ئەوینێکی تر بۆ تۆ ❤️
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
پایزەو ڕەنگ زەردی باڵی کێشاوە بەسەر ڕەنگی دارەکان چیدی لێرەوە سەوزایی نابینبرێت! شنەبای دارەکان هاتوچۆدەکەن گەڵا
کەوتوەکان دەلەرێننەوەگوڵ سیس بووە و گەڵا وەریوە
خۆریش لەنێو هەورەکان دەردێ ڕوناکی دەبەخشێ بە
ئاواییەکە تا ئەوەی خەوتوان لەنێو خەوی شیرینیان بە ئاگا بێنلە کاتێکدا کە دەرگای ماڵ کرایەوە، ڕووخساری فریشتە ئاسای
ئەو شۆخە دەرکەوتوەک گوڵێکی تازە چرۆ،
جوانی و مەعسوومیەتی لێ دەباریئەمڕۆ، بە دڵێکی پڕ لە خۆشی، ئامادەیە یارمەتی باوکی بدات
هەواڵی گەڕانەوەی براکەشی لە شار، وەک مزگێنی بەهار وایە
ئەو برایەی کە بۆ خوێندن چووبووە شار، ئێستا دەگەڕێتەوە بۆ دێلەوێ، ، یارمەتیدانی باوکی ببووە ئەرکێکی پیرۆز
بە هەرەوەزی و هاوکاری یەکتر، بارگرانی سووکتر دەبووئەم کچە، سەرەڕای ناز و نیعمەت، تینووی زانست و خوێندن بوو
بەردەوام چاوی لە ئاسۆی داهاتوو بوو، بەڵام تاکە ڕێگر باوکی بوو
کە پێی وابوو خوێندن لەگەڵ نەریتی دێ ناگونجێتوەک گوڵێک لە ناو بەردەڵان، ئەم کچە خەونی گەورەی لە دڵدا بوو
هیوای بە ڕۆژێک هەبوو کە بتوانێت باڵ بگرێت و بەرەو زانکۆ بفڕێتلە ناکاو، زەردەخەنەیەکی شیرین لێوەکانی نەخشاند
وێنەی برا ئازیزەکەی، وەک تابلۆیەکی جوان، لە خەیاڵیدا دەنەخشا
خۆزگەی بە باوەشێکی گەرم دەخواست، تا تێیدا بحەسێتەوە"سۆز،گوڵ پەریەکەم!"
دەنگی باوکی، وەک شنەی بایەکی نەرم، بەر گوێچکەی کەوت
بە چاوێکی پڕ لە ڕێز و خۆشەویستی، سەری بەرز کردەوە"بەڵێ،باوکە گیان "
"وەرە با بگەڕێیەنەوە ماڵ،دایکت چاوەڕێتە،کچەکەم"
دڵۆپێک خەم لە چاوەکانیدا درەوشایەوە، سەری بۆ باوکی لەقاند
نەخۆشی دڵ، وەک دڕکێک لە گوڵزاری ژیانی دایکیدا ڕواوە
ئازاری دایکی، دڵی سۆزی هەژاندووە، چونکە دایە گیانی زۆر ئازیزەئەم بیرکردنەوەیە، وەک هەورێکی تاریک، ئاسمانی دڵی داپۆشی
بەڵام هێشتا، تیشکی هیوا لە چاوەکانیدا دەدرەوشایەوە
چونکە خۆشەویستی بۆ دایکی، وەک چرایەک لە تاریکیدا دەسووتادەستی ناسکی وەک گەڵای پایز بە نێوچەوانیدا خشا
دڵۆپە ئارەقەکان، وەک مرواری شەونم، لە پێستی نەرمیدا تواونەوە
پایز خۆی نواندبوو، بەڵام هاوین هێشتا سەرکێشانە مابووەوەوەرزەکان لە سەمایەکی سەیردا تێکەڵ بوون
گەرمای هاوین، وەک یارێکی دڵدار، دوا ماچی لە سروشت دەکرد
ڕۆیشتنی بە ڕەوا نەدەزانی، هێشتا دڵی بەم خاکە بەندبوو......................................
کاتێک ئێوارە خۆی بە دێدا دەکێشا لەیلا بە هەیەجانەوە هاتە ژوورەوە،
سۆز هەستی بە گۆڕانکارییەک کرد لە دۆخی هاوڕێکەیدا
، زەردەخەنەیەکی نهێنی لەسەر لێوی سۆز
دروست بوو، چونکە دەیزانی هۆکاری ئەم خۆشییە چییە،لەیلا بە دەنگێکی لەرزۆکەوە وتی: "سۆز،هەواڵێکی
خۆشم هەیە!"سۆز، کە هەوڵی دەدا خۆی وا پیشان بدات کە نازانێت، بە سەرسوڕمانێکی
ساختەوە پرسی: "چی بووە لەیلا گیان؟
دەڵێی دنیات گۆراوە؟"لەیلا، لە کاتێکدا دەستی لەسەر دڵی دانابوو، بە شادییەوە وتی:
"هیوا...هیوا دەگەڕێتەوە!"سۆز پێکەنینێکی نەرمی کرد و وتی: "ئەم هەواڵە چۆن ئاوا زوو گەیشتە گوێچکەکانت؟" لە ناخیدا،خۆشحاڵ بوو کە دەبینێت
خۆشەویستی براکەی لە دڵی لەیلادا هێشتا زیندووە،لەو ساتەدا، ژوورەکە پڕ بوو لە هەستی خۆشەویستی، دوو هاوڕێ،
یەکتریان لە ئامێز گرت، وەک بڵێی گەڕانەوەی هیوا سەرەتای وەرزێکی
نوێی ژیان بوو بۆ هەردووکیان،لێرەدا، ئەو ئەشقەی کە بە هۆی داب و نەریتەوە دەمێک بوو کپ کرابوو،
جارێکی تر سەری هەڵدایەوە، وەک گوڵێک کە دوای زستانێکی درێژ، لە بەهاردا دووبارە دەگەشێتەوە——————————————
تۆزێ گۆرانکاریم کردووە تێیدا
هەربۆیە سڕیمەوە دووبارە دامنایەوە!
🍂🧡.
.

YOU ARE READING
|| پیۆنی ||
Боевикهەر ساتێ لە نیگای چاوانت بڕوانم دیسا لە فکر و هۆشمدا وەک ئەوینی یەکەم نیگا وێنات دەکەم" یەک نیگا، یەک چرکە دڵم لەرزی بێ وچان چاوت بوو بە ئاسمانم ڕۆحم فڕی بۆ ئەوان تیشکی چاوت، مانگەشەوە بزەت، گوڵی بەهارانە " #تەمەنێک لەنێو ئیشق ئارێز&سۆز هەموو مافێکی...