"بینینی تۆ لە نزیكم وەك سەرابێكی بیابانە"
15/5/2019
گرێیەك لە گەرومە ڕێگرە لە ئاساندانی ھەناسەم
چاوەكانم ئازاری ھەیە ھێندە ئاوی سوێری لیبێت
سەختە قبووڵكردنی سەختە باشبوونی دڵ
ئازاری ھەیە بە جۆرێكی نەویستراو ڕۆحم
ئەمەوێ بوەستم لەسەر پێیەكانم
بەڵام ئەژنۆكانم خیانەتیان كرد منیان كەواند
دەستەكانم دەلەرزن توانای سڕینی ئەسرینەكانمیان نەماوە
بێ وچان تك تك چاوەكانم ئەسرین ئەڕێژێت لە بێ تۆی
ئاخر بێ تۆی شتێكی سادە نییە شتێك نییە بوتری
ئاخر نەبوونت جۆرێكە لە مردن
ئازاری ڕۆحم دەروونم دڵم ھەمووی لەبێ تۆی بەرۆكی گرتووم
ھەست ئەكەم خۆم لەدەست داوە
بێ ھیچ شتێك ئەوەستم و چاوەڕێی ڕۆژگاردەكەم
بزانم دووبارە چیم بەسەر دێنێت
بڵێی منیش بەرێتەوە بۆ ئەو مەنزڵگەی تۆی بردەوە
دووبارە ترسم لەوە ھەیە ھەمان ڕێگەمان نەبێت
لەو مەنزڵگەیە ھەمان ھاوسەفەر نەبین
جارێك بێ مۆڵەت بردرای بۆ مەنزڵگە نادیارە بۆئەوەی دووربیت لێم ئەترسم بێم بۆ ئەوێ دووبارە تۆم لێ دووربخەنەوە
ئاخر ترسان لە دووبارە لەدەستانت لە مردن خراپ ترە
دەمردم بۆ ھاوسەفەری مەنزڵگەكەت
جیۆن ماریلا
لەدایكبووی 9/9/1998
ڕۆژی مردنی15/5/2019
بووكی بــەھار
خـانمی دڵــــم
YOU ARE READING
Noot Book🔚
Action"دڵێك تاسەی بینینی تۆ نەكات دڵێك ئارەزووی بوونی تۆ نەكات دەستێك ئاشنای ڕووی جوانت نەبووبێت دەستێك تێكەڵی دەستە ساردەكانێت نەبووبێت چاوێك شاد نەبووبێتەو بە چاوە كانت ھەستێك نەبێت بۆ خۆشویستنی تـــــۆ ئەی چی كردوە لەم ژیانەدا ئەی چی كردوە لەم جیھا...