Ch,10

54 9 4
                                    






کاتێ تاریکی شەو داهات و ئامادەبوونی خێزانەکە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.








کاتێ تاریکی شەو داهات و ئامادەبوونی خێزانەکە





دەکرێ ئەم شەو شەوی بەبەختێک بێ
وە دەشکرێ شەوی بەدبەختێک بێت








کەوتنە گفتوگۆی نێوان هەردوو خێزانەکە ترسی بە دڵی هەندێکان داهێنابوو لە هەمانکاتیشدا خۆشی بەیەک گەیشتن








هەر لەوساتەی باوکی لەیلا وشەی ڕازیبوونی دەربڕی
چاوەکانی لەیلا پڕبوون لە فرمێسک وە هاتنە خوارەوەی ئەو فرمێسکە قەتیس کراوانە




بۆ هەفتەی دواتر کاتێک لەسەر خوانی نیوەرۆ بوون
هیوا ئەمانەی درکاند کە دەیەوێ بە زووی هاوسەرگیری بکەن نەخرێتە رۆژانێکی دوور





سۆز بەمە دڵخۆش بوو لە هەمان کاتیشدا دڵی فریای پرسیارەکانی مێشکی نەدەکەوت





ئاخۆ دەبێ دکتۆر چۆنبێ ئێستا







هەر بۆیە هەوڵی دا شتێک بدۆزێتەوە ببێ بە هۆکاری دووبارە بینینیەوەی دکتۆر









دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر بریاری دا شوێنیک لە جەستەی خۆی زامدار بکات و هەندێک لە ڕەنگی سوڕ بپرژێنێ بەسەریا لە کاتێکدا لەمەش دڵنیا نەبوو دەکرێ ئایە دکتۆر ئەو چارەسەر بکات یا نا تەنیا دەیویست هەوڵی خۆی بدات








ئەوساتەی دایەی ئەوی بەم حاڵەوە بینی سۆز هەرزوو پەشیمان بوویەوە لەو کارەی کە کردی هەرچەندە ڕاست نەبوو بەلام نەدەبایە بەم شێوەیە دایکی پەرێشان و شێواو بکات








کاتێک گەیشتنە بنکەی تەندروستیەکە لە بەختی سۆز
دکتۆر لەوێ بوو هەر ئەو خولەکەی چاوەکانی بە چاوەکانی سۆز کەوتن بە فریایەوە هات








سۆز ئاگەداری کارە شێتانەکەی نەبوو لەتاو دووبارە بینینەوەی دکتۆر و لێدانە بەرزەکانی دڵی و قوڵ بوونی هەناسەی








کە دەیبینی دکتۆر چەند بە شلەژاویەوە خەریکی قاچیەتی دەیویست خۆی بە توندی لێوەی بئاڵێنی ئەوەی پێ بگەیەنێ کە چەند تامەزرۆی ئەم بینینەی بوو







دکتۆر بە توڕەیەوە بەرز بوویەوە بۆ ئاستی سۆز
خەریکبوو پریشکەی ئاگری توڕەیەکەی ناو چاوی سۆز کوێر بکات







"ئەم چ شێتایەتیەکە کە کردووتە؟"
بە توڕەییەوە قسەکانی ئاراستە کرد






نەیدەزانی چ جۆرە پاساوێک بهێنێتەوە ئەوساتە هەستی بە بێ ئەقلی کردنی کارەکەی کرد، لەبەر چی وایکرد؟یان
دڵی پەلکێشی ئەمەی کرد؟








"ن-نازانم"
هەنسکی گریانی لێوە دەرچوو







دکتۆر دەستێکی بە ڕوخساری خۆیەوە گرت ئەو تەنانەت خۆشی نازانێ بۆچی بەم شێوەیە شێوا بە بینینی بریندار بوونی








کە گوێی لە زیادبوونی هەنسکی گریانەکەی سۆز بوویەوە دەستەکانی بە ڕوخساریەوە لابرد لێوەی نزیک بوویەوە
دەیبینی کە چەند بە وردیلەی هەردوو دەستی بە چاویەوە گرتووە





بە هێواشی دەستەکانی بۆ دەستی سۆز برد هێنایە خوارەوە لەگەل ئەمە جەستەی گرژ داهات دەستەکانی گەرم و نەرم بوون بەلایەوە






"مەترسە لەمن سۆز من تەنیا نیگەرانت بووم نامەوێ جارێکی تر کارێکی لەم شێوە نابەجێیە دووبارە بکەیتەوە"
بە نەرمیەوە دەنگی دەهاتە دەرەوە تا ئارامی بکاتەوە







"م-من دەمویست دووبارە بە بینینەوەت شاد ببم
دکتۆر"




هێشتا هەنسکی گریانە بە ئازارەکەی لێوە دەردەچوو بەلام کەم ببویەوە






"ئارێز"
دکتۆر وتی






سۆز چاوەکانی فراوان بوون




"ناوم بە ئارێز بێنە"





حەزی بەوە بوو گوێی لە ناوی خۆی بێت لە دەمی کچەکەوە




"ئارێز"
چاوەکانی نەدەتروکاند






ئەویش کاتێ گوێی لە ناوی خۆی بوو لە دەمیەوە چەن بە ئاسپای تەزووی بێ بەزەیان دەنارد بۆ دڵی بێ کەسی




زەردەخەنەیەک لێوانی سۆزی نەخشاند کاتێک بەوەیزانی دکتۆر هۆشی لێرەوە نەماوە






ئەو دەمەی بە ئاگا هاتەوە لەنێو دونیای خەیاڵی سەیری کرد کە چۆن پێی پێدەکەنێ وەک ئەوەی ئەو کچە نەبوبێ کە کەمێک پێش ئێستا چاوەکانی ئاوسا بوون لەبەر گریان







"سۆز من-"


.


.

.

|| پیۆنی  || Where stories live. Discover now