"مەرگ تەنھا ڕۆح دەرچوون نییە
مەرگ واتە بینینی مەرگی خۆشەویستێك"
29/3/2019
ببینە ئەمڕۆ گەشتمە لێواری مەرگ و گەڕامە
ئەمڕۆ دڵە جوانەكەت نزیك بوو لەوەستان
ھاوار و ناڵەی دایكت
فرمێسكی برا بەھێزەكەت
بێدەنگی باوكە شكاوەكەت
ئازاری دڵم فرمێسكە نەبڕاوەكانم
شاھیدی گرینگیت بوون لە ژیانی ھەمواندا
دەبینی ئازیزم دەبینی
دەت وتت براكەم ھیچ كات فرمێسك ناڕێژێت
ئەمڕۆ ناا بابڵێم لەوەتەی ئەو ھەواڵە ژەھر ئاسای بیستوە
شەوان بە بێداری و چاوی پڕ فرمێسك ڕۆژ دەكاتەوە
تۆ درۆزنی درۆزن وتت دەمێنم تا ئەبەد لەگەڵت
كوا ئەمڕۆ خەریك بوو تا ئەبەد تەنھام بكەی
ئەترسم چاوەكانم لێك نێم
دواتر بە ئاگابێم تۆ نەمابی ناتوانم بڕوا بكەم
تەواوی ئەمشەو چاوەكانم لەسەرت جێگیر بوون
دەمویست تێربم لێت
دەمویست حەسرەتی دووریت بنەبڕ بكەم
بەڵام لە كوێی ئەم جیھانە ھەبووە
ئەو حەسرەتی كۆتایی بێت
خۆزگە بكرایە پێكەوە مەرگ میوانی ڕۆحمان بایە
YOU ARE READING
Noot Book🔚
Action"دڵێك تاسەی بینینی تۆ نەكات دڵێك ئارەزووی بوونی تۆ نەكات دەستێك ئاشنای ڕووی جوانت نەبووبێت دەستێك تێكەڵی دەستە ساردەكانێت نەبووبێت چاوێك شاد نەبووبێتەو بە چاوە كانت ھەستێك نەبێت بۆ خۆشویستنی تـــــۆ ئەی چی كردوە لەم ژیانەدا ئەی چی كردوە لەم جیھا...