🖤 Chapter 4 🖤

874 118 217
                                    

"چاوەکانم هەمیشە لەسەر تۆن لەبەرئەوەی تۆ هی منیت و هەموو شتێکت بۆ من گرنگە"

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

"چاوەکانم هەمیشە لەسەر تۆن لەبەرئەوەی تۆ هی منیت و هەموو شتێکت بۆ من گرنگە"

ئێڤلن چووە ژوورێکی گرانبەها کە تایهیۆنگ پێی دابوو، خۆی ڕۆشتبوو بۆ ئۆفیسەکەی دوای ئەوەی ئەمی گەیاندووبووە بەردەم تاوەرە(بینا بەرزە) تایبەتەکەی

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ئێڤلن چووە ژوورێکی گرانبەها کە تایهیۆنگ پێی دابوو، خۆی ڕۆشتبوو بۆ ئۆفیسەکەی دوای ئەوەی ئەمی گەیاندووبووە بەردەم تاوەرە(بینا بەرزە) تایبەتەکەی.
تەماشای دەوروبەری ژوورەکەی ئەکرد و بیری ئەکردەوە..
ئێڤلن= پێویستە دەربارەی هەموو بیناکە بزانم پاشان ڕائەکەم لێرە... هەرگیز لەگەڵ ئەم سەرە پیسە ناژیم.
لەناکاو چاوەکانی ئەکەوێتە سەر بازنەکەی کە لە دەستیایەتی لە سنگیا هەست بە قورساییەک ئەکا.

لەلایەن کەسێکی گرنگی ژیانیەوە ئەو دیاریەی پێدراوە، هەستی کرد چاوەکانی پڕ ئەبێ بەڵام کۆنتڕۆڵی فرمێسکەکانی کرد.
ناتوانێ بگری، پێویستە بەهێز بێت لەبەر خۆی و لەبەر مردنی ئەو کەسەی کە ئازیزترین کەسی ژیانی لێ دوور خستەوە.

ئێڤلن گوێی لە تەقەی دەرگا بوو، تەماشای ئەو ئاڕاستەیەی کرد و بینی خانمێک لەلای دەرگاکەوە وەستاوە، کە لە پەنجاکانی تەمەنیەتی، خانمەکە بە زەردەخەنەیەکی ڕاستەقینە سەیری ئێڤلنی کرد و وتی..
؟؟= ناوم ئێملیە بەڵام ئەتوانی بە ئێما بانگم بکەی، هەنێ جلم بۆ هێناوی. گەرماوێک بکەو پاشان وەرە خوارەوە بۆ نانخواردن، ئەکرێ ماندوو بیت دوای گەشتکردنەکە.

ئێڤلن سەری بۆ لەقان وەک ڕازی بوونێک، زەردەخەنەیەکی بچوکی نیشاندا پاشان جلەکانی لێ وەرگرت و ڕۆشتە گەرماوەکە.

دوای گەرماوکردن ئێڤلن ڕۆشتەوە ژوورەکەو بەرەو ئاوێنەکە ڕۆی لەکاتێکا بەخاوڵیەکەی دەستی خەریکی وشک کردنەوەی قژیەتی. ستیانێک و شۆڕتێکی سپی وەرزشی لەبەر کردبوو، سەرقاڵ بوو بە وشک کردنەوەی قژی کە تێبینی ئەو کەسەی نەکردبوو کە بە چاوە هەڵۆیەکانی لێی ئەڕوانێت.
چاوەکانی جەستەی ئەپشکنی وەک نێچیرێک کە لە هەر چرکەیەکدا بێت ئەیخوات،
ئێڤلن سوڕایەوە تا بەرەو دەرگاکە بڕوات بەڵام لەسەر ڕێگاکەی وەستا کاتێ ئەوی بینی لەوێ وەستاوەو لەکاتێکا بە قوڵی سەیری ئەم ئەکات، چاوەکانی پڕ بوون لە ئارەزوو بۆی.
بە‌هێواشی هاتە ژوورەوەو دەرگاکەی لەدوای خۆی قفڵ دا.

 ✔️ خولیای تاریك |KTHWhere stories live. Discover now