^پــەڕەی پازدەیەم^

153 31 7
                                    

4/4/2020
"ئاشقی ئەو خۆڵەم لەسەر گۆڕەكەتە"
ڕۆژ ھەڵدێت و ئاوادەبێت
مانگ پڕدەبێت و خاڵی دەبێت
دارەكان گەڵا دەكەن و دەوەرن
ھەورەكان ڕەش دەبن و سپی دەبن
ئاسمان شین دەبێت و ڕەش دەبێت
خەڵكی ڕۆژێك شین دەكەن و ڕۆژێك شایی
ڕۆژێك خۆشی دایان دەگرێ و ڕۆژێك ناخۆشی
وەلی منی دێوانە تەنھا چاوەڕێی  ھاتنی تـــۆ'یە
"خاتوونە چاو سەوزەكەم "
كۆتا وشەم نووسی و فرمسێكە نەبڕاوەكانم سڕی
چاوەكانم ھەڵھێناو و شاد بوو بە ڕوخسارە گەشەوەكەی
زۆر جوان و بێخەوش
پێستی سپی وەك بەفر
برژانگەكانی درێژ و تیژ وەك تیــر
قژە درێژەكەی ڕەش ئاسا وەك ئاسمان
چاوە سەوزەكانی وەك باخێكی بەھار
بۆنی وەك نێرگز
كاشێ ئێستا لێرەبایەو تێر ببام لە بۆنی
وەلی نابێت ئەوە
شەوشاد ئازیزتر لە گیانم
شیرینتر لە ڕۆحم
شەوشاد خۆشەویســــتم
ھەست بە ئاسوودەی دەكەم
ھەست دەكەم ڕێگەی ژیان لەپێشم كراوەتەو
ئایا من دووبارە دەست دەكەمەوە بە ژیان
ژیانێكی بێ تۆی و نــــوێ

Noot Book🔚Where stories live. Discover now