بە ھێواشی وتم چونکە ئێمە ژن و مێردی راستی نەبووین بۆیە منداڵمان نەبوە! کە وام وت ھەمووان بە دەمی کراوە سەیریان کردم و ئەو خوشکەی محەمەد ناوی نەرگس بوو ھاتە لام و دەستی گرتم و وتی پێویست ناکات ئەوانە بڵێیت، وتم ئاخر بە بێ ئەوەی بزانن من و ئەو پەیوەندیمان نەبووە بە منیان ئەوت بێوەژن! ئەسڵەن رەنگە یەکێک لە تاکەکانی ئێوەش بە محەمەدتان وتبێ بێوەژنێک بۆ ئەھێنیت! محەمەدیش ئەمە نازانێت کە ئێستە وتم! چاوەرێی کاتێکم بەڵام شەرمی لێ ئەکەم! خەسووم وتی حەدیان چییە! بێوەژن چ شەرمی ھەیە؟! ئەسڵەن کە ئەوەش نەبیت! دووەمیش محەمەد بۆتۆ سوتا! ئێمە ھەموو رۆژ بۆ کورەکەمان ئەمردین! ئێستە کە گەشتوە بە مەحرەمی دڵی قسە بڵێین!؟ وتم ئاخر منیش ھەستم ئەکرد! خەسووم وتی ئەسڵەن ئێمە ئایلەیەکی وا نین کە بەو شێوە بە ئاسایی وا بڵێین، وتم وایە ، چەند خولەکێک بێدەنگ بووین محەمەد ھاتەوەو کە منی بینی بزە رۆشتە سەر لێوی و وتی بەخێربێیت، وتم سوپاس، ھات و دانیشت وتی ماندوم، ئێھ، ئەبێت سبەینێ خانووەکە برۆین شتی بۆ ھەڵگرین، خەسوم وتی بەم زوانە ئاھەنگ ئەکەن!؟ محەمەد وتی نا ویستم بڵێم ئایلەی ئێمەو ئایلەی سازان برۆینە تورکیا بۆ جەھاز و داوای جلی بوکێنی! وتم ئێ چ پێویست ئەکات محەمەد لێرە ئەیکرین، وتی پێویست ئەکات سازان خاتوون، لەوێ بە دڵی خۆت جلەکە ھەڵەبژێریت و ئەیەین بە کردنا، وتم زیادە مەسرەفە! وتی ئایی ، خەسووم وتی لێگەرێ کچم خۆی حەزەکات تۆش ھەر پارەی پێ سەرف کە، ھەمووان یامان لە پێکەنین و دواتر کە ئەو ناوە چۆڵ بو رۆشتینە باخچەکەو محەمەد خۆی گۆری و ھات وێنەیەکمان گرت و دواتر گەرامەوە، شەو ئایلەی محەمەد ھاتن و قسەیان کرد و باوکیشم پێی باش بوو ئیتر چەند رۆژێک تێپەری من خەریکی کۆکردنەوەی شتەکان بووم، محەمەدیش خەریکی خانووەکە بوو، پاش ئەوە ھەمووان بە ئۆتۆمبیلی خۆمان سەفەرمان کرد بۆ تورکیا و رۆشتینە ئیزمیر و دواتر ئەنقەرەو وردە وردە شوێنەکان ئەگەراین و ئەماسیاو کەپەدۆکیا، من چونکە تورکیم باش بوو قسەم پێ ئەکرد، محەمەد و باوکم و براکەشم بە ئینگلیزی و باوکم تورکیشی باش بوو ئەیزانی برایەکی محەمەد و براژنەکەشی بە ئینگلیزی لەگەڵ خوشکەکانی ئەگەراین و رۆشتینە ئیستانبووڵ بۆ براندی کاترینا مۆدا، لەوێ داوای عەزیەو تەنسیقمان کرد و ھەر لەوێ چەند ئەزیەکم تاقی کردەوەو وتیان دوو مانگی تر بە پۆست ئەینێرین بۆت، لەوێیا پێشەکیمان داو ئەوەشی مابۆوە ئەو کات ئەماندا کەدەھاتەوە، ٣ ھەفتە لە تورکیا ماینەوە بەڵام بۆ من زۆر خۆش بوو، پێشتر دوو جار ھاتمە تورکیا بەڵام ئەمجارە جیاواز بوو چونکە لەگەڵ محەمەد و خێزانەکەی بووم، کە گەراینەوەو دوبارە دەستمان کردەوە بە کاری خانوەکەو زۆر ئەزیەتی ئەداین چونکە زۆر گەورە بوو
٣ مانگ تێپەری و خانوەکەمان تەنھا دانانانی شتومەکەکان مابوو، لە تورکیاش شتمی ناوماڵمان زۆر کری، بەڵام لێرەش ئەرۆشتین شتم ئەکری، جەھاز و ھەموو شتێکم تەواو بوو، ئەوەی محەمەدیش ھەموو شت ئامادە بوو، بریارماندا کە ئاھەنگێکی بچوک بکەین و سەفەرێک بکەین پێکەوە، رۆژی ھاوسەرگیریەکەم ھات، لە باشترین و راقیترین ساڵۆن خۆم چاکرد، لە خۆشترین شوێن ئاھەنگمان کرد، ھەموو شتێک بۆ ئێمە شاھانە بوو، ئەو کاتە ھاتینەوە ماڵەوە تا ماڵاوای بکەم لەو ماڵەی کە تێیدا گەورە بووم، محەمەد سەیرێکی لای ماڵ خۆیانی کرد و سەیری منی کرد و وتی/ ئەھا، رۆژێک لە رۆژان تۆم داوە دەست خواو و خۆشم داوە دەست قەدەری خوا، ئەو رۆژە لە دڵم وتم ھیوای خۆشبەختیت بۆ ئەخوازم، ئەمرۆ ھاتوومەتەوە ھەمان شوێن و بوویت بە ئافرەتی من! ئیتر چاوەکانی پر بوون و لە بەردەم ھەموان توند توند منی لە باوەش کرد و چاوەکانی فرمێسکی لێ ئەرژا و ھەمووان زەردەخەنەیان ئەکرد، پاشان ماڵاوایم لەو ماڵە کرد و رۆشتینە ئاھەنگەکەو شەوەکە باش تێپەری و عەزیەکەم ھێندە جوان بوو بروا ناکەم ھیچ شتێکی تر لە ئەوێ جوان بووبێت، لەسەر مێز بووین بیرم لەرابردووم ئەکردەوە کە ئەوکاتیش چەند خۆش بوو بۆ من لەگەڵ ئەحمەد بەڵام وەرچەرخان لە قەدەرمان گۆرا، ئەو کاتە چەند ئەحمەد بە تامەزرۆ بوو، لەم خەیاڵانە بووم و محەمەد دەستی خستە سەر دەستم و راچەڵەکیم و وتم ببورە، وتی کێشە نییە، سەیری منداڵەکانی کاکە بورھانم بکە چیەکەن لە خۆشیا، ھەردووکمان دەستمان کرد بە پێکەنین و چاوەکانم پر بون و بە زۆر خۆمم گرتبوو، نزیک کاتژمێر ١١ ئەبوو، بەرەو ماڵەکەمان ئەرۆشتین ، یەکەم جار بوو ھەنگاو بنێینە ناوی پێکەوە و لەوێ ژیان بکەین، رۆشتینە ژورەوەو لەسەر زەویەکە دانیشتم و ئەزیەکەم ئەوەندە گەورەو فش بو جێگەی نەبۆوە لەسەر قەنەفەکە، وتم محەمەد دێیتە ئێرە؟ وتی بەسەرچاو ، ھاتە لام و دانیشت و دەستەکانیم گرت/ وتم ئەبێت شتێک بە تۆ بڵێم، وتی بڵێ بەڵام، خێرا قسەکەم پێ بری و وتم محەمەد، من و ئەح، خێرا گەراندمەوەو وتم یانی ئەوەی رابردوو رویدا، محەمەد من ھێشتا کچێکی پاکم! محەمەد وتی من بە ھەموو شێوەیەک تۆم لا جوانە، ٣ رۆژ رۆشت و ئێمە لە فرۆکەخانە بووین بۆ گەشتەکەمان، ئەرۆشتینە دوبەی، ھەفتەیەک لەوێ ماینەوە بە دڵخۆشی دابوو نەریتە جیاوازەکانی دوبەی و ئیمارات، لە پاشان گەراینەوەو سەردانی ماڵ دایکی محەمەدمان کرد و لە راستیا سەرەتا زۆر شەرم دایگرتم و سور بوبومەوە بەڵام باشتر بووم دواتر، دایکی محەمەد ھاتە لام و وتی سازان، وتم بەڵێ فەرموو دایە گیان، وتی کچم بگرە! بە سەرسورماوی سەیری ئەو دوو کاغەزەی دەستم کرد و کە داق کرابوون، وتم ئەمە چییە؟ خەسووم وتی ئەوە.

YOU ARE READING
خیانەتم لێ کرا♥️
General Fictionلە دونیـاڪەی منــە 🥀جگــە لە ئەو هیـچ جوانییەڪی تر بوونــی نییە