🖤 Chapter 18 🖤

682 93 511
                                    

هەموویان سەیری ئێڤلنیان کرد بە سەرلێشێواوی و وە هەنێکیش وابیریان ئەکردەوە کە شێت بووە بەهۆی ئەشکەنجەدانەکەوە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


هەموویان سەیری ئێڤلنیان کرد بە سەرلێشێواوی و وە هەنێکیش وابیریان ئەکردەوە کە شێت بووە بەهۆی ئەشکەنجەدانەکەوە.

سەیری ڤی کرد بە بزەیەکی لارەوە و وتی..
ئێڤلن= ژنەکەی خۆت کوڕەکەتی پێدام، من هەرگیز نەمڕفاندووە یان لە تۆی بەرم. ئەو ئەو کەسە بوو کە جەیهیونی لێ دوور خستیتەوە چونکە نەیویست کوڕەکەی ببێتە دڕندە وەکو تۆ. من بەڵێنم پێدا کە هەرگیز ڕێگە نەدەم سێبەری تۆ لەسەر مناڵەکەی بکەوێ، هەرگیز ڕێگە نەدەم ببێتە دڕندە وەکو باوکی. ژنەکەی خۆت تەنانەت نەیویست کوڕەکەی بێتە نزیک تۆوە بۆیی ئەو وەک تۆی لێ نەیەت...

هەموویان شۆک بوون لە قسەکانی ئێڤلن، دان ڕیچ کردنەوەیەکی ڕازیکەر لەسەر ڕوخساری تایهیۆنگ دەرکەوت دوای زانینی ئەوەی کە ئێڤلن دایکی ڕاستەقینەی مناڵی براکەی نیە.
بەڵام دەربڕینەکە لەسەر ڕوخساری ونبوو کاتێک چاوی بە ڕوخساری براکەی کەوت کە فرمێسک لە چاوەکانی وەک ڕوبار یەتە خوارەوە.

ڤی وازی لە ئێڤلن هێنا، وەستاوە لەکاتێکا سەیری خوارەوە ئەکات، ئێڤلن بەخێرایی بەرەو لای تایهیۆنگ ڕای کرد و لە تەنیشتیا وەستا. تایهیۆنگ بەخێرایی بەتوندی باوەشی لێداو دەستی کرد بە ماچکردنی هەموو ڕوخساری وەک ئەوەی ژیانی بۆ گەڕابێتەوە.

لەلایەکی ترەوە ڤی وا هەستی ئەکرد دڵی ئەسوتێ، ژنەکەی خۆی کە زۆری خۆش ئەویست تەنانەت نەیویستووە کوڕەکەی نزیکی بێت. سەیری کوڕەکەی کرد کە ئەگری لەکاتێکا باوەشی بەئێڤلندا کردووە بەتوندی. ئێڤلنیش بەخراپی ئەگری لەکاتێکا لەباوەشی گرتووە بەتوندی وەک ئەوەی کەسێک لەئەوی ئەبەن.

سەیری براکەی کرد کە گرنگی بەپشتی جەیهیون ئەدات لەکاتێکا باوەشی بەهەردووکیانا کردووە، وەکو خێزانێکی بێ کەموکوڕ دەرئەکەون کە ئەم هەرگیز نەیتوانیوە دروستی بکات. ئەم هەرگیز کوڕەکەی لەو ئافرەتە نابات کە بانگی ئەکات بە 'دایکە' وە لەو پیاوەی کە بانگی ئەکات بە'باوکە'.

ئێڤلن و تایهیۆنگ سەیری ئۆتۆمبێلەکەی ڤی'یان کرد کە لەبەر چاوەکانیانا دوور ئەکەوتەوە. تاهیۆنگ هەناسەیەکی قوڵی دایەوەو وتی..

تایهیۆنگ= بابڕۆین... تۆ ئەبەمە نەخۆشخانە، چی ئەگەر ژەهری پێت دابێ، نامەوێ هیچ مەترسیەک وەرگرم..

 ✔️ خولیای تاریك |KTHWhere stories live. Discover now