🖤 Chapter 7 🖤

680 108 215
                                    


دەنگی پێڵاوە پاژنە بەرزەکانی کە بەر زەویەکە ئەکەو وای لە خەڵکەکە ئەکرد بۆی بچەمێتەوە.
ئێڤلن چووە ناو لقی ئۆفیسەکەی لە سۆوڵ لەکاتێکا فلێکس لە دواوەیەتی. ئێڤلن بەرەو کابینەکەی چوو و لەسەر کورسی بەڕێوبەر دانیشت، فلێکس لەبەردەمیا دانیشت و وتی..
فلێکس= لە کۆتاییا لێرەین، ئێستا بەهێواشی کۆریاش ئەخەینە ژێر کۆنترۆڵی خۆمان و مافیا لۆرد بوونی نیە تا بمان وەستێنێ.... سوپاش بۆتۆ هاوسەری داهاتووم....

ئێڤلن زەردەخەنەیەکی فراوانی بۆ کرد و سەیری چەپکە گوڵەکانی سەر مێزەکەی ئەکرد کە وەک دیارییەکی بەخێرهاتنەوە بوو لەلایەن کارمەندەکانی بەڵام چەپکەیەکیان سەرنجی ڕاکێشا.. کە گوڵە ڕۆوسی ڕەش بوو.

ئێڤلن برۆی گرژ کرد و هەڵی گرت، بەسەر لێشێواوی سەیری ئەکرد، کێ گوڵە ڕۆوسی ڕەش ئەدا بە بەڕێوبەرە نوێیەکەی.
تێبینیەک لە چەپکە گوڵەکە کەوت، ئێڤلن هەڵی گرتەوەو خوێندیەوە.





''گوڵە ڕۆوسەکان سورن، گوڵە وەنەوشەش شین، ژیانی منت تاریک کرد، منیش وا لە هی تۆ ئەکەم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

''گوڵە ڕۆوسەکان سورن، گوڵە وەنەوشەش شین، ژیانی منت تاریک کرد، منیش وا لە هی تۆ ئەکەم.... کەی تی ئێچ''



لەرزێک بە بڕبڕەیدا هات کاتێ وشەکانی خوێندەوە، سەیری فلێکسی کرد و بینی زۆر بە ئاشتیانە شەرابەکەی دەستی ئەخواتەوە لەکاتێکا تەماشای هەنێک فایل ئەکات، بەخێرایی تێبینیەکەی خستە ناو گیرفانی کۆوتەکەی، لێدانی دڵی دەستی کرد بە لێدان بەخێرایی.

وشە تاریکەکان هەمیشە.... ئەوی(کوڕ) بیر ئەهێنێتەوە.
لێدانی دەرگا لە ژوورەکەی بیسترا، ئێڤلن وتی وەرە ژوورەوە و کەسێک هاتە ژوورەوە وای لە هەردووکیان کرد تەماشای بکەن.
ئێڤلن تەماشای کرد و وتی....
ئێڤلن= تۆ کێیت.....

پیاوەکە لەبەردەمیا بۆی چەمایەوە و بە زەردەخەنەیەکی فریشتەیی وتی....
؟= من یاریدەدەری تایبەتی تۆم خاتوو ئێڤلن وە ناوم ... پارک جیمینە...

ئێڤلن تەنها سەری بۆ لەقان بەڵام شتێکی سەیر لێی دۆزییەوە، ڕوخساری زەردەخەنەیەکی هەڵگرتووە بەڵام چاوەکانی تاریکن وەک ئەوەی زۆر شت هەبێ لەناویاندا.

دوای ماوەیەک فلێکس لەوێ ڕۆیشت.
ئێڤلن لەشوێنی فلێکس دانیشتبوو لەکاتێکا هەنێ فایلی ئەخوێندەوە و جار جارێکیش تەماشای جیمینی ئەکرد، وەک پڕۆفیشناڵێک کارەکانی ئەکرد و لەکاتێکا لەسەر قەنەفەکە دانیشتبوو لەگەڵ نیگایەکی جدی، ئێڤلن زانیاری باکگراوندی جیمینی پشکنی... جیمین هەتیوەو لە هەتیوخانە گەورە بووە و خوێندوویەتی بەیارمەتی سکۆڵەرشیپ و زۆر کاتی ئیشی کردووە بۆ خوێندنەکەی لە زانکۆیەکی باش.

 ✔️ خولیای تاریك |KTHWhere stories live. Discover now