^پــەڕەی پێــنجەم^

212 36 0
                                    

"خــۆشمدەوێیت"
19/2/2019
ئەوەی ترسم ھەبوو ڕوویدا
ئەو نەخۆشیە نەفرەتیە كارێكی كرد بەرامبەرم
ھێندەی ڕۆح كێشان بەئازارە
دكتۆرەكان وتیان دوبێت گەرووت دەربھێنرێ
چۆن دەتوانم ئەوە قبووڵ بكەم دەنگت نەمێنی
ئەی كێ بە نازەوە بانگم بكات
كێ ھاوار بەسەرمدا بكات
كێ توڕەبێت
كێ پێم بڵێت خۆشەویستم
چۆن بتوانم باوەڕ بھێنم كە ڕۆژێك دەنگی تۆ نابیستم
كەوایە ئەو ڕۆژە بانگت كردم و
زیاد لە سەد جار وتت خــۆشمدەوێیت ئەمەبوو
خۆشەویستی تۆ زۆر گەورەیە
وەك دایكێك بۆ منداڵەكەی
وەك سەربازێك بۆ خاكەكەی
وەك سەرۆكێكی دڵسۆز بۆ میلەتەكەی
وەك نوسەرێك بۆ كتێبەكەی
وەك منداڵێك بۆ یاریەكەی
وەك ئاو بۆ ماسی
وەك خۆر بۆ زەوی
وەك مـــن بۆ تـــــۆ

Noot Book🔚Where stories live. Discover now