"بریا ئاشقت نەبام"
12/12/2018
خۆزگە دەتزانی بینیت بە ئازارەوە چەند سەختە
ئەو دەرمانە ھێندە بە ئازارە جەستەت ڕەنگی بەفری لێ نیشتوە
ئەم ڕۆحە سەرگەردانەم
لەگەڵ ھەر ئازارێكی تۆ
لە جەستەم دەڕوات و دووبارە دێتەوە
نەبوونی پرچە ئاوریشم ئاساكانت
نەبوونی برژانگە درێژەكانت
وای كرد لێدانی دڵم خاو ببێتەوە
ئەو چاوە شووشەیانتە نەماوە
ھێندە شەكەت و ماندوون بۆ كەمێك خەو بە ئاسوودەی
دەستەكانت ھێزیان نەماوە
تا لە دەستەكانم بئاڵێن
لێوەكانت توانای دەربڕینی ھیچ وشەیەكان نەماوە
YOU ARE READING
Noot Book🔚
Action"دڵێك تاسەی بینینی تۆ نەكات دڵێك ئارەزووی بوونی تۆ نەكات دەستێك ئاشنای ڕووی جوانت نەبووبێت دەستێك تێكەڵی دەستە ساردەكانێت نەبووبێت چاوێك شاد نەبووبێتەو بە چاوە كانت ھەستێك نەبێت بۆ خۆشویستنی تـــــۆ ئەی چی كردوە لەم ژیانەدا ئەی چی كردوە لەم جیھا...