Ch,6

163 42 2
                                    




لە کاتێکدا سۆز گەیشتە بەردەرگاکە چاوی بە دکتۆر ئارێز کەوتلەناکاو، هەستی کرد دڵی خێراتر لێدەدا و شەپۆلێک لە شەرم و دڵەڕاوکێ دایگرت

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


لە کاتێکدا سۆز گەیشتە بەردەرگاکە چاوی بە دکتۆر ئارێز کەوت
لەناکاو، هەستی کرد دڵی خێراتر لێدەدا و شەپۆلێک لە شەرم و
دڵەڕاوکێ دایگرت

وشەکانی کە بە وردی ئامادەی کردبوون، لە بیری چوونەوە،
وەک بڵێی هەموویان بە یەکجار فڕیبن

"تۆ بۆ وا شپرزەیت سۆز؟" دەنگی نەرم و ئارامی دکتۆر ئارێز وای کرد سۆز هەست بە گەرمییەک لە ناخیدا بکات ئەم پرسیارە چاوەڕواننەکراوە، کە ناوی تێدا بوو،

وای کرد سۆز هەست بکات دکتۆر ئارێز زۆر لە نزیکەوە
سەرنجی داوە

چاوە جوانەکانی سۆز فراوان بوون، هەستی بە شەرمەزاری کرد
لەوەی کە ئاوا بە ئاشکرا شپرزەییەکەی دەرکەوتووە بیستنی ناوی
خۆی لە زاری دکتۆرەوە، ئەویش بەم زووییە، هەستێکی سەیری
لە ناخیدا دروست کرد، تێکەڵەیەک لە خۆشی و شڵەژان

"م-من تەنیا دەمەوێ لە تەندروستی دایکم دڵنیا ببمەوە"سۆز بە دەنگێکی لەرزۆکەوە وەڵامی دایەوە دەیزانی ئەمە ئەو قسانە نەبوون کە ویستبووی بیانکات،

بەڵام باشترین وشە بوون کە توانی کۆیان بکاتەوە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆیەکی سادە لەگەڵ دکتۆردا

دکتۆر ئارێز بە زەردەخەنەیەکی دڵنەواییدەرەوە وەڵامی دایەوە:
"سوپاس بۆ خودا،دایکت حاڵی باشە،پێویست ناکات ئەوەندە
نیگەران بیت"

دەنگە ئارامەکەی وەک مۆسیقایەکی خۆش وابوو بۆ گوێی سۆز، هەستی ئارامی  و دڵنیایی پێ بەخشی

لەگەڵ ئەوەی کە سۆز پێشتر دەیزانی دایکی لە باشبوونەوەدایە،
بەڵام بیستنی ئەم هەواڵە لە زاری دکتۆر ئارێزەوەدڵی پڕ بوو
لە سوپاسگوزاری و ئارامییەکی قووڵ

"سوپاس دکتۆر"سۆز بە دەنگێکی نەرم و پڕ لە هەستەوە دەستی پێکرد

"بەڕاستی گەر تۆ نەبوویتایە،نازانم دایکم چۆن باش دەبووەوە گەر دەکرێ-"

لەناکاو، سۆز هەستی کرد وشەکانی خەریکن لە کۆنترۆڵی دەردەچن خەریک بوو داوای شتێک بکات کە لەوانە بوو نەگونجاو بێت،

کاتێک تێگەیشت لەوەی خەریک بوو چی بڵێت، شەپۆلێک لە شەرم دایگرت سەری دانەواند و بە نەرمی دەستێکی بە تاڵە قژە ناسکەکانیدا
هێنا، هەوڵی دەدا خۆی کۆ بکاتەوە

لە ناخیدا، فکری داواکردنی دیدارێک لە دکتۆر ئارێز وەک گڕێک گەش بووەوە، بەڵام نەیتوانی ئەم داوایە بە زمان بهێنێت،هەستی دەکرد دڵی خێراتر لێدەدا و گەرماییەک لە گۆناکانیدا بڵاو دەبووەوە،

دکتۆر ئارێز، کە بە وردی سەرنجی دابوو، بە چاوەڕوانییەوە ڕاوەستابوو
تا سۆز قسەکەی تەواو بکات.لە چاوەکانیدا تێگەیشتنێک دەبینرا، وەک
بڵێی دەیزانی سۆز چی لە دڵدایە،

سۆز، کە هێشتا نەیدەتوانی ڕووبەڕووی دکتۆر ببێتەوە، تەنها سەرێکی لەقاند و هیچی تری نەوت. ئەم بێدەنگییە پڕ بوو لە هەستی نەوتراو و ئاواتی شاراوە

بەم شێوەیە یەکەمین قسەکردنیان بەڕێوە چوو!





.

.

.

|| پیۆنی  || Where stories live. Discover now