ئەوینێکی تر بۆتۆ
A
لەگەل چڕیکەی باڵندەکان و هەڵوەرینی گەلای دارەکان بەهۆی پایزەوە
وە شنەبای دارەکان هاتوچۆ دەکەنهاتنی رۆژێکی نوێ بەسەر ئاواییەکەدا
خۆر بەرە بەرە لادێیە بچوکەکەی ڕوناک دەکردەوە بۆ ئەوەی خەلکانی دێیەکە لەنێو خەوە شیرینەکەیان بە ئاگا بێن و بێ ئەمەل نەبن لەوەی ئەمرۆ ئەو بەروبوومەی ساڵانە کۆیان دەکردەوە بفرۆشرێت
سۆزی گوڵالە سور لەماڵ هاتە دەرەوە بە هیوای ئەوەی بەروبوومی ئەوساڵ بفرۆشن لەگەل بابەیدا
سەیری خەلکەکەی دەکرد شتەکانیان کۆ دەکردەوە بە پەرۆش بوو دەبێ شار چۆن بێت،چی لە شار دەگوزەرێ هەواڵی ئەوەی پێگەیشتبوو کە براکەی لەوێ خوێندنەکەی تەواو کردوە ئەمساڵ دەگەرێتەوە لادێکە بۆ خزمەت کردنی خەلکەکە بەو زانست و نیعمەتەی خودا پێی بەخشیوە
وابریارە لەگەل بابەی بۆ یەکمجار بە شار ئاشنا ببێت گەرچی حەزی وابوو بخوێنێت لە شار بەلام بابەی رێگر بوو بە بیانوی ئەوەی کیژە و خەلکی لادێ قسەی بۆ هەڵدەبەستن
جاروبار لەبەرخۆیەوە پێدەکەنی کاتێک بەبیری دەهاتەوە یەکەمین جارە برواتە شار لە کاتێکدا تەمەنی بێست ساڵانە کچی وەک ئەو دەمێکە خوێندنیان تەواو کردوە هیوایەکیان بۆ داهاتوە پرشەنگەکەیان نەخشاندوە
بەلام ئەو وەک ئەوە وایە کۆت و بەند کرابێت لە ماڵەوە لە کاتێکدا لە لوتکەی بەهرەداریەوەیەئەمجارەش لەبەر خاتری نەنەی ڕازی بوون بیبەن لەگەل خۆیاندا
پێش ئەوەی سەر سەیارەکە بکەون باوکی بە تروسکەی خەمێکەوە ئاورێکی لە کچەکەی دایەوە
"سۆز ئاگەداری خۆتبە کچەکەم لەمن دوورمەکەرەوە وەک دەزانی شارەکە وەک لادێ بچوک نیە سانایە ون بوونت"
سەرێکی لەقاند بۆ خەمخۆریەکەی باوکی دەستێکی بە نیوچاوانیدا هێناو ئەو کەمە ئارەقەی لەسەری بوو سڕی راستە پایزە بەلام هێشتا گەرمای هاوین لێرە نەڕۆیشتوە
سەرکەوتە سەر سەیارەکەو بەرەو شار کەوتنە ڕێوە
بە چاوی ئەبلەقەوە لە تەلار و بینا بەرزەکانی دەروانی!
هەرگیز شتی وای نەبینیبو بە ڕاستەوخۆی هەندێ جار لە تەلەڤزیۆنەوە دەبینی بیری دەکردەوە گەر لە بەرزی ئەم بینایانەوە خۆی فرێبدات دەکرێ چەند پەراسوی بشکێت؟دوا بە دوای فرۆشتنی بەروبومی ئەمساڵەیان سەر سەیارەکە کەوت و گەرانەوە بۆ ماڵەوە لە بیریدا وابوو کە کارێکی قوڕسە فرۆشتتنی ئەمانە بەلام زۆر ئاسانتر بوو لەوەی لە بیریدا بوو
تەنیا کاری ئەوەبوو لە دوای باوکیەوە بوەستێ لەم خەلکانە بروانی کە بریار بوو لێیان بکرن حەوسەلەی قسەکردنی نەبوو
ڕەنگ و ڕوو و خەڵکانی شار تەواو جیاواز بوو بەلایەوە
.
.
.
YOU ARE READING
|| پیۆنی ||
Action"هەر ساتێ لە نیگای چاوانت بڕوانم دیسا لە فکر و هۆشمدا وەک ئەوینی یەکەم نیگا وێنات دەکەم" #تەمەنێک لەنێو ئیشق ئارێز&سۆز هەموو مافێکی ئەم چیرۆکە بۆخۆم دەگەرێتەوە بردنی قەدەغەیە⚠️