" غیرە کردن یەکەم هەنگاوە بۆ خۆشەویستیەکی پاک"
_________________________________________ئێڤلن بە شەقامەکەدا ئەڕۆی لە کاتێکا کوڕەکەی بە باوەش هەڵگرتبوو. لەناکاو گوێی لەهەنگاوی پێ ئەبێ لە دوایەوە، کوڕەکەی زیاتر لە خۆی نزیک کردەوە لەباوەشیا، هەنگاو پێیەکان دەستی کرد بەنزیکتر بوونەوە لێی بەڵام لەناکاو گوێی دەنگی تەقە ئەبێت و خەڵکەکە لە ئازارا ئەناڵێنێ.
سوڕایەوە و بینی سێ پیاو بە مردووی لە زەوییەکە کەوتوون و جۆنگکووک چەکەکەی بە دەستەوە بوو. ئێڤلن بەشۆکەوە تەماشایی کرد و هەوڵی ڕابکات بەڵام جۆنگکووک تەقەی لە دیوارەکەی تەنیشتی کرد لە نزیکەوە وای لە ئێڤلن کرد شۆک بێت و پاشان وتی..
جۆنگکووک= بوێری نەکەی ڕابکەیت تۆی سۆزانی ئەگینا ئەتکوژم....
ئێڤلن لە شوێنی خۆی وەستاو مناڵەکەی بەتوندی گرت لەکاتێکا هەناسە بەقورسی ئەدات، جۆنگکووک بەرەو ڕووی ڕۆیشت و بینی شتێکی لە ئامێزیا هەڵگرتووە کە بە قوماشێکی مارۆنی تۆخ داپۆشراوە. قوماشەکەی کردەوە و مناڵێکی بینی کە بەئاشتیانە خەوتبوو، سەیری ئێڤلنی کرد و وتی..
جۆنگکووک=ئەم مناڵە هی کێیە...
ئێڤلن= هەموو شتێکت پێ ئەڵێم جۆنگکووک بەڵام لێرە نا، بابڕۆین بۆ شوێنەکەم(ماڵەکەی).جۆنگکووک= من نایەم بۆ شوێنەکەت(ماڵەکەی)، تۆ سۆزانیەکیت ئەتوانی هەر شتێک بکەیت، بابڕۆین بۆ شوێنەکەی من(ماڵەکەی).
ئێڤلن سەری بۆ لەقان وەک ڕازی بوونێک پاشان هەردووکیان لەوێ ڕۆیشتن._______________
ئێستا
YOU ARE READING
✔️ خولیای تاریك |KTH
Romanceجیهانێکی مافیای تاریک کە لەلایەن گوناهكارێكەوە فەرمانڕەوایی ئەكرێت كە تەنها ئەزانێ چۆن ئازار بە خەڵک بدات ژیانی تاریك و مەترسیدارە هەتا ئەو(كچ) یەت و ژیانی ڕوناك ئەكاتەوە |فریشتەکەی| ئەو(كوڕ) كچەكەی ئەوێت، ئاڵوودەیی بووە، خولیای ئەوە. بەڵام...