^پــەڕەی دووەم^

452 53 1
                                    

"پێكەوە سەما دەكەین بە ئاوازی دڵمان"
22/4/2018
كەمێك باشتری دوای ئەو دەرمانە نەفرتیانە
ئەمڕۆ ئاھەنگی ھاوسەرگیریەكەمان بوو
وتت با ھاوسەرگیری بكەین نەك بــمرم
ئێمە سوێندی ھەمیشەیمان خوارد
بۆ پێكەوەبوونی ئەبەدیمان
'سوێند دەخۆم لە خۆشی ناخۆشی
تەندوست و نەخۆش پێكەوە دەبین
چیرۆكی ئێمە دەبێت جوانترین چیرۆك
دەستپێكمان لەگەڵ بەھار
وكۆتایمان نادیار
خۆشیمان لەگەڵ یەك
وناخۆشیمان لەگەڵ یەك
ئێمە دووین بەڵام لەیەك ڕۆح
ئێمە پێكەوە درووست نەبووین
بەڵام بۆ پێكەوە بوون درووست بووین
بەڵێنمان یەكە بوون و نەبوونمان پێكەوەیە'
خەندەكانمان لەگەڵ فرمێسكەكانمان تێكەڵ بوو
ئەی جوانترین خولقێنراو
ئەی جوانترین خانمی دڵم
فریشتەی خەون و خەیاڵم

Noot Book🔚Where stories live. Discover now