Ch,5

193 52 8
                                        



دوای چەند ڕۆژێک لە چارەسەری بەردەوام، دۆخی تەندروستی دایکی سۆز باشتر بوو پەرستارەکە ڕایگەیاند کە ئیتر دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


دوای چەند ڕۆژێک لە چارەسەری بەردەوام، دۆخی تەندروستی
دایکی سۆز باشتر بوو پەرستارەکە ڕایگەیاند کە ئیتر دەتوانن
بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە

هەستی بە دڵخۆشی و دڵتەنگی پێکەوە
دەکرد دڵخۆش بوو کە دایکی چاک بووەتەوە، بەڵام ناڕەحەت
بوو کە ئیتر  دکتۆر ناکەوێتە بەر چاوانی

.......................

سۆز
———

لە ناو چێشتخانەکەدا خەریکی ئامادەکردنی خواردن بوو
ئاگای لە دەوروبەری نەبوو

"سۆز! گوێت لێمە؟ ئەمڕۆ دکتۆر و هاوکارەکەی بۆ نانی ئێوارە دێنە ئێرە!"

سۆز لە پڕ وەک ئەوەی لە خەو هەستابێت، سەری هەڵبڕی
"چی؟ دکتۆر؟ کەی؟ بۆچی کەس پێی نەوتم؟"

بیستنی ناوی دکتۆر، تەزوویەکی خۆش بە لەشیدا دێنێت، بەڵام هەست بە شڵەژان و دڵەڕاوکێش دەکات، بیرکردنەوەکانی تێکەل دەکات

براکەی، کە خۆی بیری لای شتێکی ترە (داخوازی کچەکەی کە بەیانی دەیەوێت بچێت بۆی)، بە تووڕەییەوە لە تەنیشتیەوە وەستا

"چیت لێ هاتووە ئەمڕۆ؟ هەموو ڕۆژێک وا پەرێشانی؟ دەبێت هەموو شتێک ئامادە بکەین، کاتمان زۆر کەمە"

هەوڵی دەدا خۆی کۆ بکاتەوە، "ببوورە کاکە،ڕاست دەکەیت
با دەست بە کارەکان بکەین"

هەوڵی دەدا بیر لە ئامادەکارییەکان بکاتەوە بەڵام مێشکی
پڕ بوو لە پرسیار؛بۆچی دکتۆر دێت بۆ ئێرە؟ ئایا پەیوەندی بە
منەوە هەیە؟ چۆن ڕووبەڕووی ببمەوە؟

"بریارم داوە بەیانی داوای دەستی لەیلا لە باوکی بکەم"

کاتێک ئەم قسەیەی براکەی کەوتە بەر گوێچکەکانی لە دڵەوە دڵخۆش بوو بۆ ئەوان کە لە کۆتایدا دەگەن بەیەک،

———————————

ئەوشەوە مانگ دەدرەوشایەوە بەرهەڵستی تاریکی شەوی دەکرد!

سۆز لەنێو دەریایەک لە هەستی نەناسراو دابوو
هەر ساتێ چاوانی لەڕووی دکتۆردا بەرزکردبایەوە تروسکەیەک
لە هەستی شەرم بۆ ڕوخساری پەلەقاژەیان دەکرد

ئەوساتەی بەوەی زانی ناوی دکتۆر 'ئارێز'ە خەندەیەک لێوانی گرتەوە
هەرزوو حەزی بە ناوەکە کرد لەلای  شیرین و بێگەرد بوو

لەولاشەوە هاوکاری دکتۆر کە ناوی' نیار' بوو
بە چاوێکی پڕ لە  ڕق و کینە لە سۆزی دەڕوانی کاتێک دەیبینی سۆز بەم چەشنە لە دکتۆر دەڕوانێ،ئەو چاوە پڕ بوو لە ئیرەیی و ئازار،

دەنگی وژەوژێکی نەرم لە دەرەوە دەهات، بەفر دەباری،بەفرێکی سپی و پاک،بۆنی هەوای پاک و ساردی زستان باڵی بەسەر گۆندەکەی کێشابوو 

سۆز دەیویست بە بیانوی  پرسینی تەندروستی دایکی لەگەل دکتۆردا بکەوێتە  گفت،هەرچەندە چەندان رێگای تر هەبوون بەلام سۆز دەیویست شکۆی خۆی بپارێزێت

کاتێ دکتۆر هەڵسایەوە لەسەر خوان بۆ دەرەوە ڕۆیشت بە هۆکاری پێویست بوون بە دەستشۆر

سۆز لە دوایدا بە بیانوی هێنانی شتێک کە لەسەر خوان کەمبوو
هەڵسایەوە



.

.

.

|| پیۆنی|| Where stories live. Discover now