ch,11

49 9 3
                                    






ئەو دەمەی دکتۆر  وشانێکی کە لەنێو دڵیدا ئامادەکرابوون بۆ وتن بگوترێ پچرێندرا بەهۆی هاتنە ژوورەی دایکی سۆز'ەوە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.








ئەو دەمەی دکتۆر وشانێکی کە لەنێو دڵیدا ئامادەکرابوون بۆ وتن
بگوترێ پچرێندرا بەهۆی هاتنە ژوورەی دایکی سۆز'ەوە




نیگەرانی و چاوە سوڕ هەڵگەراوەکانی دیار بوو کە خەمی لە
بریندار بوونی کچە تاقانەکەی خواردووە




کاتێ دکتۆر سەیری سۆزی دەکرد دەیبینی چۆن بە پەشیمانی و بێچارەییەوە لە دایکی خەمگینی دەروانی پێی ناخۆش بوو نەیدەویست جگە لەم پێکەنینەی پێش ئێستا تیروانینێکی تری هەبێت






"شیرینەکەم ڕوحی دایەی چیت بەسەرداهاتووە؟ دایکت بمرێ بۆت"





دکتۆر بە هێواشی دوورکەوتەوە لە نەخۆشەکەی تا هیچ هەڵە تێگەیشتنێک لەم نێوەندەدا ڕوونەدات




دەیبینی کە چۆن دایکی گرینگی پێدانی پێدەبەخشێت بە جۆرێک لە جۆرەکان ئێرەی پێدەبرد سەرەرای ئەوەشی کە تەنیا کچێکی بچوکە
دەیویست ئەویش دایکی هەبێت نەوەک نەبونی دایک ببێتە هۆی دروست بوونی فەراغێکی گەورە لە ژیانیدا،







سۆز چاوەکانی سیس و زەردهەڵگەران کاتێک دایکی دەستی بۆ قاچی برینداری برد وایدانا ئێستا دونیا کاوڵ دەبێ بەسەریدا تەنانەت هیچ وشانێک ئامادە نین بۆ وەلام دانەوەی ئەو پرسیارانەی خەریکە دروست دەبن




هەر لەوکاتەدا کاتێک دکتۆر ئەمەی بینی بە خێرای خۆی نزیک
کردەوە لەم بارە رزگاری کرد




"پورێ گیان لەمن ببورە کە تۆو کچەکەت لێک دووردەخەمەوە بەلام دەبێ لێی دووربکەویەوە نەوەک برینەکەی پیس ببێت دەبێ بە پەلە چارەسەر بکرێت"




کە بینی دایکی بەرز بۆوەو بە ڕووی دکتۆر دا زەردەخەنەی کرد
ئاهێکی حەسانەوەی هەلکێشا وەک ئەوە وابوو شتێکی زۆر مەزنی بردبێتەوە کە رەنج و ماندووبونی زۆری بۆ دابێت




"کێشە نیە دکتۆر تەنیا کچەکەم چارەسەر بکە دەبێ برۆمەوە ماڵەوە ئەوە بە بابەی بگەیەنم کە ئەمە بەسەر کچە تاقانەکەی داهاتووە"




سەرێکی بۆی لەقاند و رێچکەی پێیەکانی ئاراستەی دەرەوە کرد



سۆز پشتی بە دیوارەکەوە حەساندەوە سەیرێکی ناوەوەی
ژوورەکەی کرد شتانێکی کەم لەوێدا بوونی هەبوو




تەنیا چەند گوڵدانێک و کەلوپەلی پزیشکی و بوونی ئەو دکتۆر لە
ژوورەکەدا کە کەمێک پێش ئێستا داوای لێیکرد ناوی خۆی بێنێت




سەیری دکتۆری کردەوە بینی کە چۆن خەریکە لە دەرمان کردنی
قاچی تەواو دەبێ هەندێ کات پەنجەکانی بەر قاچی دەکەوتن لە خۆیەوە قاچەکانی دەلەرزین بەمە هەرچەندە ئارەزووی زیاتری دەکرد



ڕوومەتەکانی گەرم داهاتبوون ڕوخساری لە ڕووی دکتۆردا
سوڕاند تا شایەدی ئەم بینینەی نەبێت، هەستی بە ناخۆشی و خۆشی دەکرد لەگەلیدا




پیاوێکی نەناسراو لە شوێنێکی نەناسراو کردنەوەی دەرگایەکی نەبینراو



"هەرچەندە برینەکەت کەمە بەلام دەبێ بەیانی و دووبەیانی دووبارە تیمار بکرێتەوە تا بەتەواوی یەک بگرێتەوە"




بەلایەوە خۆشبوو کاتێک ئەم وشانەی لە دکتۆرەوە گوێ لێدەبوو
سەری بە بەلێ بۆی لەقاند




"تۆ لە زەماوەندەکەی کاکەم ئامادە دەبیت؟"




بۆ ساتێک چاوەکانیان لە یەکدی گرێدا پێش ئەوەی دکتۆر چاوەکانی بۆ شوێنێکی تر ببات





"حەز بە هاتنم دەکەیت؟"





سۆز دەیزانی کە
وەک ئەوە وایە لێی بپرسێ بە هاتنم بۆ ئەوێ دلخۆش دەبیت
بەلام نەیدەزانی وەلامی ئەم پرسیارە دەبێ چ وشانێک بن ئارامکەرەوە
دڵگرانکەر









تەنها دڵی ئەوەی پێدەگەیەنی کە حەز بە نزیک بوون لە دکتۆرەوە
دەکات گرینگ نیە چ شتانێکن هۆکاری نزیکبوونەوەکە








"بەڵێ، مەبەستم بێگومان خەلکانێکی زۆر ئامادە دەبن
وە بە هاتنت بەختەوەری و سەرفرازی دێنی"







پاش ئەم وشانەی لە دەمیەوە دەرچوون لە شوێنی خۆیەوە هەڵسایەوە تا بروات لە بێبەختی کراسەکەی لە شتێکی کورسیەکەوە گیر ببوو








بە شپرزەیەوە لە دکتۆری ڕوانی ئەویش لێوەی نزیک بوویەوە
دەستێکی بۆ کراسەکەی برد،خەریک بوو دڵی لە لێدان بکەوێت








هەناسەکانیان بەر یەکتری دەکەوتن،هەناسەی ئەوی هەڵدەکێشا
قژی ئاوریشمی کە دکتۆر دەستی بەر کەوت بەرەو لەهۆشخۆچوونی دەبردن







کاتێک زانی چیتر کراسەکەی بە شوێنەکەوە نەماوە بە خێرایەوە لە دکتۆر دوورکەوتەوە وەک منداڵێک دەستی کرد بە راکردن





راکردن لەم هەستە هەراسانکەرانەی هەستی پێدەکرد

.

.

.

|| پیۆنی  || Where stories live. Discover now