︎ ♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 31♕︎ ︎

1.9K 214 285
                                    



Pov marion

"دەوازبێنە "
وتم خۆم لەدەستەکانی رزگار کرد تازە لەگەرماو هاتبومە دەرەوە

"بۆچی من هێشتا تێر نەبووم لەبۆنت "
جیمین وتی دووبارە لەدواوە باوەشی پێمدا کردەوە تەنها رۆبێکی لەبەر بوو منیش بەهەمان شێوە

"باشە بەڵام با جلەکانمان بگۆرین دواتر باوەشم بکە ئێستا ولیام یان مانی بێت جوان نیە "
وتم رووم بۆلای سوراند بەڵام ئەو دەستەکانی لەدەوری کەمەرم ئاڵاندوو وای کرد کەمێک بەرز ببمەوە سەری لەناو ملم نوقم کرد

"حەز ئەکەی باسەرۆکی وڵات بێت من ئەوبۆنەم پێویستە و بەس "
بەهێواشی وتی ماچی بچوکی لەسەر ملم دەکرد لەدوای هەر هەناسەیەکی قۆڵ کە هەڵی دەمژی

"خۆشمدەوێی "
بەهێواشی وتم وامکرد سەیری چاوەکانم بکات تەنها بێدەنگ بوو بەچاوە شوشەیەکانی سەیری دەکردم وەک ئەوەی نەتوانێ خۆشەویستی خۆی دەربرێ بەچاوەکانی تێم بگەیێنێ چەند منی خۆشدەوێ

"هیچ ناڵێی "
بەهێواشی وتم دەستێکم لەدەوری شانی داناو دەستەکەی تریشم لەسەر سینگی

"ئەگەر بڵێم ئەو وشەیەت منی ڵاڵ کرد بروا ئەکەی"
وتی و دەستی منی لەسەر دڵی دانا زۆر بەخێرای لێیدەدا

"من فیدای یەک ترپەی دڵت بم باشە "
بەخەندەوە وتم دوور کەوتمەوە

"دەئاخر دڵم بونی تۆی ئەوێ نەک فیدا بونت ... هەرخۆی لەبری دەنگی لوب دوب ئەڵێ ماریۆن ماریۆن "
بەخەندەوە وتی لەدوای من هات جلەکانیم دایە دەستی دوێنێ شەو لەگەڵ خۆی هێنای

"مونەرمی بەسە شیرینم جلەکانت بپۆشە با نانی بەیانی بخۆین و بڕۆینە زانکۆ .. بێگومان گەر ئێستا تەواوی زانکۆ پەیوندی ئێمەی نەزانی بێ "
وتم جلم بۆخۆم دەرهێنا ئەویش خەریکی پۆشینی جلەکانی بوو

"کێشە چیە بابزانن "
وتی قایشی پانتۆڵەکەی چادەکرد

"باشە بۆتۆ نابێتە کێشە واتا وابیرناکەنەوە پەیوەندیت لەگەڵ قوتابیەکەت هەیە "
بەخەمخۆری پرسیم چی گەر توشی کێشە ببێ

"برواناکەم کێشە بێ ئێمە لەمێژە هاوسەرگیریمان کردوە ئەوکاتە قوتابی من نەبووی وە برواناکەم کەس بیزانیبێ واتا وای بۆناچم هاردن باسی کردبێ چونکە هیچ کام لە مامۆستاکان پەیوەندیان نەکردوە "
تیشێرتەکەی پۆشی و چاوەرێی منی دەکرد تەواو بم

"بەرای منیش چونکە منیش هیچم نەبینی لە پەیجی زانکۆ "
وتم تەواو بووم لەپۆشینی جلەکانم تەنورەیەکی رەش تاخواروو چۆکەکانم کەمێکی قاچم دیار بوو لەگەڵ بڵۆزێکی رەشی کەمێک فراوان

"بەرای من دەرەوە زۆر ساردە بیکە بە شانتۆڵ "
جیمین وتی قژی چاک کرد

"نەخێر کێشە نیە "
بە ئاسای وتم

"بەڵام قاچەکانت دیارن.. وە من ئەوەم ناوێ "
بەهێواشی وتی سەری لەملم نوقم کرد کاتێک من دانیشتبوم لەبەردەم مێز تەوالێتەکە بۆ ئەوەی مەیکەپ بکەم

ســــــارد..ꨄ︎Donde viven las historias. Descúbrelo ahora