ماوەی دوومانگ دەستگیراندار بووم بەڵام ھەر جارە بە تەنھا لە دەرمانخانە بوومایە ئەو کچە ئەھاتە لام ئیتر کە بەو گەورەییەی خۆمەوە ترسم لە خۆم نیشتبوو زۆر ویستم بە ئەحمەد بڵێم و بە ناراستەوخۆیش پێم ئەوت ئەو کچە پورزاتە چۆنەو ئەوانە بەڵام ھەموو کات وتی بە من بەخوا جگە لە پورزا ھیچی ترم نیە من چاوەکانم جگە لە جوانی تۆ ھیچی تر نابینێ!
من بروام بە ئەحمەد ھەبوو بەڵام ئەو کچە نا ئەمزانی ئەحمەد ئاشقی منەو منی خۆشەوێت بەڵام ئەو کچە نا! کاتێک رۆشتین بۆ جلی ھاوسەرگیری و شت ئەو کچە ویستی بێت لەگەڵمان زۆر بە توندی لە بەردەم ھەمووان رەتم کردەوەو وتم/ نەخێر!! پێویست ناکات سوپاس! خوشکەکانی لەگەڵمن! ئیتر کە رۆشتین زۆر ئەوانیش لایان سەیر بوو ئەیانزانی شتێک ھەیە ھەفتەیەک بە مەژخوڵیاتی شت کرین بووین دواتر مامێکم لە ئەوروپا ھاتەوەو خێزانی محەمەدیش ھاتن بۆ ماڵمان جگە لە محمەد واتە دایکی و باوکی
ئیتر مامم پرسیاری محەمەدی کرد و پرسیاری کورەکانی تری کرد
دایکی سەیری منی کرد و وتی/ بەخوا محەمەد خۆی لە ژورێکا بەند کردوەو ریشێکی درێژ و روخسار خەفەتاوی! ئەو کورەی جاران نەماوە
مامم کردی بە پێکەنین و وتی/ دیارە حەزی لە ژنە
باوکی وتی/ بەخوا حەزی لە کچێک بوو بەس کچەکە زەواجی کرد
ئیتر کە ئاوایان وت دڵنیا بوومەوە کە منم! دەستم لەسەر دەمم داناو بە راکردن رۆشتمە ژورەکەم و بە قوڵی لە پشت دەرگاکەم گریام و ھەمووان سەرسام بوون ئەو رۆژە وەڵامی کەسم نەداوەو خواردنیشم نەخوارد
بۆ رۆژی دوای ئەحمەد زیاتر لە ٥١ تەلەفۆنی کردبوو ئیتر چاوم کردەوە لەسەر زەویەکەو ھەڵسام و رۆشتمە سەر سیسەمەکم و وتم بەڵێ، ئەحمەد وتی سازان بۆ خاتری خوا ئەزانی چەند ترسام؟! چی بوە؟ بۆچی وەڵام نادەیتەوە؟ شتێکم کردوە؟
وتم نا ئەحمەد، باشم وەکو وتم نەخۆشم و ژانەسەرمە ھێزم نییە
ئەحمەد وتی/ ئێ دکتۆرەکەم تۆ خۆت دکتۆری دەرمان بۆ ناخۆیت
وتم حەزم بە دەرمان نییە
٣ رۆژ دواتر لە ناو ئۆتۆمبیل بووین و ئەحمەد ھات دەرگای بۆ کردمەوەە لە ساڵۆنەوە ھاتینە ماڵی دایکم بۆ ماڵاوای، محەمەدیش لە ئەوبەرەوە جگەرەیەکی داگیساندبو ھێز نەمابوو لە گیانیا و چاوەکانی سور سور بوبونەوە! سەیری ئەوم کرد و منیش چاوم پر بوو و وەکو وابێت بە چاو پێی بڵێم خۆزگە ئەم جلەم بۆ تۆ لەبەر ئەکرد ماڵاوایم لە دایکم کرد و ئەو قژە خاوەی کەبەرم دابۆوە ئەموویست ئێستە لەبەر ئەو شکانەم یەک مەقەستی لێبدەم! بە گریانەوە لەوێ رۆشتین و گەشتینە ماڵەوە و ئێمە لە سەرەوەی ماڵ باوکی ئەحمەد نیشتەجێبووین لە قاتی دوەم
محەمەد/
کاتێک کە ئەو رۆشت ئیتر شتێکم لە دڵم وت
وتم خوایە بە من نەدا، خوایە دڵی خۆشبکەیت، ئەو جوانیەی کە خوا بە دڵ و بە رووخساری داوە لێی نەسەنیتەوە، خوایە بەڵێن بە تۆ ئەدەم تا ئەبەد جگە لەو ئافرەتێکی ترم نەوێت و خۆشم نەوێت!
ئیتر ھەستام و رۆشتمە ناو ئۆتۆمبیلەکەم وەنەوشەیەکی رەش بوو رۆشتمە سەر بەرزاییەکی شارەکەو دانیشتم و تا ئێوارە سیەکانم کوشت بە کێشانی جگەرە، بیرکردنەوە لەو کە ئەبێتە ژنی کەسێکی تر منی ئەکرد بە مردوویەک کە پێستەکەم لە ئێرەیا دانیشتووە
سازان/
ئەحمەد وتی ئیتر مەگری سەیرکە ئەگەر بتەوێت ھەموو رۆژ دەرۆینە ماڵی دایکت و باوکت، راست بوو من دڵتەنگ بووم بۆ جێھێشتنی ئەو ماڵە بەڵام جێھێشتنی خۆشەویستەکەم لەو گەرەکە قورستر بوو
ئەحمەد وتی ئەتوانی چایەک بۆ ھەردووکمان بھێنیت؟
وتم باشە با خۆم بگۆرم، جلەکانم گۆری و ھەتا زوو بو لەو ناوە فرەم یا چونکە وەک کفن بوو! دوو چام ھێناو دانیشتین و ئەحمەد بە خۆشەویستیەوە سەیری ئەکردم و وتی/ ئەحمەدی کۆری سەیرت ئەکا!
دەستی کردە پێکەنین، ئەحمەد ھێندە جوان بوو کە چاوەکانی وەک کۆری بوون گەنجێکی قۆز بوو! ھەر بەراستی من ئێستە ھاوسەرێکی گەنج و قۆزم ھەیەو ئەوەشی لە دڵمە ھەر گەنج و قۆز و چاو سەوزە! ئەحمەد ویستی لە باوەشم بکات و دورکەوتمەوە وتم ئێ ئەحمەد بۆستە! بە بچر بچری قسەم کرد و ئەحمەد سەری لەقاند و لەسەر قەنەفەکە خەوی لێکەوت!
بەیانی بوو دایکی چەند جارێک بانگی کردم بەڵام گوێم لێ نەبوو پاش ئەوە ئەحمەد ھاتەوە لەسەر کار سینیەک خواردنی فرە یایە سەر مێزەکەو وتی ئەرێ دایکم بانگی کردی بۆ وەڵام نەیاوە!!؟ وتم ببورە ئاگام لێ نەبو! ئەحمەد زۆر تورە بوو تا کردمان بە شەر و دایک و باوکی خوشکێکی ھاتنە سەرەوە ئەحمەدیان بە زۆر جیاکردەوە
دایکی وتی/ ئەرێ کورم بۆ خاتری خوا بۆ وا ئەکەیت!؟ بۆ بەسەر تورەیی زاڵ نابیت
ئەحمەد بەو شێوەی ئەوان وتیان زۆر تورە ئەبوو!
تا یەک ھەفتە ھێزی قسە کردنم نەبوو لەگەڵی ھەرچەن ھەوڵی ئەدا ئاشتم کاتەوە بەس ئیھتیمامم پێ نەیا!

YOU ARE READING
خیانەتم لێ کرا♥️
Fiksi Umumلە دونیـاڪەی منــە 🥀جگــە لە ئەو هیـچ جوانییەڪی تر بوونــی نییە