چەند ڕۆژێک تێپەری جیمین ئەوەندە گرنگی بەرۆژیهاوسەرگیریان دەدات تەنانەت ئیڤانیش بەروارەکە دەزانێ و لەبەری کردووە هەموویان گرنگی بەورۆژە دەدەن بەڵام ئەمساڵ جیمین جیاوازی کردوو بەیادکردنەوەی بەشێوازێکی جیاواز بە بیرۆکەی نارای کچی
نزیکی ئێوارە بوو کەشوهەوا ساردی کردبوو جیاواز لەچەند کاتژمێری پێشتر کە گەرم بوو جیمین و ماریۆن لەباڵەکۆنەکە بوون ئەمڕۆ پشووی هەردووکیان بوو نارا لەماڵی جونگکووک بوو سۆیۆل لەژورەکەی مانی و ولیامیش هێشتا نەگەرابوونەوە پێشبرکێی قوتابخانەکەیان
"کەشەکەی سارد کرد دەچم بەتانیەک دێنم "
ماریۆن وتی چوو بەتانیەکی هێنا خۆی چوە باوەشی جیمین و بەتانیەکەی لەخۆیان ئاڵاند"ئۆهــ لەم بۆنە خۆشە پیاو شێت ئەکا "
جیمین بە مەستی وتی بۆنی قژی ماریۆنی دەکرد"ئەوباوەشە گەرمەشت من گیرۆدە دەکا "
بەهەمان شێوە وتی روخساری لەسەر سینگی جیمین داناو چاوەکانی داخست"پرسیارێک "
جیمین وتی"گیان "
"ئەگەر بمرم چی ئەکەی "
بەپەرۆشیەوە پرسی سەیری چاوی ماریۆنی دەکرد تامەزرۆی وەڵامەکە بوو"هیچ ناکەم "
بەبێهەستی وتی جیمین خەندەی نەما"بەڵام ئەگەر تۆ شتێکت لێبێ من رێک شێت ئەبم بێتۆ "
جیمین وتی دەستی بە قژە درێژەکەی دا دێنا کە بە هی خۆی دەزانێ"دەی ئاخر من نەشێت ئەبم نەهیچ چونکە رێک ئەمرم من لەم دوونیا هەمەو نیمیە تۆ و منداڵەکانم جا بەشێک لەدڵ بمرێ کوا فرۆڤ ئەوانێ بژی "
ماریۆن وتی چاوەکانی پر بوو فرمێسکێکی کەواند"جارێکی تر پرسیاری وا مەکە خۆشت بەرگەی ناگری چی بگا بەدڵە لاوازەکەی من .."
زیاتر باوەشی کرددەنگی ئۆتۆمبێلی ولیام ئەوانی هێنایەوە هۆش کە زۆر بەخێرای وەستێنرا لەبەردەم ماڵەکە
"باوکە .. ماریۆننن "
بەهاوارەوە بانگی کردن
جیمین و ماریۆن بەخێرای رۆشتنە خوارەوەخێرا دەرگاکەی کردەوە بەهاوارەوە وتی
"باوکە مانی لەماڵەوەیە تکایە بڵێ لێرەیە "
هەناسەی توند ببوو رەنگی پەریبوو بەهۆی شڵەژاوی دەستەکانی دەلەرزین"نەخێر گیانەکەم بەیکەوت نەبوو ئێوە ؟؟"
ماریۆ بەخێرای وتی رووخساری ترسی پێکەوت"بەنەفرەت بی من چۆن ئیهمالم کرد "
بەتورەی وتی شەقێکی لەخۆی دا"چیبوە "
جیمین پرسی"نازانم من و مانی دەمەقاڵێمان کرد بۆیە رۆشتم و جێمهێشت کە پێشبرکێکە تەواو بوو گەرامەوە هەمان شوێن تاوەکوو ئەو بێنمەوە ماڵەوە بەڵام دیار نەبوو وەچەندین جار پەیوەندی پێمەوە کردووە بەڵام من ئاگادار نەبووم "
بە شڵەژاوی وتی
ESTÁS LEYENDO
ســــــارد..ꨄ︎
Fanficهەموشتێکی ساردیم بەدڵە زستان ئاو باران بەفر. لوتکەی چیاکان جەمسەری باکوور بەڵام ئەوەی لە هەموویان زیاتر بەدڵمە رەفتارە ساردەکانی لەکاتێکا دەکرێ "ساردی ئەو من بسوتێنێ "