Chapter 9

449 42 2
                                    

خەسووم وتی ئەوە دۆعایە تا لە چاو و ئاھی حەسوودی بپارێزرێن انشاءللە ، ئەوە وشەی قورئانی تێدا بوو بۆیە خەسووم سیقەی ھەبو، وتی یەکێک بدە بە محەمەد و ئەوەی تریش بۆ خۆت ، ماوەیەک تێپەری و ھەستم ئەکرد ھەر کەسێک لە خزمانی دایکی محەمەد ئەھاتە ماڵمان پێیان ناخۆش بوو! پێشتریش دایکی محەمەد وتی خوشکەکانم وتوویانە کچەکانی ئێمە یەکێک بخوازن بەس محەمەد رازی نەبوە! بۆیە سوێندیان خواردوە گەر ژنەکەی جوان نەبێت تورە ببن، ئەیانزانی محەمەد چاوی جگە لە من ھیچ نابینێ، لە ھەمووی زیاتر ئاھ و داخی ئەوە گرتبوونی کە من شێوەم لە تورکەکان ئەرۆشت! ناسک بووم! یانیش ماڵەكەمان، چەند جار بە ناراستەوخۆی ئەیان وت تۆ بەبەختی کە محەمەدت ھەیە، ھیچ لەمانەم بە محەمەد نەوت، حەزم نەکرد، نزیکەی شەش مانگ ئێمە ھاوسەربووین و ھەموویان ئەیان وت بۆچی دوگیان نابیت، دایکی محەمەدیش یەک دوو جارێک بە منی وت حەزەکەم منداڵی محەمەد ببینم، وتم دایە گیان ئێمە حەزمان جارێ بە منداڵ نییە، محەمەد جارێ بەھۆی کارەوە کاتی نیە و ئەو ئەیەوێت کاتەکانی خۆی زۆر کات بۆ منداڵەكەی بەسەر بات، ئێوارەیەک لە ماڵ باوکم گەرامەوە و نیوەرۆکەشی لە ماڵ دایکی محەمەد بوم، دوبارە ھەمان قسەی کرد دایکی! وتم محەمەد بۆچی منداڵمان نەبێت؟! وتی ئێستە ئەوە مانای چییە؟ وتم سەیرکە نامەوێت قسە دروست بکەن! ، وتی بۆ مەگەر خێزانی ئێمە شتی وای تیایە؟ وتم نا بەس حەزەکەم، محەمەد ھەستی کرد شتێکمە بەڵام نەیەویست بە تورە بوون دەری ببرێت، وتی پورەکانم شتێکیان وتوە؟ وتم ئێستە تۆ ئەتەوێت منداڵمان ببێت یان نا؟ وتی ئەمەوێت! بەڵام، خێرا پێم بری و وتم ئێ کەواتە با ببێت و رێگر نەبین! لەوە زیاتر بەرگەی قسە ناگرم! کە وام وت دەستم کرد بە گریان و محەمەد لە باوەشی گرتم و لە باوەشی گریام، پاش ئەوە باشتر بووم وتی کێ قسەی کردووە؟ وتم بەڵێن بدە تورە نەبیت دواتر یان شتێکیان لێ بکەیت! وتی باشە،  وتم کچە پورەکانت ئەڵێن رەنگە شتێکت بێت!
دایکیشت حەزەکات، بەڵام محەمەد دایکت مافی خۆیەتی کە منداڵی تۆ ببینێت، ھەم تۆ منداڵی بچووکیت و لە ھەمووان درەنگتر ژن ھێنا!
محەمەد دیار بوو پێی ناخۆش بوو بەس ھیچی نەوت و ھەستا وتم بۆ کوێ؟ وتی حەزەکەم برۆمە دەرەوە، وتم منیش دێم! وتی وەرە، دەرگامان داخست و رۆشتینە دەرەوە ھەتا نیوەی شەو تورەی خۆی لە بەنزین بەتاڵ ئەکردەوەو ھەر بە ناو شارا ئەگەراین! تا وام لێ ھات خەوم لێکەوت، کە خەبەرم بۆوە بەیانی بوو ، ھەفتەیەک محەمەد دڵ تەنگ بوو بەو قسانە خۆزگەم ئەخواست نەمکردبا، ھیچ نەرۆشتە ماڵ دایکیشی، ئێوارەیەک پەیوەندیم پێوە کردن و وتم وەرنە ئێرە محەمەد یەت بە شوێنتانا ،  پەیوەندیم بە محەمەد کرد و وتم برۆ بە شوێن دایکت و باوکت وتی باش، ئێوارە پێکەوە نانمان خوارد و محەمەدم بانگ کرد چاکان ببات دوای نانخواردن، وتم دایکت و باوکت خەتایان نیە! ئاوا گرژ و مۆن مەبە! وتی باش، وتم کوا بە بزەوە بلێ، دەستی کرد بە پێکەنین و سەری بایا و وتی/ ئەزانی چۆن پێکەنم! چاکانام تێ کرد و ئەو بردی و خۆشم شیرینی و شتم برد و درەنگێکیش محەمەد بردنیەوە، سێ مانگی تر تێپەری و ئیتر ھاوسەرگیریمان بوو بە ساڵێک!
شەوێک کە کاتژمێر ٤ـی شەو بوو بە تێکەڵبوونی گەدەم بە خەبەر ھات و رۆشتمە دەستشۆر، ھەستم بە خۆم نەکرد روخسارم شوشت بەڵام دوبارە گەدەم تێکدەچوو، تاوەکو ٧ بەیانی بەردەوام ھاتووچۆم ئەکرد و باش نەبووم، بە خۆمم وت رەنگە بە ئەگەرێکی زۆرەوە گەدەم تووشی برین بوبێت! برینی گەدە! چاوەرێم کرد و دواتر محەمەدم ھەستاند و ھیچ نانم پێ نەخورا رەنگم زەرد بوبۆوە! پرسی چیمە، وتم گەدەم زۆر تێکەچێت، وتی شەو ھیچت خواردوە بە گەدەت نەکەوێت؟ وتم ئێوە چیتان خوارد منیش ئەوەم خوارد، وتی لە ماڵ بە جێت ناھێڵم یان ئەرۆیتە ماڵ نەرگسی خوشکم، یان ماڵ دایکم، یانیش لە ماڵ ئەبم! وتم محەمەد باشم، وتی نەخێر وا شتێکت بەسەر ھات! چی ھەیە لەم ماڵە جگە لە خۆت! وتم ئەرۆمە نەخۆشخانە لەوێ باشتر ئەبم، وتی باشە خۆمم ئامادە کرد و رۆشتمە نەخۆشخانەو لەوێ رۆشتمە دەرمانخانە و لەگەڵ سۆزی ھاوکارم بووین و من ھەر بەردەوام بووم بە رێگەوە ئەو ئەبوو دەرمان بدات بە نەخۆش، دوای چەند جارێک ھاتمەوە وتی چی بوە؟ وتم بەخوا سۆزە لە دوێنێ شەوەوە ئەوەندە گەدەم تێکچوە ئەکیدم تووشی برینی گەدە بووم ناشوێرم بە محەمەد بڵێم ئەزانم گەورەی ئەکات، وتی ئێ سەردانی دکتۆر نەدا بکە ئەو دکتۆری گشتیە، وتم تۆ لێرەبە، رۆشتمە لای سکرتێرەکەی و وتم دکتۆر لە ژوورە؟ وتی بەڵێ دکتۆر، وتم نەخۆشی لە لایە؟ وتی نا نا ، لە دەرگام داو رۆشتمە ژورێ و دانیشتم وتم پشکنینی گەدەم بۆ بکە لە دوێنێ شەوەوە وێرانم! لە دوای ئەوەی قسەمان کرد کۆمەڵێک پشکنینی بۆ نووسیم و رۆشتم لە لای ھاورێیانی شیکاری نەخۆشیەکان پشکنینەکانم کرد بەس ئەوەی سەیر بوو لام و سەیرم کرد لە وەرەقەکە پشکنینی دووگیانی بۆ نووسیم! نزیکی ٤٠ خولەک چاوەرێ بووین کە رۆشتم وەرم گرتەوە سەیرم کرد و خوێندمەوە ھەتا خۆم کێشا بە کچێکاو سەرم بەرز کردەوەو وتم ببورە، وتی ئاساییە و ھاتم ئەوەندەی کەوتە بەرچاوم کە نووسرابوو پۆزەتیڤ!! چاوەکانم چووە پشتی سەرم و نەمەزانی چۆن کاتم لێ رۆشت رۆشتمە ژوورەکەی دکتۆر و دەستم کرد بە گریان، ئەویش کە شتەکانی خوێندەوە زانی کە زانیومە و خوێندومەتەوەو دڵنەوایی ئەیامەوە، بۆ من زۆر سەیر بوو لە ناکاو بوو! ھەتا باشتر بووم وتی ئەبیتە دایک لەوە زیاتر چی؟ وتم نازانم دڵم پر بوو لە ناکاو! پێکەنی و وتی من دەرمانی ڤیتامین د و خوێن و ئاسن بۆ ئەنوسم چونکە زۆر دابەزیووە جارێ ڤیتامین د زۆر کەمە گەر خۆش پشکنینەکان خوێندبێتەوە، لە دوای ئەوە سەردانی دکتۆری ئافرەتان بکە ئیتر، ئەو رۆژە بە کۆمەڵێک دەرمان وەستابووم محەمەد ھاتە شوێنماو سەرکەوتم و وتی بۆ وا ماندووە ژنەکەی من؟ وتم شتێک ئەڵێم بەڵام زۆر شۆک مەبەو مەمترسێنە! وتی چی بووە؟ بەو ھەموو دەرمانەش! بە ھێواشی وتم ئاخر ئەبم بە دایک! کە وام وت محەمەد ئەوەندە شۆک بوو کە ھەرچی ناویم ئەھێنا ھەر ھیچ! تا ئەوەندە دڵی خۆشبوو چاوەکانی پر بوون و توند لە باوەشی کرد و بە دڵێکی پرەوە وتی/ من رۆژانێک ئەگریام بە بێ ئەوەی کەس بزانێت بۆ ئەو ئافرەتەی کە رۆشت ئێستە ئەو ئافرەتە لە منداڵی من دووگیانە! منیش لەگەڵی دەستم کرد بە گریان و لەو کاتە منداڵێك لە جامی ئۆتۆمبیلەکەی داو محەمەد جیا بۆوەو جامەکەی دادایەوەو کورێک بوو وتی مامە گوڵ دەکریت؟ محەمەد لە خۆشیا وتی بەڵێ گوڵ بۆ دایکی منداڵەكەم ئەکرم! چەپکێک گوڵی کری و یای پێم ئەوەندە دڵی خۆش بوو ئێوارە نەیھێشت ھیچ بکەم منیش بەس پێی پێکەنیم ، شەو رۆشت لای شیرینی خانەیەک وەستاو دوو کیلۆ شیرینی کری و رۆشتینە ماڵ دایکی و ھەمووان لەوێ بوون من شەرمم ئەکرد کوری کاک بوورھان بەرەو رووم ھات لە باوەشم بکات محەمەد خۆی بەسەرا تورە کرد و وتی لە باوەشی مەکە من بەس پێکەنیم، رۆشتینە ژورەوەو ھەر رۆشتین محەمەد وتی کوا پێش سەلام شیرینی ھەڵگرن، ھەمووان سەرسام بوبون، کاک نزار وتی چییە محەمەد شیرینی ژنی دووەمە؟ محەمەد سەیرێکی منی کرد و وتم چییە کاکە نزار خۆو ناوێریت ئەیخەیتە سەر محەمەد؟ دەستیان کرد بە پێکەنین و باوکی محەمەد وتی خێر بێت؟  محەمەد وتی ئەبم بە باوک! ئەو شەوە نازانم چۆن رۆشت محەمەد ئەوەندە دڵی خۆش بوو! ئەوەندە دڵی خۆش بوو کە باس نەکرا!

خیانەتم لێ کرا♥️Where stories live. Discover now