♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 38♕︎

1.3K 195 333
                                    

pov jimin

"ئاگاداربە "
بەهێواشی وتم  هەر کە کووک دەنگێکی دروست کرد

"باشە باش "
کووک بەهەمان شێوە وتی سەیری منداڵەکانی کرد ە لەلای ماریۆن لەناو شوێنی خۆیان بوو دوای ئەو هەمووئازارەی بە دایکیان دا ئێستا خەوتون ماریۆنیش بەهەمان شێوە

"ئای خوایە جیمین ئەوانە زۆر جوانن "
ڤانێسا وتی لەوکاتە مانی و ولیام بەخێرای هاتنە ژورەوە

"ئەرێ من بەچەند کەس بڵێم هێواش بن "
بەچرپەوە نارەزایم دەربری

"کوا براو خوشکەکەم "
ولیام وتی و گرنگی بەمن  نەدا

"دەمەوێ خوشکە زاکانم ببینم "
مانیش بەهەمان شێوە

"کێ ئێوەی هێنایە نەخۆش خانە "
پرسیم

"مارتن "
ولیام وەڵامی دایەوە هەردوکیان بەسەر سەری منداڵەکانەوە وەستا بوون

"ویششش کە بچووکن "
مانی وتی و پێکەنی

سەیری ئەوانم کرد زۆر جوان و بچوک بوون بەیەک جار دوومنداڵ ماریۆن زۆر هیلاک ببو هەمیشە خۆی باش نیشان دەدا بەڵام دەزانم ئازاری زۆری هەبوو

زۆر ماندوو بووم دەستی ماریۆنم گرت و نێوچاوانمم لەسەر دانا و چاوەکانم داخست

"بڕۆ ماڵەوە پشوبدە ئێمە لێرەدەبین "
کووک وتی دەستی لەسەر شانم دانا

"نەخێر بێ ماریۆن نارۆمەوە "
بە چرپەوە وتم

"باشە کەواتە ئێمە دەڕۆین ولیام و مانیش دەبەمە لای خۆم ئەمشەو "
کووک وتی چاکەتەکەی هەڵگرت

"سوپاس برا "
وتم سەرم بەرز کردەوە

زەردەخەنەیەکی کرد و رۆشتن
لەتەنیشت ماریۆن پاڵکەوتم قەلەوێرەکە گەورەبوو بەپێی ئەوەی ژوری ڤی ئای پی بوو بەهەمووشێوەیەک ئاگادار بووم چونکە لەهەردوو دەستی کانولا هەبوو

pov marion

پێشتر ئافرەتم بینی بوو کە منداڵیان دەبوو بەڵام هەرگیز نەمدەزانی ئەوەندە بە ئازارە بەڵام کاتێک ڕۆڵەکەت ئەخەیتە باوەش هەرچی ئازارە نامێنێ
هەرگیز وای بۆ نەدەچوم ئەوەندە هەستێکی خۆشبێ منداڵی خۆت بکەیتە باوەش

"ناویان چیبێ "
جیمین وتی کورەکەمی خستەوە شوێنی خۆی دوای ئەوەی شیری خوارد

"نازانم با بەدڵی تۆ بێ "
وتم دانیشتم قاچەکانمم درێژ کرد

"باشە کورەکەم خۆم ناوی لێدەنیم کچە کەشم تۆ "
چاوەکانم لێی بچۆک کردەوە

"تۆ خەریکی جیاوازی دەکەی "

"هەرگیز من تەنها خەریکم دادپەروەری جێ بەجێ دەکەم"
وتی و دەستەکانی بەرز کردەوە

"هممم ... باشە "
بەگاڵتەوە وتم بەهێواشی هەستامەوە

ســــــارد..ꨄ︎Donde viven las historias. Descúbrelo ahora