∇≍بــــەشــــے پــێــنــجــــەمـــ...≍∇

1K 139 73
                                    

بە بێ ئۆقرەیی لەبەردەم ئەم دەرگا گەورەیە وەستاون بەهۆی ئەوەی پاشا لەنێو کۆبونەوەیەڪی گرینگە و ئەگەر بڕۆن بۆ ژوورەوە لەوانەیە ڪارەساتێڪی زۆر گەورە ڕویان تێبڪات هەر لەبەر ئەوەش وەك پاسەوانێك وەستاون لەبەر دەرگا!!

نارا" چیتر ناتوانم بەرگە بگرم!!"

تەنها ئەوەنەی گوتو ڕێك ڕۆشتە ژوورەوە لیسا شۆک بوو بە ڪاردانەوەی و خێرا بەدوای دا ڕۆشت بۆ ئەوەی ڕێگری لێبڪات بەڵام...

نارا هەرڪە ڕۆشتە ژوورەوە هەموویان سەرنجیان ڕۆشتە سەر ئەو بەچڪە پشیلە هاروهاجە!!

جونگکووک هەرڪە ئەوی بینی بەم جلە چەند نازدار دەرڪەوتوە بۆ ساتێك وەستا لە قسەڪردن و زۆر بە وردی سەیری هەموو شوێنڪی ئەڪرد!!

بەڵام وەك ئەوەی بڵێی بە هۆش خۆی هاتبێتەوە خۆی ڕێك ڪردەوە و بە ڕوخسارێڪی توڕە سەیری لیسا و نارا.ی ڪرد..

بەڵام ئەمجارە شتێك جیاواز بوو ئەویش شەش ڪوڕ بوون ڪە لە دوای جونگکووک وەستابوون!!

جونگکووک" ڪۆبوونەوەڪە ڪۆتای هات دەتوانن بڕۆن!!"

هەموویان چەمانەوە وەك ڕێزك و ڕۆشتنە درەوە هەرڪەی هیچ ګامێڪیان لەوێ نەمان نارا بەرەو ڕوی جونگکووک ڕۆشت و ڕێك ڕۆشتە بەرامبەری و گوتی..

نارا" من دەمەوێت بگەڕێمەوە لەی مرۆڤەڪان و بگەڕێمەوە لای خێزانەڪەم!!"
جونگکووک" ئاواا!! باشە بگەڕێوە!!"

هەموویان شۆک بوون بە قسەڪەی!! نارا بە دڵخۆشیەوە لێی ڕوانی و گوتی..

نارا" بەڕاستی؟!"
جونگکووک" ئهم هەم ئەوڪاتە بەهۆی ڕەشەبا و گەردەلولەوە دوبارە ڪەشتیەڪەت تێك ئەشڪێ و ئەجارە لەجیاتی ئەوەی بخنڪێی نەهەنگە زەبەلاح و ترسناڪەڪان ئەت خۆن!!"٭بە ڕەقی٭

نارا شۆک بوو زەردەخەنەڪەی گۆڕا بۆ خەمباری...

جونگکووک" ئەوەی بێت بۆ سێگۆشەی بەرمۆدە یان با جوانتر بیڵێم سێگۆشەی مەرگ دەرچوون نیە!! ئەگەر ویستت ڕاش بڪەی ناتوانی چونڪە هەموو دورگەڪە بە ئاو دەورە دراوە چونڪە تۆ ئێستا لە چەقی سێگۆشەدای!!"٭ وشەی ڪۆتای بە ترسناڪی وت٭

نارا فرمێسك بە چاویدا هاتە خوارەوە....

جونگکووک" بەم جۆرە بیرۆڪەی ڕۆشتنت لێرە لەبیربڪە!!"

ئەوەنەی وت و ئاوڕی دواوەی داوە و ویستی بڕوات بەڵام ئەوەنەی زانی شمشێرەڪەی لەلایەن نارا.وە دەستی سەرەدا گیرا!! هەر شەش کوڕەڪە لە شوێنی خۆیان هەڵسانەوە و لیسا لە نارا نزیك بوویەوە بۆ ەوەی لێی بستێنێ!!

جونگکووک" تۆ چیدەڪەی ئەمەم پێ بدە!!"
نارا" نەیێتە پێشەوە!!پێم وتن نەێنە پێشەوە!! ئەگەر نەتوانم بگەڕێمەوە ماڵەڪەم ڪەواتە بۆچی بژیم هەم خۆ دایك و باوڪم هەر ئەزانن من مردوم با بەڕاستی بمرم هەم ئێوەش لە مرۆڤێك ڕزگارتان ئەبێ!!"٭هەمووی بە گریانەوە وت٭

≍∘∆ســـــێــگـــۆشـــەی مــــەرگـ..∆∘≍  J.JK✔Where stories live. Discover now