Chapter 6

503 61 1
                                    

بەخێر ھاتنم کردن و من زوو رۆشتمە ژورەکەی خۆم و ئێوارە دانیشتبووم لەسەر نان خواردن، دایکم وتی/ ئەمرۆ دادە *** و کچەکەی ھاتن باوکم وتی خێر بووە؟ دایکم سەیرێکی منی کرد و وتی بۆ داخوازی سازان بۆ محەمەد، کە وای وت خۆم نەگرتو خەریک بوو بخنکێم و خێرا ئاوم خواردەوە لەسەر نان خواردن زۆر قسەیان بۆ کردم بەس وتم ناتوانم ھاوسەرگیری بکەم واز بێنن ئیتر، باوکم و ئەوان پێیان ناخۆش بوو کە ئاوا حاڵم خراپە ئیتر خێزانی محەمەدیان رەفز پێداو منیش لە ژورەکەم ئاگر لە دڵم بەربوبو!
ئەحمەد/
کاتێک ئەیان وت ئەبێت زەینەب بخوازیت تا بەڵای تری بەسەر نەھێناوین من شێت ئەبووم، ئاخر چۆن ئەکرا ئافرەتێکی تر بێنمە ئەو ماڵەی کە من ژیانم تێدا کردبوو لەگەڵ ئافرەتی ژیانم سازانەکەم، باوکم ئەیوت/ کورم ھەڵەیەک روویدا تەواو ھەم تۆش وھەم سازانیش ژیانتان با وێران نەبێت، منیش ئەمووت/ ھەلە نا باوکە! ئەوە خوشکەزاکەی خۆت بوو ژیانی وێران کردم، گەر نا من ئێستە رەنگە ببوایەم بە باوکیش، دایکم وتی/ باشە وازی لێبێنە ، کورم باشە ئێمە ھیچ نالێین بەڵام وا مەکە لە دەروونت، ئەموویست برۆم زەینەب بخنکێنم، رۆژگار تێپەری، باشتر نەبووم! ئەو شەوەم لەبیر نەکرد کە چەپکێک گوڵم بە سازان داو ویستمان وەک دوو ھاوسەر رەفتار بکەین بەس کاتەکە تێکچوو! رۆژێک زۆر حاڵم خراپ بوو بە دلێکی پرەوە رۆشتمە بەردەم ماڵ سازان و زۆر پارامەوە تا تەنھا چەند خولەکێک بینینم سازە رازی بو ھاتە دەرەوە و ئەویش وەک من دڵ پربوو
سازان/
ئەحمەد ویستی دەست بخاتە ناو دەستم و خێرا دەستم دورخستەوەو وتم/ ئەحمەد، ئێمە نامەحرەمین نابێت! ئەحمەد سەری لەقاند و وتی/ ژیانم زۆر وێرانە، ناتوانم بژیم لەم قسانە بووینو خێرا قسەکانیم بری/ وتم ئەحمەد بۆ خاتری خوا، ئەگەر خواو خۆشەوێت وا مەکە، دڵی منیش پرە لە برین، ژیانمان تێک چوو، بەس تۆ وا مەکە، نامەوێت ئاوا بتبینم، وتی بەڵێنێک بە من بدە، وتم چیی؟ وتی ئەگەر ھەر داخوازیەکت ھات و بە دڵت بوو لێی مەوەستەو ھاوسەرگیری بکە لەگەڵی! سەیرکە من تەنانەت دەستم لێت نەداوە بەلام بەھۆی منەوە پێتەڵێن بێوەژن! لە کاتێکدا ھێشتان کچێکی پاک پر لە سمبولی جوانیت، بزەیەکم کرد وتم/ ھێیی ئەحمەدە کۆری تۆش ماشاءللە جوانیت بزەیەکی کرد و کەسمان وەک جاران بەو رستە پێنەدەکەنین « ئەحمەدە کۆری » ئیتر لە دوای ئەو بینینە ئەحمەد باشتر بوو!
بەڵام ئەحمەد ھەر ئەو کاتە بەڵێنی بە من دا ھیچ کات لە دوای من ھاوسەرگیری نەکاتەوە بۆ ئەبەد ، ئەحمەد گەرایەوە، ساڵێک تێپەری و ماڵ محەمەدیش بەردەوام بە دوای منەوە بوون و ھەوڵی رازی کردنی منیان ئەدا! منیش بوبوم بە کەسێک کە بەردەوام کاری ماڵەوەم ئەکرد و بەردەوام لە ماڵەوە بووم! بە تایبەت کاتێک چێشتخانەکەمان گەورە بوو ھەموو رۆژێک خاوێنم ئەکردەوە و ئەو مالە گەورەمان زەلزەلەی ھەبوو بە دەستمەوە
دوبارە ئێوارەیەک ئەمجارە ھاتنەوە و براکانی و خۆشی و باوکیشی ھاتبوون، دایکم وتی جلێک لەبەر بکە عەیبە منیش عەزیەکی کاربۆنی « مرەکەبی » لەبەر کرد و دانیشتین و دوبارە بابەتیان ھێناوە ناوەو باوکم وتی حەزەکەن برۆن لە باخچەکە قسە بکەن، من ھەستام و رۆشتمە دەرەوەو محەمەدش ھەرواو ئیتر ھەردووکمان بێدەنگ بووین، محەمەد وتی/ بۆ خاتری خوا رازی ببە سازان وەڵا مردم بۆت، من یاریم بە دەستەکانم ئەکرد وتم/ ئاخر رابردوو، خێرا وتی/ رابردوو رۆشت سازان، من بە ھەموو شێوەیەک دڵە جوانەکی تۆم پێ قوبوەڵە، وەڵا داوای ھەرچی بکەیت بۆتەکەم، تەنانەت ئەھا ئەو مانگە ھەیە کە جوانیەکەی ناگات بە تۆ ئەوەشت بۆ ئەھێنم گەر داوای بکەیت، من تۆم زۆر زۆر خۆشەوێت، وتم ئاخر ئەترسم وەک رابردوو بێتەوە، پیاوەکانم لە بەرچاو کەوتوە ئەترسم ئافرەتەکان دوبارە سحر و جادوو بکەن! وتی تۆ ھیچ لە دڵە سوتاوەکەم ناگەیت؟ ئیتر لەو کاتەیا تێگەشتم محەمەد لە من سوتاوترە ناخی، من بۆ رابردووم و محەمەد بۆ من! کەمێک بێ قسە مامەوەو دواتر وتم ئەکرێت کاتم پێ بدەیت ئەمجارە؟ کە وام وت رووی لە خۆشیا ئەگەشایەوە، وتی بەسەر چاو ، گەریانەوەو محەمەد وتی باوکە گیان ھەفتەیەک مۆڵەت وەرەگرێ، ئیتر ئەوان گەرانەوەو رۆشتمە ژورەکەم  خەوتم لە خەوما محەمەد ھات و ھەموو قژمی بری و ئیتر بەخەبەر ھاتم، خەونەکەم لێکداوە بە بەرنامە و بە مانای ئەوەی قژ برین لە خەودا بە مانای نەمانی ناخۆشیە!

خیانەتم لێ کرا♥️Where stories live. Discover now