" تەنها پاشاکە هێزی کۆنترۆڵ کردنی پڵنگەکەی هەیە ئەگینا تێکەڵ بوون لەگەڵ کچەکەیا ئەکوژرێی"
________________________________________✓(بەبۆنەی عوتڵەکەوە وتم با ئەم پارتەشیان بۆ پۆست بکەم، ڕەحمەت لەوەی ڤۆت و کۆمێنت و فۆڵۆو ئەکات و قەت نەخۆشی بە خۆیەوە نەبینێ 😅 بای)✓
ئێڤلن نانی بەیانی بۆ تایهیۆنگ دروست ئەکرد، هیچ کەس یارمەتی نە ئەدا بەهۆی داواکارییەکەی تایهیۆنگەوە و وە هیچ کەسیش نایەوێت یارمەتی بات لەبەرئەوەی ئەو هەمان ئافرەتە کە چوار ساڵ پێش ئێستا هەوڵی دا گەورەکەیان بکوژێ. تایهیۆنگ ڕۆشتە چێشتخانەکە وەک بەڕێوبەری جێبەجێکار(واتە ئێڤلین لەو کاتە خزمەتکاری تی) و ئێڤلنی بینی کە خواردن دروست ئەکات، تەنها لە دەروازەکە وەستا و لە ئێڤلنی ئەڕوانی لە کاتێکا قۆڵەکانی خستووەتە ناو یەک لەسەر سنگی.
ئێڤلن عەزییەکی سادەی گوڵی سپی لەبەرا بوو بەبێ ماکیاژ و قژی وەک تۆپێکی شل بەستبووی، سادە دیارە بەڵام هێشتا هیچ کەس وەک ئەو جوان نیە. تەنها یەک نیگای وا لە هەرکەسێک ئەکات لێی بڕوانێت بۆ تەواوی ڕۆژەکە، تایهیۆنگ تەنها لێی ئەڕوانی بەبێ ئەوە چاوەکانی بتروکێنێ.
ئەو شێوەیەی کە بەیبی هێرەکانی(ئەو مووە کورتەکانی قژ) هاتۆتە سەر چاوانی ، بەو شێوەیەی چاوە ڕەساسیە جوانەکانی ئەدرەوشێتەوە لە کاتێکا خواردن ئامادە ئەکات، بەو شێوەیەی کە دەستەکانی ئەجوڵێنێ تا خواردن بۆ ئەم ئامادە بکات، بەو شێوەیەی کە گاز لە لێوی ئەگرێ کاتێ میوەکان قاش ئەکات بۆ زەڵاتەی خواردنەکە.
بەهێواشی بەرەو کەوانتەری چێشتخانەکە ڕۆی بەڵام ئێڤلن تێبینی ئامادەبوونی نەکرد بەهۆی ئەوەی سەرقاڵی ئەجامدانی کارەکانی بوو، بەهێواشی ڕۆیشتە پشتیەوە. ئێڤلن لە کارەکانی وەستا کاتێ هەستی بە ئامادەبوونی کرد و لەگەڵ بۆنە کۆڵۆنیاکەی، چەقۆکەی داناو ڕووی خۆی سوڕان بەڵام ساردیەک بە بڕبڕەیا ڕۆیشت کاتێ ڕوخساری بەر ڕوخساری تایهیۆنگ کەوت، سەری بەرز کردەوە بینی تایهیۆنگ لێی ئەڕوانێ.
YOU ARE READING
✔️ خولیای تاریك |KTH
Romanceجیهانێکی مافیای تاریک کە لەلایەن گوناهكارێكەوە فەرمانڕەوایی ئەكرێت كە تەنها ئەزانێ چۆن ئازار بە خەڵک بدات ژیانی تاریك و مەترسیدارە هەتا ئەو(كچ) یەت و ژیانی ڕوناك ئەكاتەوە |فریشتەکەی| ئەو(كوڕ) كچەكەی ئەوێت، ئاڵوودەیی بووە، خولیای ئەوە. بەڵام...