pov marion
چاوەکانم کردنەوەیان زەحمەتە جوڵاندنی جەستەم لەکەیەوە وا ناخۆش و بەئازار بووە گەرووم بەتەواوی وشکە بۆچی ناتوانم دەنگ دەربرم
جوڵە توانیم خۆم بجوڵێنم
"دکتۆر ... دکتۆر "
دەنگی جیمین بۆچی وا هاواری ناوی دکتۆر دەکاچاوەکانم کردەوە رووناکی ژورەکە ئازاری دام
"ئاهـ "
"ماری تۆ باشی گوێت لەمنە "
دەستم گیرا لەلایەن جیمین لەبەردەم رووناکیەکە وەستا چاوەکانم کردەوە"تکایە بەرێزم "
دکتۆر ئەلێکس هاتە ژوورەوە وای کرد جیمین دوور بکەوێتەوە نەفرەت جلی نەخۆشخانە ئایا من نەخۆشمدکتۆر پشکنینی دەکرد
"دەتوانی هەستی پێبکەی "
کانزایەکی بەدەستەوە بوو لەقاچمی دەخشاندسەرم بەبەڵێ جواڵاند زەردەخەنەیەکی کرد
"دەتوانی قسە بکەیت "
بەدەستەکانم نیشانم بۆ خواردنەوە کرد بەخێرای ئاویان بۆ هێنام خواردمەوە"ئێستا ماریۆن دەتوانی ناوی خۆت بەمن بڵێی "
"پارک ماریۆن "
وتم جیمین زەردەخەنەیەکی کرد ئەو بۆچی وا گۆراوە زۆر لاواز و ماندوو دیارە"باشە ناوی هاوسەرەکەت "
"پارک جیمین "
"ناوی باوکت "
"سکارێت واڵتن "
زەردەخەنەیان کرد
"باشە ئەی ناوی دایکت "
دایکم
"سکارێت هول..."
ناوەکەم تەواو نەکرد سەرم ئازارێک گرتی و شتەکانم بیر کەوتەوە دایکم .. من هەوڵی خۆکوشتنم دا"د د دایکم ...!!"
تەنانەت دەنگیشم دەر نەهات
pov jimin
"ماریۆن ئەو چۆنە "
ڤانێسا بەخێرای پرسی هەرکە گەیشتە لای من لەبەردەم ژوری ماریۆن بووم"باش نیە دەرزی ئارامکەرەوەیان بۆ بەکارهێنا "
دەستم لەنێو قژم بوو دانیشتم لەسەر کورسیەکە"پێت وت ؟؟"
"نەخێر "
بەترسەوە سەیرم کرد"کاردانەوەی چی دەبێ "
لەڤانێسام پرسی"ئەو دایکی زۆر خۆشدەویست زۆر "
هیچ بیرۆکەیەکم نیە دوای ئەوەی بەئاگادێتەوە چی روودەداخودایە بە دووری ئەو تاقیم مەکەوە
pov marion
دووبارە بەئاگا هاتمەوە بەڵام ئەمجارە نزیکەی کاتژمێرێکە لەژوورەمم کەس نازانێ بەئاگا هاتومەوە ڤانێسا خەویلێکەوتوە کاتژمێر یەکی شەوە
![](https://img.wattpad.com/cover/312441989-288-k387910.jpg)
KAMU SEDANG MEMBACA
ســــــارد..ꨄ︎
Fiksi Penggemarهەموشتێکی ساردیم بەدڵە زستان ئاو باران بەفر. لوتکەی چیاکان جەمسەری باکوور بەڵام ئەوەی لە هەموویان زیاتر بەدڵمە رەفتارە ساردەکانی لەکاتێکا دەکرێ "ساردی ئەو من بسوتێنێ "