Chapter 4

369 44 1
                                    

ھەوڵم ئەدا خۆم رابێنم لەگەڵ ئەحمەد و سەرکەوتوو ئەبووم خەریک بوو، خۆم سەرقاڵ ئەکرد بە شتەکانی ئەحمەد و زۆر زۆر گرنگیم بە ئەحمەد ئەدا لە جاران زیاتر ھەر جارێک رۆشتبام بۆ بازار ئەرۆشتم بۆنم بۆ ئەکری یان جلوبەرگ
ئەویش دڵی زۆر خۆشەبوو، بێگومان ھەموو پیاوێک پێی خۆشە ئافرەتەکەی ژیانی ئاوای بۆ بکات
رۆژێکیان خەریکی شیرینی و شت بووم لە ماڵەوە بەیانی بوو ئەحمەد خەوتبوو، خواردن و شتیشم حازر کردو رۆشتم بە ھێواشی ھەڵمساند و رۆشت خۆی حازر کرد و ھات دانیشت و نان و شتم بۆ حازر کرد و ئەرۆشت بۆ سەر کار ئیتر بۆنم لێیا
پێکەنی و وتی/ ئەرێ ژنەکەم ھەرکێ ئەیات بە لاما ئەڵێت پیاو ھەر ژنی وەک تۆی ھەبێت باشە
وتم/ ھا یانی ئاوا؟
پێکەنی و منیش لەبەر ئەو بزەیەکم کرد
وتی کەی ئەرۆیتە دەرمانخانە؟ وتم جارێ شیرینی و شتەکەم ھەم زووە ئێستە با شت بۆ ئێوارە
حازر بکەم و شیرینی و شتم حازر کردوەو ماڵ خاوێن ئەکەمەوەو ئەوکات ئەرۆم وتی ئاگاداری خۆتبە نەکا ئەو کچە بێت، ئەو تەنانەت لەبەر دڵی من ناوی پورزای خۆشی نەھێنا، وتی یان نانا برۆ بۆ ماڵ دایکت سەیرکە با شاگردێک بگریت وتم ئەحمەد بەخوا حەز ناکەم ھەم من چیبکەم ئەم ماوە حەز ناکەم برۆمە ماڵ دایکم ئەوانیش سەرقاڵن و ھەرچۆنێک بێت بەھانەم ئەھێنایەوە وتی باشە خۆتەزانی ئەوم بەرێ کرد و ھاتمەوەو دانیشتم و ھەر کە ناوی ماڵ دایکمیان ھێنابا من بە بێ ویستی خۆم محەمەدم بیرەکەوتەوە، ھێزم نەبوو دانیشتم و دەسم کە ئەلەرزی خستمە سەر سەرم و چاوەکانم فرمێسکیان لێ ئەکەوتە زەوی،
وتم/ سازە، ئیتر مێرد ھەیە ئەو کورە دەرکە لە مێشک، من تەنانەت بەھۆی محەمەدیش نەمەھێشت ئەحمەد دەستم لێ بات چونکە ئەسووتام و ئەمردم! یەک دوو رۆژێک تێپەری و رۆژێک ئەحمەد بە چەپکێک گوڵەوەھات و یەکێکی یا بە دایکی و ھاتە سەرەوەو وتی/ رۆژی خۆشەویستیت پیرۆز تاقانەی ئەحمەد، دڵم زۆر خۆشبوو بەو گوڵانە، وەرم گرت و وتم سوپاس ئەحمەد پێویستی نەکرد، وتی پێویستی نەکرد راستە من ھەموو رۆژ تۆم خۆشەوێت ، بەڵام با ئەمرۆژە یادی بکەینەوە، قسە جوان و ورد و بەنرخەکانی ئەحمەد منی لە ئەو شتە ناخۆشانە ئەبردەوە! ئیتر مێزی نان خواردنم ئامادە کردبوو دانیشتین نانمان خوارد وتم دایکم و باوکم و کاکم زۆر بیرم ئەکەن، تۆش بۆ نایەیت گەر کار نەبێت، وتی منیش بیری ئەوانم کردوە انشاءللە ئەرۆین قاپ و شتەکانم شۆرد و خۆم ئامادە کرد و قاپوتێکی شەکریم لەبەر کرد و ئەحمەدیش رەش و رۆشتینە خوارەوە و وتمان با بەو جەوە ساردە برۆین و کەمێک ھەوا لێمان بات، بەرە بەرە ئەرۆشتین و ئەحمەد نزیک بۆوەو دەستی گرتم، لاریم نەبوو سەیرێکم کرد و بزەیەکم کرد و دەستم گرت ئەمویست ئیتر قەناعەت بە خۆم بێنم کە من مێردم ھەیە، رۆشتین و لەوێ دانیشتین و نزیک سەعات ١١ بوو گەراینەوە بە پێو ئەحمەد منی لە باوەش کردبوو ھاتینەوە و دەستم ئەلەرزی، رۆشتم خۆم گۆری و بانگی ئەحمەدم کرد، وتم ئەحمەد، ئیتر تێگەشت لە بابەتەکە و دڵی خۆش بوو بەڵام تا قیژە لە خوارەوە ھات و ھەردووکمان پەشۆکاین و لەگەڵ ئەوەش ئەحمەد رایکردە خوارەوەو منیش دانیشتم و لە دڵم وتم/ دیارە خوا نایەوێت روبات!
ئەحمەد دوای کەمێ ھاتە سەرەوەو چاکەت و شتەکەی لەبەر کرد و منی لە باوەش کرد و وتی/ کاکم تووشی روداوی حادیسە بووە ئەبێت برۆم، چاوم پر بوو وتم ئەحمەد بە تەنھام لە ماڵەوە، وتی زۆر پەلەمانە، بەڵام سەیرک ھەرچی بوو پەیوەندی بکە، وە سەیرکە جلەکان و گونجاو نیە
ئەحمەد بە دڵی پرەوە رۆشت و منیش دڵم بۆ ئەحمەد پر بوو چونکە ئەحمەد ئەو برایەی زۆر خۆشەویست، لە دوای ئەوە زۆر ئەترسام بە تەنھا لە ماڵەوە نازانم تا ئێستە ھیچ وا نەبووم! پێشتریش بە تەنھا سوتفەی کردووە بە تەنھا بووم بەڵام ئەم جارە ئەترسام، دەنگی گیڤەو دەنگە دەنگ لە خوارەوە ئەھات و ھەر تۆقیم! بە گریانەوە تەلەفۆنم بۆ ئەحمەد کرد و وتم بگەرێوە با منیش بێم، دیاربوو ئەویش ترسابوو شتێکم لێ بێت تا ھاتەوە بە گریانەوە وتم ئەحمەد زۆرەترسم دەنگە دەنگ یەت ئەویش پێی سەیر بوو! وتی دەی خۆو بگۆرە با برۆین، رۆشتم جلەکانم خەریک بوو ئەگۆری ئەحمەد چاکەتەکەی بۆ ھێنام و لەبەرم کرد و کەمەری گرتم و رۆشتینە نەخۆشخانە و لەوێ دانیشتین و سەرم خسەتە سەر شانی ئەحمەد و دەستیشم لەسەر سکی بوو ئەویش دەستمی گرتبوو خەوم لێکەوت
یەک دوو رۆژێک دوای ئەوە گەراینەوە ماڵەوەو کاکەی ئەحمەدیش لەگەڵ ژنو منداڵ ھاتبوون بۆ ئەوێ دایک و باوکی ئەحمەد وتیان تا چاک نەبێتەوە نارواتەوە، ترس و دڵە راوکێ و راچەڵەكین و کۆمەڵێک شتی ترم زیادی کرد کاتێک رووم لەو ماڵەکەم کردەوە و بە بێ ئەحمەد نەمەوێرا برۆمە سەرەوە! ھەمیشە ئەوت کەسێک لەگەڵمە! ھەستەکانم راست بوون! ئەترسام و تەنانەت وام لێھات ھەستم بۆ ئەحمەد گۆرا! ئەرۆشتینەوە ئەو ماڵە شەرم ئەکرد و ئەگریام ئەحمەد بەس سەیریشی کردبام! بەس وتباتیشی ژنەکەم یان ئازیزەکم من شەرم ئەکرد و دایکی قسەی کرد لەگەل ئەحمەد کرد و وتی کورم ئێوە ھیچ عەیبتان نەبوە بۆچی لە ناکاو ئاوا ئەو کچە گۆرا!؟ با برۆینە لای مەلایەک بەڵکو ئایەت و قورئان بخوێنێت بە سەریاو باش بێت بەخوا ئەڵێم جادووە! ئەحمەد وتی دایە پەلە مەکە
لە دوای ئەوە ھەفتەیەک و سێ رۆژ تێپەری و ئیتر ئەحمەدیش لە من خراپتر بوو! نەمانەزانی چۆنین! شەرمان ئەکرد و ھاوار و شەر، بەردەوام بەردەوام بوین، یەکمان لە دەست دا ئیتر!

خیانەتم لێ کرا♥️Where stories live. Discover now