئێرەش شوێنی منداڵە رەزاگرانەکان نییە "
بە خەندەیەکی لارەوە وتی و خۆی راست کردەوە
"من ئاشوورا لۆناهەڕت قوتابی نوێ "

وتی و رۆشتە دواوە لە کورسیەکی بەتاڵ جەنتاکەی دانا و دانیشت

نوێنەرەکە بەو شێوەیە مابوویەوە کە سەیری ئاشوورای دەکرد کاتێ خۆی تا ئاستی نزم کردبوویەوە خەندەیەکی لاری کرد و سەری نزم کردەوە گەرایەوە شوێنی خۆی

"بەخێربێیت ئاشوورا لۆناهاڕت،،،،هیوادارم قوتابیەکی گوێرایەڵ بیت ئەگینا لەگەڵ نوێنەری پۆل دەکەویتە کێشەوە من نوێنەری پۆلم یەک هەڵەت لێ ببینم ئیتر تا کۆتا رۆژت لێرە ئەبێ هەموو رۆژ سەردانی بەرێوەبەر بکەی "
وتی

ئاشوورا بۆ ماوەیەک سەیری کرد دواتر سەیری لای راستی خۆی کرد کە قوتابیەک بانگی کرد بە دەنگی نزم

"باشترە لەگەڵی تێنەکەویت ئەو کچێکی زۆر ترسناک و سەیرە کێ سەرپێچی یاساکانی پۆلەکە بکات بۆ هەفتەی داهاتوو لەو قوتابخانەیە نامێنێت دووردەخرێتەوە لە ناکاو بێ ئەوەی خۆشی پێی بزانێ "
قوتابیەکە وتی

"باشترە لە ئێستاوە زانیاریەکام بە هاورێ نوێکەمان نەدەی جۆن پێم وایە تۆ ئەرکێکی دەخەیتە سەر شان کە بێ ویستی خۆی پابەند بێت بە یاساکان "

وتی بێ ئەوەی سەیری ئەو کورە بکات کە قسەی بۆ ئاشوورا کرد

"ببوورە دوبارە نابێتەوە"
جۆن وتی و گەرایەوە شوێنی خۆی

Dark 🌑Where stories live. Discover now