"تۆ پارچەیەک درەوشانەوەی خەڵوزی بۆ گڕەکەم کاتێک تاریک ئەبێ"
_________________________________________(!!! پارتی پێشوو بیرم چوو جلەکەی ئێڤلن دابنێم ئەوەی نەیبینیوە با سەیری پارتی پێشوو بکا)
(تکایە زیاتر ئەکتیڤ بن سپاس بۆ ئەکتیڤی پارتی پێشوو)تایهیۆنگ لە ئۆفیسەکەیا دانیشتووەو بیر لەوە ئەکاتەوە کە ساتێک پێش ئێستا ڕوویدا. ئێڤلن لەسەر قەنەفەکە دانیشتووە بەبێ ئەوەی هیچ بڵێ و کارەکانی ئەنجام ئەدا، تایهیۆنگ ناتوانێ کۆنتڕۆڵی خۆی بکات تا سەیری نەکات. وە شۆک بوو بەوەی کە ئێڤلن هەموو شتێک ئەزانێ، لەسەرەتاوە ئەیزانی کە زیندووە.... ئەیزانی کە نەمردووە پاشان بۆچی هەرگیز ئەمەی بە کەس نەوتووە و هەوڵی کوشتنی نەداوەتەوە.
ئەم شتانە لەمێشکیا ئەخولایەوە، بۆچی ئێڤلن جوڵەیەکی نەکردووە دوای زانینی ئەوەی کە خۆی و پیاوەکانی دوای ئەکەون بۆ هەموو شوێنێک. ئەم بۆ پارێزگاری کردن دوای نە ئەکەوت، دوای ئەکەوت تا بیکوژێت بەڵام نەیتوانی ئەنجامی بات. تەنانەت هێزی ئەوەی نیە کە ئامانجی چەکەکەی لەسەر دابنێ.
زۆر کات هەوڵی داوە بیکوژێت بەڵام هەموو کات کە بیری لێ ئەکردەوە دڵی ئازاری پێ ئەگەیشت. ناتوانێ بیکوژێ، ناتوانێ بیبینێ کە بەمردووی لەبەردەمیا پاڵکەوتبێ و چاوە جوانەکانی دابخرێ بۆ هەمیشە. ئەیەوێ ئەشکەنجەی بات بەڵام تەنانەت ناتوانێ ئەوەش بکات، ئەزانێ کە شتێک هەیە کە ئێڤلن لە هەمووانی ئەشارێتەوە.
ئێڤلن= سەرنج بخەرە سەر کارەکەت گەورەم، نەک لە بیرکردنەوەی کوشتنی مندا بیت بەبێ هیچ بەزەییەک.
تایهیۆنگ لە بیرکردنەوەی ئەودا هاتە دەرەوە و سەیری کرد کە لێی ئەڕوانێ بە ڕوخسارێکی بەتاڵ.
زەردەخەنەیەکی گاڵتەجارانەی کرد و وتی...
تایهیۆنگ= بۆچی....لەوە ئەترسی کە بەمزوانە بمریت..؟
ئێڤلن هیچی نەوت و بزەیەکی لاری بۆکرد، لەسەر قەنەفەکە هەڵسایەوەو بەرەو ڕووی چوو وای لە تایهیۆنگ کرد سەیری بکات لە کاتێکا برۆیەکی بەرز کردووەتەوە. بەهێواشی بەرەو شوێنی دانیشتنەکەی ڕۆی و پشتی دایەوە بە مێزەکەو لەبەردەمی تایهیۆنگ وەستا.
ئێڤلن= ئەزانم گەورەم تۆ ناتوانی بمکوژیت.تایهیۆنگ= بۆچی وا بیر دەکەیتەوە، ئەتوانم بتکوژم لەهەر کاتێکا بێ کە بمەوێ.
تایهیۆنگ بە دەنگێکی توندەوە وتی، ئێڤلن زەردەخەنەیەکی کرد، لە شوێنی دانیشتنەکەی نزیک بوویەوە وای کرد سنگی بەر ڕوخساری بکەوێ کە مووەکانی تایهیۆنگ گرژ بوو پاشان ئێڤلن بە دەنگە نوساوەکەی وتی..
YOU ARE READING
✔️ خولیای تاریك |KTH
Romanceجیهانێکی مافیای تاریک کە لەلایەن گوناهكارێكەوە فەرمانڕەوایی ئەكرێت كە تەنها ئەزانێ چۆن ئازار بە خەڵک بدات ژیانی تاریك و مەترسیدارە هەتا ئەو(كچ) یەت و ژیانی ڕوناك ئەكاتەوە |فریشتەکەی| ئەو(كوڕ) كچەكەی ئەوێت، ئاڵوودەیی بووە، خولیای ئەوە. بەڵام...