Finall

620 66 11
                                    

رێک ٨ مانگ تێپەری بەسەر دووگیانیم، سکم گەورە بوبو، رەگەزەکەی کچ بوو، کاتێک محەمەد زانی کچە لە خۆشیا نەیەزانی چی بکات کە ئەبێت باوکی کچێک و خاوەنداریەتی بۆ بکات لە راستیدا من لەو دلخۆشتر بووم کە ئەزانم محەمەد ئەبێت باوکێکی چۆن بۆ کچەکەی، رۆژێکی ھەینی بوو محەمەد نەرۆشتبووە سەر کار ھەر خۆی ھەینیان نەرۆشت، محەمەد لە گەرماو بوو منیش جلم بۆی ئامادە ئەکرد و وشکەرەوەی قژەکەم بۆ چاک کرد و لە دەرگا درا رۆشتم و دەرگام کردەوە ئافرەتێکی لاواز بوو نازانم بۆچی نەمناسیەوە ھەستم ئەکرد بینیومە بەس ھیچ نەمەزانی کێیە! وتم فەرموو، وتی سازان! کەمێک بیرم کەوتەوەو زانیم زەینەبە، وتم تۆ لێرە چی ئەکەیت؟ زەینەب دەستی کردە گریان و کەوتە سەر قاچم خێرا خۆم دورخستەوە نەمەتوانی خۆم نزم کەمەوە لەبەر سکم بەس ئەوەم لە دەست ھات خۆم دورخستەوە و وتم ھەستە ، وتی سازان بۆ خاتری خوا من چیم لە ئێوە کرد و خراپتر ھاتە سەر رێگەم! دەرگاکەم داخست وتم ھێواش ئابروومان ئەچێت با برۆینە ژوورەوە، وتی نا با لە باخچەکە دانیشین دانیشتین و بە گریانەوە باسەکەی گێرایەوە
وتی یەک ساڵ و چوار مانگ مێردم بە پیاوێک کردووە کە چەند جار ھەوڵمان داوە منداڵمان نەبووە! ئێستە سوێندی خواردوە گەر منداڵم لێی نەبێت تەڵاقم ئەدات، گوێم لە دەنگی محەمەد بوو رۆشتمە ژورەوەو باسەکەم گێرایەوە محەمەد تورەی ئەباری لە رووخساری ویستی برواتە دەرەوەو بڵێت لێرە برۆ ھێمنم کردەوەو لەگەڵما ھاتە دەرەوە و بەخێرھاتنی کرد و رۆشتە ژوورەوە، زەینەب بە گریانەوە ھەموو شتێکی باس کرد، وتم ھەرچۆنێک بێت ژیانی منو ئەوت وێران کرد بەڵام انشاءللە خوای گەورە لە جیاتی یەک دانە دوو دانەت پێ ئەدات! ھەر لەوێیا وتم ئەحمەد باشە؟ وتی نازانم، بەھۆی منەوە نێوان ئایلەمان تێکچووە، تەنھا گوێم لێ ئەبێت کە ئەحمەد ھێشتا وەک شێتێک تۆی خۆشەوێت، و وێرانە بۆت، ئەو رستەیە بۆ من بەس بوو کە ئاگر لە دڵم بەربات، لە دوای رۆشتنی زەینەب نەمەتوانی بجوڵێم! ھەفتەیەک کە محەمەد نزیک ئەبۆوە لێم  ئەترسام و دڵم پر ئەبوو! ھەتا بۆ کۆتا جار رۆشتین بۆ پشکنین پێکەوەو کاتێک گوێم لە ترپەی دلی کچەکەم بوو ئەوکات باشتر بومەوە! لە کۆتاییدا کچەکەم لە دایک بو من و محەمەد ناومان لێ نا لیسا، لە دوای ئەوە زۆر باشتر بووم و بە پێی کات باشتر ئەبووم،
رۆژەکان تێپەری و ٥ ساڵ لیسا تاقانەی ماڵەکەمان بوو، لیسای من ، کچە جوانەکەم، محەمەد زۆر نازی ھەلەگرت، زۆر خووی بە محەمەد گرتبوو بگرە لە بەرامبەر لیسا نەمان ئەتوانی موحیبەت دەرببرین و غیرەی ئەکرد، ھەمیشە ئەموت وەک باوکی غیرەو جوان و ئاقڵ! شەوێک لیسا خەوی لێکەوت و ھاتمە ژورەکەی خۆمان و پێکەنی و وتی/ لیسا ئاوێنەی ماڵکەمە، وتم لەو کاتەوەی لیسا لە دایک بووە! لەو رۆژەوەی زانیومانە لیسا کەوتۆتە سکم تۆ بەردەوام ئەڵێیت لیسا لیسا! کوا ئەو محەمەدی پێشتر بە قسەی خۆش و موحیبتی ئەیا پێم! پێکەنی توند لە باوەشی گرتم وتی ئێستە من خەتابارم یان لیسا؟ وتم ئێ راستە ئەوەندە ناز بە لیسا یاوە ناوێرین دوو جار بڵێین گیان! ھەردووکمان ئەو شەوە ھەر بە لیسا پێکەنین ، لەگەڵ ئەوەش پێمان وابوو ھاتنی منداڵی دووەم گونجاوە ئیتر•
ئێوارەیەکی زستان بوو نزیکەی مانگێک بوو زانیبووم دووگیان بوم، ئێوارەیەک بریارمان دا بە لیسا بڵیین، كاتێک بە لیسامان وت زۆر پێی دڵتەنگ بوو شەری ئەکرد لەگەڵمان! سکم زۆر ئازاری ھەبوو! محەمەد زۆر خەمی خوارد! لیسا بە خێرای لە ژوورەکەی ھاتە دەرەوەو وتی دایە گیان باشی؟ زۆر خەمی منی بوە بەڵام من سکم ئازاری زۆر بوو بە ھاتووچۆ کردن و دانیشتن و پاڵکەوتن ئارامیم نەمابو! ھەتا وردە وردە باش بووم! لە دوای ئەوە ئیتر بریارمان دا خێزانەکانیشمان بزانن، ئێستە ٤ ساڵ تێپەریوە بەسەر لە دایکی بوونی نالی و کورێکمان ھەیە، راستە لیسا غیرە زۆرەکات بەس نالی زۆر خۆشەوێت، چەند ساڵە من و محەمەد وەک یەکەم رۆژی ھاوسەرگیریمان رەفتار ئەکەین و وەک ئەو کاتەی یەکمان بینی بەختەوەرین، ئەحمەدیش ھێشتا بێ ھاوسەرە، خۆزگەم ئەخواست کە رابردوو ئاوا نەبوو! بەلام قەدەری خوا بوو، من ئێستەش لەسەر پیشەی خۆم بەردەوامم و دکتۆرێکی زیرەکم، سوپاس بۆ خوێنەربوونتان، سوپاس بۆ خوداش کە لە ئێمەی پێکگەیاند، ھیچ کات بێ ئومێد مەبن انشاءللە

خیانەتم لێ کرا♥️Where stories live. Discover now